(Jennie POV)
بە پەلە هەر سێکمان گەشتینە لای ماڵی لیسا و ئایوو بەڵام چیمان بینی...
هەموو لایەک بە پۆلیس و سەیارە ئیسعاف و دەور درابوو خەڵکەکە کۆ بونەوە و مەیتی ئایوو یان لە ماڵەکە دەرهێنا.....ناخۆشترین ساتی ژیانم بوو..چۆن دەبێ هاورێکەم ئەو شەوە کوژرابێت و ئێمەش ئاگادار نەبووین ...ئاخر کێ ئەوەندە بێ ویژدانە دەستی بچێتە رۆحی کەسێک؟!
بە بینینی مەیتەکە جیسوو پڕ بە دەنگی هاواری کردوو گریا ...
.
.
«هەواڵەکان»
هەروەکو دەبینن تەرمی کچی بازرگان کیم هایجین لە باخچەکەی ماڵی خۆیان دۆزرایەوە، کیم ئایوو پاش ساڵێک لە ونبونی بە مردوویی دۆزراوەو پەیامنێرمان ئاماژەی بەوە دا کەوا بەرێوەبەرایەتی پۆلیس دۆسیەکەیان بە تاوانی کوشتن لە قەڵەم داوە وپاش تەشریح کردنی جەستەکەی لێدوانی تەواو دەدرێت و لێکۆڵینەوە دەست پێ دەکات..
.
دایکی ئایوو: ئاهـــ... کچە نازدارەکەم چۆن دڵیان هات چۆن دەستیان چوو بتکوژن...توخوا مەیبەنە ناو گۆرەکە هێشتا زۆر زوو بوو زۆر....
بە هاوار و گریان دایکی دەیگوت*
ئێمەش وەستابووین و پەرێشان ببو حاڵمان...نەماندەتوانی هەزم کەین ئەو بارودۆخە... لە پێش چاوی خۆمان هاورێ چەن ساڵەمان خرایە گۆر.
دواتر لە ماڵەکە پرسەیان داناو ئێمەش دانیشتبووین بە خەمباری
لیسا: کچینە ئەوە جێسیکا نییە دێتە ژوورەوە؟
جێنی: ئەوەی تەنیشتیشی جۆنگکوکە؟
لیسا: بە نەفرەت بن چی دەکەن ليرە ها؟
جێنی: وەکو هەمووان هاتوون بۆ سەرەخۆشی گەورەی مەکەن
.
YOU ARE READING
"The secret of the death"
Mystery / Thrillerهـــێشـــتا نـــەمـــردووم ... مــــن لێـــرەم هەمــــووتـــان دەبینـــم "A" . . بـــاجـــی هـــەڵــەکـان ، درۆکـــان، رق و کینـــە...لـــە نـــاو ئــەو هـــەمـــوو جـــەنـــجاڵـــیەی ژیـــانیشـــدا "عـــەشـــق و مـــردن"هـــەیـــە ...ئـــیتر بــج...