❥𝑃𝑎𝑟𝑡꧁ 22 ꧂

1K 139 35
                                    

هەلاو🥺🤍✨هیوام باشی هەموتانە
هیوادارم لە هەموو کەموو کورتیەکانم ببورن☺️🤍
بیریان ناچێ(ڤۆت-کۆنێنت-فۆڵۆو)
_________{با بچینە ناو چیرۆکەکە}_________
*ن/ت چووە ژوورەوە لای سانا و سۆلار*
سانا:ئحم من تۆم لێرە بە چێ هێشت تاکو دڵداری بکەی!؟
ن/ت:سانا ئەتوانی واز لەو قسە بێمانا و ناڕاستانە بێنی! ئەو تەنها دەیەوێت چاکەکەم بداتەوەو هیچی تر باوڕ ناکەم تۆسقاڵێکیش منی خۆشبووێ ئەم قسانەت لە لای چی؟(چاوەکانی لە فرمێسک قەتیس ببو)
سۆلار:دەی کچینە مەیکەن بە شەڕ ن/ت تکایە تۆش وا لە خۆت مەکە دڵنیام ئەویش تۆی خۆش دەوێ ئەو کاتەی کە کێکەت دەبڕی هەر سەیری تۆی دەکرد
ن/ت:تکایە سۆلار بێ هۆ دڵم خۆش مەکە
سۆلار:دەی ن/ت وەرە با جلێکت بۆهەڵبژێرم
ن/ت:هەر ئەو بلوزە ڕەشەو چاکەتێکی ڕوش ئەپۆشم
سۆلار:ن/ت تۆتەواوی!؟ ئاهـ هەرگیز ئەو جلە لەبەر ناکەی جلێکت بۆ هەڵئەبژێرم کە جۆنگکوک بە یەکەم بینینت ئاشقت بێ
ن/ت:تکایە سۆلار واز لەم قسانە بێنە با بە بێ هۆ خۆمان ماندو نەکەین
سۆلار:ن/ت بەس بێدەنگ بەو بە گوێی من بکە باشە!
ن/ت:باشە کەواتە
سۆلار:ئا ئەمە جوانە
ن/ت:چیی! من ئەوە بپۆشم! من هەرگیز تەنورەم نەپۆشیوە
سۆلار:باشە کەواتە بەیانی دیپۆشی
ن/ت:تکایە سۆلار!
سۆلار:تەواو ئەمە لەبەر دەکوی هەر وەک و وتم
ن/ت:ئاهـ لە دەست تۆ
سۆلار:بڕۆ خۆت بشۆرە بەهۆی برینەکەت نەتوانییوە خۆشت بشۆی هەستە
ن/ت:باشە*ڕۆشت بۆ حەمامەکە*

       Jungkook's pOv.       
دوای ئەوەی ماڵی ن/تم بەجێهێشت گەڕامەوە ماڵەوە بینیم هەموو ئەندامەکان لە هۆڵەکە سەیری فلم دەکەن چونکە ئەمڕۆ ڕۆژی پشووە سڵاوم لە ئەندامەکان کرد و ڕۆشتم بۆ ژوورەکەی خۆم بەپەلە بووم بۆ ئەوەی کتێبی یادگاریەکانی ن/ت بخوێنمەوە! بە خێرای خۆم گۆڕیو ڕۆشتم لەسەر جێگاکەم پاڵم دایەوە مۆبایلەکەمم دەرهێناو دەستم کرد بە خوێندنەوەی تیایدا نوسرابو:
-سڵاو من ناوم ن/ت (لەم کتێبەدا باسی ئەو ڕوداوە لە یادنەکراوانەی یەکە بەیەکەی تەمەنم دەکەم ،زۆر بەپەرۆشم نازانم چی بنوسم زۆر قسەم لە مێشکا نازانم لە ژوێوە دەست پێبکەم وا هەست دەکەم ئەمڕۆ لە دایک بووم دڵم خێرا لێ دەدا ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە ژیانم گۆڕا ئیتر ئەو ن/تە تەنیایە نەما ! ئێستا من حەوت کەسم لەگەڵە کە بە تەواوی ژیانیان گۆڕیم ئاهـ باوڕکەن ئەوەمدە دڵ خۆشم کە بووم بە ئاڕمی بە هیچ وشەیەک وەسف ناکرێ وە بایسەکەش جۆنگکوکە*ن/ت کاتێک زانی ن/ت بایسی ئەوە دڵخۆش بوو زەردەخەنە چوە سەر لێوەکانی*بەڵام ئەکرێ پێی بگەم! ئەکرێ ڕۆژێک لە باوەشی بگرم ئەکرێ ڕۆژێک ڕوو بە ڕوو بە دڵی خۆم سەیری بکەم! زۆر قەلەقم نازانم چیم بەسور دێت حەز ئەکەم لەنێو دونیای خەیاڵەکانم بژیم🙂💔دڵنیام ئەمە خەونی گشت کچەکانە، ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی پایزە گەڵاکان بەرەو زەرد بوون دەچن هەست ئەکەم ڕۆحم لەگەڵ ئەم وەرزە تێکەڵە، ئا وە خۆشمم نە ناساند! ناوم ن/ت ە وە ئێستا تەمەنم ١٤ ساڵە،بە هەر حاڵ ئێستا دەبێت بڕۆم بۆ قوتابخانە دواتر باسی دەکەم چی  گوزەرا لە قوتابخانە
ئای هاتمەوە ئەتوانم بڵێم ئەمڕۆ ڕۆژێکی بێزار کەر بوو! وابزانم ئەمڕۆ دڵی کوڕە هاوپۆلەکەمم شکاند ئەو داوای خۆشەویستی لێ کردم بەڵام من بە هەموو جۆرێک ڕەتم کردەوە!  من دەمەوێ ئەو کوڕی کە لەنێو دڵمە بە باشی بیپارێزم🙂!،
ئەمڕۆ لەگەڵ خێزانەکەم دەڕۆین بۆ سەیران ڕاستیەکەی زۆر حەز دەکەم بڕۆم چونکە لەوێ دەتوانم بە تەنها لە شوێنێکی ئارام سەیری دیمەنە جوانەکە بکەموو بیر لە ئەو بکەمەوە،بەڵێ هاتمەوە ماڵەوە ئەو شتەم کرد کە لە خەیاڵن دا هەبوو تەنها ئەو کاتە ئاسودەم کە بیر لەو دەکەمەوە!،
سڵاو هاتمەوە ئەمڕۆ ڕۆژی لە دایک بونم بوو ! لە لایەن خێزانەکەمەوە ئاهەنگێکی بچوک بچوکم بۆ ڕێک خرا بوو پێش ئەوەی فوو لە مۆمەکان بکەم ئاواتێکم خواست کە دڵنیام ئەو ئاواتە ئاواتی هەموو سالێکم ئەبێت!.....                                  *نامجون هاتە ژورەوە *
نامجون:جۆنگکوک بخەوە چونکە بەیانی کارمان هەیە
جۆنگکوک:چیی من کاتژمێر ٧ کاری گرنگم هەیە تا درەنگانی شەو
نامجون:کارەکەمان لە بەینیەوەیە تا کاتژمێر ٤ ئێوارە واتا لە کارەکەت ناکەین بەڵام چ کارێکی گرنگت هەیە!؟
جۆنگکوک:با ئەمەیان بۆ ماوەیەکی تر بێت😉
نامجون:هوادارم شتێکی خراپ نەبێت بەهەر حاڵ شەو شات
جۆنگکوک:شەوی تۆش شاد.
*نامجوون ڕۆشت*
جۆنگکوک:واتا ن/ت ئاشقی منە ! گەر بەڕاستی شۆکم لە یەمەنی ١٤ ساڵیەوە ئەو هەموو کۆششەی بۆم کردوە هێشتاش تەنها سێ لە پەڕی کتێبەکەم خوێندۆتەوە ئاهـ دڵم
*جۆنگکوک بە دەم بیر کردنەوە لە ن/ت خەو بردیەوە*
{ لەلای ن/ت و ئەوان}
ن/ت:هاتمە دەرەوە
سانا : واهـ خۆ ئەمە کاتژمێرێک ە نیوە تۆ لە حەمامی
ن/ت:جا چیە
سۆلار:دەی با بخەوین زۆر درەنگە
سانا&ن/ت:باشە
سانا&سۆلار خەوتن بەڵامم هێشتا ن/ت نەخەوتب و زۆر بەپەرۆش بوو بۆ نەیانی!
____________{بەردەوام دەبێت}_________
هیوادارم ئەم پارتەشتان بەدڵبوبی💜
هەر پسیارەک یان هەر کۆمێنتەکتان هەیە لەبۆم بنوسن جوابتان دەدەمەوە🖤
{ڤۆت-کۆمێنت-فۆڵۆو}

خۆشەویستی||♾||✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora