P.3

998 145 44
                                    

Enjoy😸💕
.
.
.
.
.
.
Jimin pov🐥

هەر کە چاوەکانم کردەوە تیشکی خۆرەکە بێزاری کردم پاش چەنجارێک لە چاو تروکاندن هەستامەوە و ڕۆشتمە گەرماوەکە بۆ ئەنجامدانی ڕۆتینی ڕۆژانەم پاش ئەوەی تەواو بووم ڕۆشتمە دەرەوە بەس شۆک بووم ئەو.....ئەو چیئەکا لێرە
ـــ هـــ هیۆنگ تۆ چی ئەکەی لێرە. ؟
تای: ئاە تەواو بووی هاتم بانگت بکەم بۆ نانی بەیانی

واە نەفرەت بۆوا لە دڵم ئەکا ئەوە بەس نییە کە ئەشقەکەی وا ئەم کوژی.؟ نەفرەت بۆوا هۆتە بۆ خاتری چ دۆزەخێک لێم نزیک ئەبێتەوە نا نابێت لێم نزیک بێتەوە نابێت گوێی لە ترپەی دڵم بێت بە ترسنۆکی ئەگەڕامەوە دواوە هەر کە هەستم بە دیوارەکە کرد بە زۆر ئەوەی ناو دەمم قوت دایەوە سەیری چاوەکانیم ئەکرد چاوەکانمان پەیوەندییەکی موگناتیزی بەست چاوەکانی زۆر قوڵە ئەتوانم بڵێم تا ئەمرم بێزار نابم لە سەیرکردنی
تش یەکێ نەزانی تەمەنم زۆر ماوە
ـــ ت ت تای هیۆنگ

تای: همم چیت ئەوێ دڵم.؟

چییی ئەو ئەو واە نەخێر ئیتر بۆ بە من ئەڵێ دڵم ئاخ دڵم

ـــ د دوورکەوە

نابێت نابێت هەست بە دڵی من بکات

تای: تۆش وەک من ئاشقی؟ تۆش وەک من هۆگری؟ وەک چۆن من تۆم ئەوێ تۆش منت ئەوێ؟

ـــ ن نەخێر دوورکەوە تۆ تەواوی.؟

وتم بەوهیوایەی دوورکەوێتەوە

تای: بەسە جیمین بەسە تۆ بۆ کوێری بەرامبەر خۆشەویستی من ؟ مەگەر من تاوانم چییە؟

ئۆف دڵم نابێت دڵم ئەتوێتەوە وا بە توڕەییەوە دەموچاومی کردۆتە نێو دەستەکانیەوە هەر کە چاوەکانم داخست هەستم بە تەڕی ڕوومەتم کرد بەڵێ من ئەگریم..

ـــ بەڵام من تۆم خۆشناوێ

درۆ بەڵێ درۆ باشترین شتە بۆ من هەرچۆنێبێ نامەوێ ئەونە خۆپەرست بم لەبەر دڵخۆشی خۆم بۆ ئەو تەمەنە کورتەی ماومە ئەو ئازار بدەم

تای: درۆیە....درۆیە من ئەزانم تۆ شەرمنی شەرم لە من مەکە باش؟

بۆ وا ئەکەی بۆ ئازارم ئەدەی لێت ئەپاڕێمەوە وامەکە تایهیۆنگ نامەوێ بەم جۆرە دڵت بشکێنم ببورە من ناچارم هیوادارم ڕقت لێمبێ

ـــ بەڵام من کەسێکی ترم خۆشئەوێ

هەر لەگەڵ درۆکەم هەستم بە فرمێسکی زیاتر کرد توخوا ببورە دڵم من ناچارم توخوا با ڕقت لێم بێ

My Energy ✓Where stories live. Discover now