P:4

930 132 80
                                    

Enjoy💝🌸
.
.
.
.
.
.
.
.

ـــ سوپاس

وتم کە بۆ جاری دەیەم سەرم دانەواند

د.جیهوون: وە بەڕاستی ئەبێ کۆریا شانازیت پێوە بکات دکتۆری وەک تۆ زۆر کەمە

ـــ زۆر سوپاس تکایە شەرمەزارم مەکە

وتم و دەستی کردە سەر پشتم لە خۆی نزیک کردمەوە

د.جیهوون: چەند کتێبی منت خوێندۆتەوە؟

ـــ ئمم ٢٣ کتێبم خوێندۆتەوە

د.جیهوون: هەر خۆی ٢٣ کتێبم بڵاو کردۆتەوە

بە پێکەنینەوە وتی منیش پێکەنیم

د.جیهوون: هەموو شتێکی پڕۆژەکە خۆم ئەیکەم وە نەخۆشخانەی ئەهلی سیئۆل لەمڕۆ بەدواوە هی تۆیە چاوەڕێی شتی زیاتر و سەرکەوتنی زیاتر لە تۆ ئەکەم

وەت وەت.؟ یەکێ زلەیەکم لێ بات تکایە یەکێ پێم بڵێ ئەمە خەوە یان ڕاستی نانا جیمین خۆت قورس کە کوڕم تۆ کوڕێکی قورس و بە شەخسیاتی ئاە دەمم دوو مەتر کراوەتەوە
ـــ ئـــ ئـــ ئێ بەڕاستی نازانم چی بڵێم ئوستاز بەڕاستی سوپاس بەس هەرگیز نەخۆشخانەکە قبوڵ ناکەم

๛๛๛๛๛๛๛๛๛๛๛๛๛๛๛๛๛๛๛๛
ـــ سەیرکە من بەڕاستمە نامەوێ

بەڕاستی ئەوە دوو سەعاتە من تیایە خەریکم ئەو  نەخۆشخانەیەم ناوێ نامەوێ بیکات بە ناومەوە

د.جیهوون: سەیرکە منیش چیم وت ئەوە ئەرێ بەڕێز پارک تۆ پێی بڵی

باوکم: بەتۆ رازی نەکرێ من هیچ

هەموومان لە شوینێکا وەستا بووین

جۆهان: بە قسەی من ئەکەن بێ پرسی خۆی بیکەن بە ناویە و تەواو

ـــ ئوستاز جارێ منی لێم

جۆهان: ئۆو دە من چی بکەم ئوستاز پلەی لە ئێمە بەرزترە هەرچی وت ئەبێ بە قسەی بکەین ئیتر دەسەڵاتی منی تیا نییە

ـــ باش بەس ئیشم پێتە ئوستاز جیهوون

د.جیهوون: باش دوای نیوەرۆ وەرە بۆ لام لە نەخۆشخانەکە ئەبم

ـــ باش بە یارمەتیتان پێویستم بە دەست شۆرە

وتم و دوای ئەوەی ڕێگەیان پێدام ڕۆشتمە دەستشۆرەکە

ـــ ئاهـــ ئەوە تۆش بە دیار کەوتی

بەدەم خۆمەوە قسەم کرد و سەیری ئەو پەڵەیەم کرد کە لە ناوڕاستی سنگم بەدیار کەوتبوو ئەویش هەمووی بە هۆی ئەو نەفرەتییەوەیە لەپڕ کچێک لە یەکێ لە دەستشۆرەکان هاتە دەرەوە ئاە ئەو کچە بە سۆزانی زانکۆکە ناسراوە ناوی لاریایە
ـــ ئەوە چی ئەکەی لە دەستشۆری کوڕان

لاریا: پیویستم بە دەستشۆر بوو ناچار بووم

ـــ ئهم

وتم ڕۆشتمە دەرەوە

||||||||||||||||||||||||||||||||||

پاش ئەوەی هەموو شتێکم بۆ د.جیهوون باس کرد وتی کە هەر ئەیکەم بە ناوتەوە منیش بە ناچاری ڕازی بووم

د.جیهوون: جیمین ڕێگە چارەیەک هەیە بۆتۆ

ـــ چییە؟

بە جۆشەوە وتم

د.جیهوون: بەس بۆستە تا تەواوی ئەکەم، ئەبێ خوشک یا برایەکت هەبێ وە تۆ برایەکت هەیە بەس ئەبێ خوێنی پێویست بە مرۆڤێکی تەواو کۆبکرێتەوە و بە نەشتەرگەری هەموو خوێنەکەت دەربکرێ و خوێنی تازەت تێبکرێ و پلازمای براکەشت بکرێتە خوێنتەوە بەس ئەوە شتێکی وا ئاسان نییە %10 ئەگەری سەرکەوتنی هەیە بەرپرسیارێتی لەسەر دکتۆر نییە بەس گەر تۆ بیکەی خۆم و لە هەرە باشترین پزیشکەکان بۆت ئەنجام ئەدەین

ـــ نازانم بەڕاستی دوودڵم

د.جیهوون: بە دڵی خۆت بکە ئەوەش ژمارەکەم گەر بڕیارت دا ئاگادارم بکەرەوە

وتی و کارتێکی پێدام

ـــ باش، دەی من ئەڕۆم بەڕاستی زۆر خۆشحاڵ بووم ئوستاز بۆ ئەو شەرەفە زۆرەی پێت بەخشیوم

د.جیهوون: قسەی وامەکە تۆش وەک کوڕی خۆمی

ـــ خوات لەگەڵ

لەناو ئۆتۆمبێلەکە هەر بیرم لای ئەوە بوو چۆن بەیانی بە ماڵەوە بڵێم نەخۆشم بەڕاستی نامەوێ خەم بخۆن

هەر کە گەیشتمە ماڵەوە تێبینیم کرد لە باخچەکە قەرەباڵغییەک بوونی هەیە خوایە خێر بێ









چیی ئەو سۆزانییە چی ئەکات لێرە

ـــ سڵاو

باوکم: خوێڕی چۆن لە ڕووت یەت بڵێی سوپاس

چی ئەوە بۆ وا توڕەیە

ـــ چی بووە؟

بە تێنەگەیشتنەوە وتم هەر خۆی هیچ تێناگەم

لارایا: گیانەکەم بە باوکتم وت دووگیانم

چییییییییییی یەکێک بێت بمکوژێ من و ئەو تا ئێستا دەستیشمان بەر یەک نەکەوتوە مناڵی چی.

ـــ باسی چ نەفرەتییەک ئەکەی؟

















ئیتر کەم کەم ئەنووسم زوو زوو پۆست ئەکەم هەرچەنە ئەونەش خوێنەرم نییە بەس با زۆر لە چاوەڕوانییا نەبن 🥺

ئینجا گەر ڕەخنە یان پێشنیارێکتان پێم بڵێن🌸

My Energy ✓Where stories live. Discover now