P.2

1K 148 25
                                    

.
.
.
Enjoy💖🍭
.
.
.
تای: جیمین نایەت؟

میمهۆ: دە مادەم ئەونە خەمی ئەوتە خۆت بچۆ بانگی بکە
چانی: بۆستن ئێستا بانگی ئەکەم...جییمیینن هەستە.! دەستی کرد بە هاوار کردن تا
جیمین: ئائا بەخوا هەستاوم دە بێدەنگ بە بە هاوارەوە وتی ئێشتا خەواڵوو بوو ئەونە کویت بوو هەر کەسێکی بویستایە بە ئاسانی ئەیکردە داوی خۆیەوە
جیمین: ئێوارە باش

وتی و دانیش لەسەر کورسیەکی بەتاڵ
مینهۆ: ئێوارەی تۆش باش
چانی: تێر خەو بووی
جیمین: ئهم
سیهون: من چاوەڕێی قسەی ئێوە ناکەم بریسیمە
وتی و دەستی کرد بە نان خواردن دوای ئەوە هەمووان نانیان ئەخوارد تا دەنگی زەنگێک وەستاندنی ئەویش مۆبەکەی جیمین بوو
جیمین: ببورن ئەبێت جواب بدەمەوە
📱
جیمین: بەڵێ ئوستاز
جۆهان(مامۆستای جیمین): جیمین چیەکەی؟
جیمین: نانی ئێوارە ئەخۆم
جۆهان: پەڕواکانت لایە؟
جیمین: پەڕاوەکان.؟ یەک خولەک
جیمین: هیۆنگ هاتمەوە چەن پەڕواێکم پێبوو بینیوتە.؟
چانی: ئا دوای لە ژوورەکەت دامنا
جیمین: سوپاس هیۆنگ...بەڵێ ئوستاز لای خۆمن
جۆهان: ئەی چووی بۆ نەخۆشخانەکە
جیمین: بەڵێ سەرەتا هەر دەریان کردم بەس کە وتم کیم جۆهان لە زانکۆی نێودەوڵەتی سیئۆل ناردوومی هەر تەریقیان کردمەوە یەکێکیان وتی گەر ئەتانەوێ دەوری هەفتەیەک وەرن وتم یەک ڕۆژ بەسە
جۆهان: باش بەس بەیانی وەرە بۆ زانکۆ
جیمین: ئوستاز بەیانی دەوامم نییە تاقیکردنەوەکە ناکەم
جۆهان: زۆر قسە مەکە منیش ئەزانم بەس ئیشی پڕۆژەکەت هەیە
جیمین: دە ئوستاز توخوا ناتوانم ئێوە بۆ نایەن بۆ ماڵی ئێمە؟
جۆهان: گەر بۆ نیوەڕۆکەی دەعوەتی تکەی گۆشت و کەبابم بکەی باش
جیمین: وەی بەسەر چاو لەگەڵ جەماعەتا وەرن
جۆهان: باش بای
جیمین: بای
سەیری ئەوانی کرد وەک ئەوە وابوو گوێیان گرتبێ
جیمین: هینە هیۆنگ بیرم نەبوو دایکم تەلەفۆنی کرد وتی لەگەڵ دایک و باوکی هاوڕێکانی هیۆنگەکەتا کۆبوینەتەوە بە یادی جاران تا دوو سێ ڕۆژی تر نایەینەوە بە چانیۆل بڵێ با هاوڕێکانی  بهێنێ بۆ ماڵەوە و لەوێ بن جا وتی مەچن بۆ کاریش بۆ خۆتان پشوو بەن
چانی: ئی وللە عیو عیو
مینهۆ: ئەللا بۆخۆم ئەخەوم وەی گیان کە خۆشە
جیمین: بەس بەیانی میوانم هەیە ئاساییە؟
تای: بەڵێ ئێمە هەقمان نییە
چانیۆل: راستەکا
............................................................................
هەمووان دانیشتبوون تا سەرنجەکان چوونە سەر جیمین کە حەپێکی بە دەستەوە بوو بە تەما بوو بیخوا
سیهون: ئەوە چییە نەخۆشی؟
جیمین: نا بەس سەرم تۆزێ ئازاری هەیە
بە تەواوی شڵەژانی پێوە دیار بوو

چانی: باش
جیمین: ئاە بەهەرحاڵ من ئەڕۆمە ژوورەکەم هیچتان ناوێ؟
بەیکهون: نا بڕۆ
هەر کە تێبینی نەمانی جیمین کرا تایهیۆنگ خۆی بۆ نەگیرا
تای: ئەوە جیمین چیەتی؟

چانی: هیچی نییە بەس جار جارە ئەیبینم ئەیخوا گەر شتێکی هەبووایە قسەی ئەکرد
سیهۆن: ئێدە با بۆخۆمان شتێک بکەین من بیزار بووم
مینهۆ: راستەکات توخوا زۆر بێزارم
بەیکی: ئەرێ تۆ وت ئەخەوم ئیستاش بێزار بووی.؟
مینهۆ: ئەرێ دە چوازانم من ئەچم سێری فلیمێ ئەکەم
هەموویان : منیش یەم
..............................................
Jimin pov🍓💫
.
.
.
بە هێمنی پاڵکەوتبووم بیرم لە ژیان ئەکردەوە بەڕاستی سەیرە هەموو کەسێک تاقی ئەکرێتەوە بە ناخۆشیەکان هههه چەن جوان ئەبوو وەک هەر کەسێکی ئاسایی هەستەکانم بەو کەسە بڵێم کە خۆشمەوێ دواتر ئەویش هەستی بۆ من هەبووایە کاتەکانمان بۆ یەکتر بوایە بێ ئەوەی شەوشادی لێبکەم نەئەخەوتم بێ ئەوەی بەیانی باشی لێبکەم نە ئەچوومە ناو ڕۆژیکی نوێوە بەس ئەوانە تەنیا خەیاڵن
دەنگی دەرگاکە وەستاندمی

ـــ فەرموو
بینیم چانیۆل هێۆنگ بوو هاتە ژوورەوە لەسەر بێدەکەم دانیشت بیگومان دوای ئەوەی دانیشتم و ئیشارەتم بۆ کرد دانیشێت
ـــ هیۆنگ شتێکت ئەویست؟
چانی: سەیرکە من برا گەورەی تۆم گەر شتێکت هەیە پێم بڵێی من ئامادەم
نەفرەت چەن حەزەکەم هەموو شتێکی بۆ باس بکەم بەس نا هەرگیز ئەوە ناکەم
ـــ هیچ شتێک بوونی نییە هیۆنگ
بە دڵخۆشیەکی دروستکراوەوە وتم
چانی:باش
ـــ هیۆنگ داوای شتێک بکەم؟
وتم هەر کە چاوەکانم وەک بێچوە پشیلەیەک لێکرد
چانی: بڵێ بزانم
ـــ قەینا ئیمشەو لای تۆوە بخەوم؟
وابزانم مافی ئەوەم هەیە کەمێک هەست بە خۆشەویستی ئازیزانم بکەم
چانی: باش بەس بۆ؟
ـــ هەروا گەر حەزناکەی ئاساییە
چانی: نانا وەرە بزانم
باوەشی بۆ کردمەوە منیش بزەیەکی مناڵانەم بۆ کرد
ـــ هیۆنگ گەر ڕۆژێک من بوونم نەبوو چی ئەکەیت.؟
چانی: هههه گەر تۆ نەبی بۆخۆم بە نازتر ئەبم
هههه هیۆنگ تۆ ئاگادار نیت ماوەیەکی تر بە ناز ئەبی هیوادارم بێ من دڵخۆش ببن
ـــ ئای هەر نەبێ برای خەڵک تۆزێ ئەگری
بە توانجەوە وتم
چانی: ئاخر کەس ئەونە کەر نییە وەک تۆ بە برای خۆی بڵێ بێ من چی کەی؟ بێگومان بۆ قوتەکەم ئەگریم گەمژە
ئاخ خۆزگە ئەوەی دوایت لە دڵەوە ئەبوو هیۆنگ نامەوی کەس بگری
ـــ یاە من قوتە نیم تەنیا وەکو تۆ لە زەڕافە ناچم
بەر گریم لە خۆم کرد بە زۆر پێکەنینەکەم وەستاندبوو

چانی: نچ نچ نچ دنیاکە چاک گۆڕاوە دە بخەوە دەی
ـــ باشە باش
ئەمەوێ دوور بڕۆم ئەمەوێ هەموو شتێک لە بیر بکەم
بە هیواشی لە دنیایی تاڵ ڕۆشتم و چوومە دنیای خەوە شیرینەکەم

.
.
.
.
.








های ئینجا ئێستا لەگەل تەواو بووم لە نووسینی پۆستم کرد🌚🍓 .
.
بە هیوای بەدڵبوون ئینجا ئەکتیڤ بن ئۆکەی 🥺🍓

My Energy ✓Where stories live. Discover now