p.1

2.4K 187 23
                                    

ئیحم🌝😌
ئەم چیرۆکە جیاوازە لەوانی تر🌚💖
یەکەم: گەیە واتا شیپە
دووەم: جیاواز نووسیومە
  ئینجا هیوادارم بە دڵتان بێت💚🍭
.
.
.
Enjoy🧸
.
.
.
بە هێواشی چاوەکانی ئەکردەوە بەس پەشیمان بۆوە لە کردنەوەیان لەبەر ئەو ئازارە زۆرەی بە ملی و سەریدا تێئەپەڕی بێگومان هەر چاوەڕێی ئەوەی ئەکرد دوای ئەوەی بێ ئاگاداری خۆی لەسەر مێزی وانە خوێندنەکەی خەوی لێکەوتبوو
ئاە
بە هێواشی ناڵاندی سەیری کاتژمێرە بچووکەکەی کرد و بیری کەوتەوە کە درەنگ کەوتووە
بە نەفرەت بی.!
بەپەلە گەرماوێکی گەرمی کرد و ڕۆشتە خوارەوە
بەیانی باش
چاوەڕێی وەڵامی ئەوانی نەکرد خێرا دەستی کرد بە خواردنی خواردنەکان بە شێوەیەک دانی بە خواردنەکانی ناو دەمی ئەنا وەک بڵێی دواین جاری نان خواردنیەتی
بەیانی تۆش باش کوڕم تۆزێ هێواش بیخۆ ئەخنکێی
بە خەمەوە بە کوڕە بچوکە نازدارەکەی ئەوت
وازی لێبێنە باوکە ژوانی هەیە با دوا نەکەوێ
ئەویان هەرگیز بێزار نابێ لە تورە کردنی برا بچووک و نازدارەکەی
هیۆنگ تکایە وامەکە من لە ناوڕاستی تاقیکردنەوەی مانگانەیام تۆش باسی چی ئەکەی.؟.
بە توڕەییەکی کویت قسەی ئەکرد
هێی واز لە مناڵەکەم بێنن بە هەردووکتان خەریکە شێتی ئەکەن ...ها گیانەکەی من ئەوە بخۆ
بە خەمەوە پارچەیە نانی سەر بە مرەبای دایە دەستی
ئۆه من فیداو بم دایکە جوانەکەم
بە کویتی ماستاوی ئەکرد ئەوانی تریش بە پێکەنینەوە سەیریان ئەکرد
ئاە من ڕۆشتم بای
هێی ئاگاداری خۆت بە..زوو بێیتەوە
بە هاوارەوە بە کوڕە بچوکەکەی وت
خەمتان نەبێت هاوارێکی کرد تا گوێیان لێبێت لەگەڵ تەواو بوونی لە پێکردنی کالەکانی رایکرد تا گەیشتە ناو ئۆتۆمبێلەکە
............................................................................
بە دلخۆشیەوە باوەشی کرد  بە دوو هاوڕێیەکەیا
ئای توخوا زۆرم پێخۆش بوو بە پێکەنینەوە وتی
منیش. منیش بڕوا ناکەم لەو وانە قورسەیا دەرچووم  ئەوەی تریان بە دڵخۆشیەوە جوابی یایەوە
دەی خۆ ئێمە ئەبین بە پزیشکی گشتی ئیتر ئەبێ زیرەک بین جیاواز لەدووانەکەی تر بە بزەیەکەوە وتی
وایە بەس ئەبێ هەوڵ بەین جارێ دوو ساڵمان ماوە
زەردەخەنەی لەسەر لێو مابوو تا لە ناکاو دوو دەست دەستەکانی ڕاکێشا بێگومان هیچ کەس نەبوو جگە لە دەستی دوو هاوڕێکەی
جیمین چۆنە شوفێرەکەت نەهاتووە ؟  یەکێکیان وتی لە کاتێکا دەستی ڕائەکێشا بۆ ئەوەی بیبەنە لای ئۆتۆمبێلەکەی خۆی
جیمین: نازانم بۆچی نەهاتووە .....گەمژەیە بە توڕەییەکی کویت جوابی دایەوە
دەی کێشە نییە من هەر ئەبێ جۆنگکوکی گەمژە بەرمەوە تۆش ئەبەمەوە

ئەیویست دڵی تەنگ نەبێ
جۆنگکوک: هێی مین پاندای خەواڵو من کوا گەمژەم.؟
بە توڕەیی قسەی ئەکرد
یۆنگی: وایە وایە ئێستاش نازانی تۆزێ ئاقڵ بی
زۆر زۆر لە تۆ ئاقڵ ترم
بە دەم ئەو شەرەیانەوە گەیشتنە ناو ئۆتۆمبێلەکە
...............................................
.......................................
...............................
......................
.............
.......
...

My Energy ✓Where stories live. Discover now