ʲⁱᵏᵒᵒᵏ¹

2.3K 196 101
                                    

ϟ
ϟ
ϟ
ϟ
ϟ
ϟ
ϟ
ϟ

لە وڵاتی کۆریای باشور

لە ڕۆژێکی خۆش و نوێ لە پایزدا
بۆنی یەکەم بارانی ساڵ
وات لێ ئەکا مەست ببی

گەڵا وەریوەکان دیمەن و کەشەکەیان
جوانتر و سەرنج ڕاکێشتر کردبوو

خوێندکارەکان ، خاوەن کارەکان ،
بە تەمەنەکان ،تەنانەت منداڵەکانیش
هەمووان سەرقاڵی کارەکانیان بوو

هەر کەسە و چیرۆکێک و بەسەرهاتێکی
جیاواز لەوانی تری هەیە لەوانەیە
وامان لێبکات بگرین وە واشمان لێ بکات
دەنگی قاقای پێکەنینمان گەڕەکێک بگرێتەوە

با ئێمە باسی یەکێک لە چیرۆکەکان بکەین

~̺͕͔
~̻̦͓
~͕̟͔
~̢͔̠
~̼̫
~̙͎͓
~̠̙͖~̺͕͔
~̻̦͓
~͕̟͔
~̢͔̠
~̼̫
~̙͎͓
~̠̙͖

پایز ئەو وەرزەی هەمووان ئاشقین

هەمووان باسی بێ وەفایی گەڵاکان ئەکەن
گوایە گەڵاکان لە درەختەکان بێزار بوون و ئەڕۆن

ئەی بۆ باسی خەم ساردی درەختەکان ناکرێت؟
هەر ئەوان نین نازی گەڵاکان هەڵناگرن وە دوایش
گەڵاکان بێ هێز و وشک ئەبن ، ئەوان ناچاری ڕۆشتنن

ژیانی منیش وەک گەڵاکان بێ نازە

بەس هیوادارم من ئەو گەڵایە بم کە لە نێو
دەفتەری یادگارییەکانت ئەی پارێزی

هیدفۆنەکەم ، گۆرانییە خەمبارەکان
بۆ ساتێکیش وازم لێ نایەنن

ئەونەی گریان و جگەرە دڵخۆشیان پێ بەخشیم
تۆ هەرگیز نەتتوانی بە منی ببەخشی

ئەونەی خۆمم لاواندەوە
ئەونە لە لایەن تۆوە ماچ نەکرام

ئەونەی هەستم بە نەبوونیت کرد
هەرگیز ئەونە هەستم بە بوونت نەکرد

ئەونەی بێ کەس و بێ لانە بووم
درۆیە بڵێم نیو ئەونەش هەستم بە باوەشت  کرد

من نامەوێ بژیم
بەڵام ناشمەوێ بمرم

مردن نیشانەی ترسنۆکیمە

هەرچۆنێکبێت با ژیانێکی پڕ مردن بەسەر بەرم..!

هەموو ڕۆژێک یادگارییەکان
هەرگیز نایەڵم یادگارییەکانم لێ ون بێت

هەستامەوە تا بڕۆمە سەر کارە نەفرەتییەکەم
هەرچۆنێک بێت پێویستم بە پارەیە
بۆ کڕینی جگەرە و دەرمانەکانم..

𝙄𝙣𝙟𝙪𝙧𝙚𝙙 𝙝𝙚𝙖𝙧𝙩Where stories live. Discover now