ʲⁱᵏᵒᵒᵏ⁵

891 141 310
                                    

ϟ
ϟ
ϟ
ϟ
ϟ
ϟ
ϟ
ϟ
ϟ

زەنگی مۆبایلەکەی لە نێو
خەوە پڕ ئازارەکەی دەریهێنا

کووکی: ئاهـــ

بە ناڵەوە سەری بەرز کردەوە
و بە دەستی ملی خۆی گوشی

بە بێزاری و توڕەیی مۆبایلەکەی هەڵگرت
پاش ئەوەی بۆ جاری دەیەم زەنگی لێدایەوە

کووکی: بۆ خاتری دۆزەخ وازبهێنه هیۆنگ

بە توڕەیی وتی پاش ئەوەی زانی یۆنگی تێلی کردووە

یۆنگی: گەمژەی نەفام ، جیمین لەژێر نەشتەرگەریی دڵیدایە تۆش هەر ببۆڵێنە

بە توڕەیی وتی
بەڕاستی جۆنگکوک هەمیشە وەک
هەرزەکارێکی کەلە ڕەق وایە


کووکی: چییی ؟ ڕامەبوێرە هیۆنگ

بە ترسەوە وتی و گەرووی پڕ بوو لە ئازار

لە ئازارێک کە وەکو
چەقۆیەکی قەساب گەرووی ئەبڕێت

ئازارێک کە ئەیخنکێنێت

ئازاری پەشیمانی دڵ و دەروونی خنی بوو

پڕ بە دڵە ڕەشەکەی ئاواتی
ئەخواست تەنها گاڵتەیەک بێت

مەگەر دڵی بەرگەی ئازاری ئەگرێت؟
تا بەرگەی مردنی فریشتەکەی بگرێت؟

بە قوڕسی گریانەکەی نێو گەرووی قوت دایەوە

یۆنگی: بەڕاستمە جۆنگکووک ،
تۆ یاریت بە ئەشق کرد نەک خۆشەویستی

بە تۆنێکی هێمن وتی

بەڕاستی بە بیرکردنەوە
لەو ئاشقە دڵتـــ هەست بە ئازار ئەکاتـــ

.
.
.
.
.

پاش نەشتەرگەرییەکی ٢٣
کاتژمێری بە ماندوویی هاتە دەرەوە

جین: لە ژووری چاودێری چڕ دایبنێن ، نیو کاتژمێر جارێک سەردانی ئەکەن نەخۆشێکی تایبەتە هیچ کێشەیەکم ناوێت

بە ماندوویی بە پەرستارەکانی
وت و ڕۆشتە ژوورەکەی

پ: خۆ ئەزانێت ئەمرێت
، ئیتر بۆ خۆی هیلاک ئەکا؟

بە بێزاری وتی و لەگەڵ پەرستارەکانی تر ڕۆشتن

.
.
.

جین: کەواتە چی؟

بە ماندووی و کەمێک لە توڕەیی سەیری دکتۆر گشتی نەخۆشخانەکەی کرد

𝙄𝙣𝙟𝙪𝙧𝙚𝙙 𝙝𝙚𝙖𝙧𝙩Where stories live. Discover now