ʲⁱᵏᵒᵒᵏ³

1K 151 224
                                    

ϟ
ϟ
ϟ
ϟ
ϟ
ϟ
ϟ
ϟ
ϟ

بە راکردن ئەڕۆشت بۆ شوێنێک
تەنانەت خۆشی نەیئەزانی کوێیە.

هەورە ڕەشەکان لەوە زیاتر
ئەو قورساییەی سەر شانیان
هەڵنەگرت و بارانیان ئەباراند

ناو چاوی پڕ ببو لە خوێن
هێندەی نەمابوو فرمێسکی خوێنین بڕژێنە خوار

وەک منداڵێک دەنگی گریانەکەی گەرووی ئازار ئەدا

کاتێک لە راکردن وەستا
بێ ویستی خۆی کەوتە سەر زەوی

بە هێزەوە گڵە تەڕەکەی سەر زەوی ئەگوشی بە دەستە ماندووەکانی

جیمین: بەرگە ناگرم

هەرچی هێزی هەبوو هاواری کرد و زیاتر گریا

بەڵێ ئەوە خۆی بوو

ئەو ئەشقەی بوو کە پێنج ساڵە لێی دوورە

ئەو ئەشقەی لە ئازار زیاتر هیچ نەبوو

ئەو ئەشقەی کە ئەمرێت بۆی

ئەو ئەشقەی لە پێناویدا وا گیان ئەدا

جیمین: خودایە با بەس بێت ، با بمرم

بە ئازارەوە سەری خۆی بە زەویدا ئەکێشا

ئەو بە گوێیەکانی خۆی گوێبیستی بوو

ئەو خۆشەویستەکەی ئەشقەکەی خۆی بینی

نیازی نەبوو قبوڵی بکات

هەمیشە ئەیوت وانییە

هۆکارێکی تر هەیە

وەک چیرۆکەکان ماوەیەکی تر یەتەوە و ئەڵێ خەتای من نەبوو

داینابوو بێ ناز کردن لێی خۆش ببێت

هەمیشە ئەیوت وانییە

ئەیزانی کە درۆ لەگەڵ خۆیدا ئەکات

بەڵام هەر نەبێ لەو ئازارەی ئێستای کەمتر بوو

پشتی لە هەموو جیهان کرد
بۆ دەستکەوتنی ڕازی دڵێک

ئامادەبوو هەموو ژینی بە نەفرەت بکات بۆی

ئەی کوا ئەو؟

ئەو ئێستا پێویستی بە ئەشقەکەیەتی
نەک کاتێک کە لە نێو گۆڕدایە

چی ئەبوو ئێستاش موڵکی ئەو با؟

𝙄𝙣𝙟𝙪𝙧𝙚𝙙 𝙝𝙚𝙖𝙧𝙩Where stories live. Discover now