ʲⁱᵏᵒᵒᵏ²

973 140 152
                                    

ϟ
ϟ
ϟ
ϟ
ϟ
ϟ
ϟ
ϟ
ϟ

جیمین: ئێستا چی؟ کەی نەجاتم ئەبێ و ئەمرم؟

بە ساردی سەیری دکتۆرە تایبەتەکەی خۆی کرد

د.ک: جیمین کەلەڕەقی مەکە ئەبێ نەشتەرگەریی ئەنجام بدەی با لەوە زیاتر وێران نەبیت ئاوا بڕوا ئەمریت

هەوڵی ئەدا هێمن ببێ بەس هێمن بوون شتێک نییە بتوانی بەدەستی بێنی لەگەڵ کەسێکی وەک جیمین

جیمین: ئینجا باشتر کوێر پێویستی بە چاوە وە منیش پێویستم بە مردنە ، تۆ شتێکم بۆ بنووسە با ئازارم نەمێنێ ئیتر مێشکت زۆر ماندوو مەکە

بە ساردی پاڵی بە سۆفاکە دایەوە و
قاچی کردە سەر قاچەکەی تری

د.ک: گەمژە مەبە پێویستە نەشتەرگەریی
بکەی لەوە زیاتر توڕەم مەکە

بە توڕەیی دەستی کردە مشتێک

جیمین: زۆر گرنگە بۆت؟ با بمرم خۆم ئەمەوێ

دەستی کرد بە یاری کردن بەو دڵە فەیکەی
لەسەر مێزەکە دانرابوو

د.ک: جیمین تۆ وەک هاوڕێی منی من ناتوانم بەو جۆرە دەستبەردارت بم تێبگە بە نەفرەت  من تۆم خۆشەوێت بۆ وا ئەکەی ؟ لەبەر نەفرەتیەک بۆ وا ئەکەی؟

لە کۆتایدا  بە هاوارێک نیوەی ئەوەی نێو دڵی دەرکرد

تەنیا دوو چرکە بێدەنگ بوو

قاقای پێکەنینی تا دەرەوە ئەڕۆشت
وەک شێتێک بە گاڵتەجاڕی پێئەکەنی

جیمین: تۆ هاهاها تۆ من منت خۆشەوێ وی هاهاها
دکتۆر کیم سیۆک جین خەمی نەخۆشێکی هەتیویەتی

لەبەر پێکەنین سەری شۆڕ کردبۆوە

بە یەک سانیە ئاسایی سارد بۆوە

جیمین: تاقەتی دکتۆری ترم نییە حەپێکی بەهێزی ئازارم بۆ بنووسە و بابڕۆم

سەیرکردنێکی ساردی پێ بەخشی

جین: ناینووسم هیچ دەورەیەک نابینێ تۆ نان ناخۆی دەرمانیش بێ نان سوودی نییە ئەسڵەن ئەبێتە هۆی بریندار بوونی گەدەت

جیمین: بە جەهەنم تەنیا شتێ بکە بە خێرایی بمکوژێ

جین: هەرگیز  جیمین ئەبێ لە نەخۆشخانە بمێنیتەوە
ناچارم مەکە بە زۆر بتبەمە نەخۆشخانەی دەروونی

بە جدی سەیری ناو چاوی کرد

جیمین: نەمویست با بە ئازار وەک ئاژەڵ بمرم

𝙄𝙣𝙟𝙪𝙧𝙚𝙙 𝙝𝙚𝙖𝙧𝙩Where stories live. Discover now