J-hope pov
نونە خۆی کۆکردەوە و دەستی کرد بە گێرانەوەی ڕووداوەکە ..
(ڕاستی شتەکان هەموو لە ناکاو ڕوویان دا ، پێچەوانەی ئەوانە بوو کە ئەویسترا ڕووبدەن ،...
من ئەبوایە باخەچەکەی دەرەوەم پاک بکردایەتەوە و ئاوم بدابا..، بێگومان وەکو هەموو جارێک جۆنگکوک وەکو چاودێر لەگەڵم هات ، سەرقاڵی چاک کردنی باخچەکە بووم کاتێک لەگەڵ جۆنگکوک بووە دەمەقاڵێمان وەکو هەموو جارێک دواتر من زۆر تورە بووم بە جۆرێک ویستم لێی بدەم ، ئەو دەستی گرتم و بۆ دواوە فڕێیدا ، بۆیە تەنها پاڵێکم پێوە نا و ویستم بێمە ژوورەوە بەسەر پلیکاناکانی پێشەوەی دەرگای کۆشکەکە ،سەرکەوتم و ویستم دەرگای کۆشکەکە بکەمەوە .. ، دەستێک شانەکانی گرتم و منی بە ئاڕاستەی دواوە سوڕاند ....
بەڵێ ئەوە مێرڵ بوو دواتر منی دوور و بەرز فرێ دا هەرگیز لەو باوەڕەیا نەبووم پیرێژنێک ئەوا بەهێز بێت شۆک بووم بەڵام ئیتر ئەمە مێرڵە ..
سوێن ئەخۆم گەر بەر زەوی بکەوتمایە ئەمردم ..
بەڵام خۆشبختانە جۆنگکوک منی گرتەوە بەڵام ئێمە کەوتین ...، بەوەی من بەسەر جۆنگکوک کەوتم هیچ ئازارێک بە من نەگەشت بەڵام پێم وابێ قۆڵی جۆنگکوک ئازاری پێ گەشت بە ڕادەی شکان ..بەهۆی منەوە **ئاهێکی خەم**..بەڵام ئەو دووبارە هەستایە، دوای ئەوەی دڵنیا بووەوە لە سەلامەتی من ، هەستایەوە ڕووبەڕووی مێڕڵ بووەوە..
جۆنگکوک زۆر هەوڵی دا بەسەریدا زاڵ بێت بەڵام مێڕڵ زۆر بەهێز بوو وە شکانی قۆڵی جۆنگکوکی بە خاڵێکی باش ئەزانی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی لە کۆتاییا زۆر بە توندی جۆنگکوکی فڕێ دا بەڕاستی ئازاری پێ گەشتبوو نەیتوانی هەستێتەوە کاتێک مێڕڵ بەرەو من ئەهات ئەو زۆر تۆقێنەر بوو ، نزیک بوو بەڵام جۆنگکوک ئەوێ بۆ ماوەیەک وەستاند کاتێک پرسی﴿ چیت لەوان ئەوێ بۆچی ڕیۆنا ت کوشت ؟﴾ . وەڵامی نەداوە تەنها وتی پەوەندی بە ئیوەوە نیە ،،،من بەوە زانیم کە ئەو مێڕڵە دواتر دووبارە ویستی نزیک ببێتەوە لێم هەستی بەوە کرد کە جۆنگکوک ویستی هەستێتەوە بۆیە بەرەو ئەو گەڕایەوە ویستم ڕێگری لێ بکەم بەڵام بێگومان توانای من بەرامبەر ئەو هیچ نیە ..
جۆنگکوک هەوڵی توڕە کردنی دا بۆ ئەوەی لە منی دوور بخاتەوە و وتی ﴿تۆ هیچ نیت جگە لە پیرێژنێکی تەنیا و داماو .. ههـ جێگەی بەزەیت ﴾ ، ئەمەش وای کرد ئەو شیشەی تێ بگرێت ، ئەو خۆی لادا بەڵام هەر بەری کەوت ...
دواتر خۆشبەختانە تای و نامجوون هاتنە دەرەوە پێم وایە هەستیان بە دەنگە دەنگەکە کردبوو ..
لەگەڵی جەنگان بەڵام نامجوون داوای لە تای کرد کە تەنها بەرگری بکات مێرڵ بەهێزتر بووە و زۆر ی جادوو و هێزەکان کاری تێناکەن..، بۆیە تای ئەوەی کرد کە داوای لێ کرا من و نامجوونیش توانیمان جۆنگکوک بێنینە ژوورەوە ...
دواتر وەکو ئەوەی بینیتان و ڕووی دا ..
ئێستاش لێرەین ..)واو شێت ئەبم لە ئاڵۆزی بابەتەکان ، بەڵام ئەمە تەنها من نیم هەمووان ئەم شۆکیەیان پێوە دیارە ..
YOU ARE READING
we can't run away (ڕاگیراوە تا کاتێکی نادیار)
Romanceنونە ، زازا ، پریتی ، ریۆنا ، ئیلین ، ئۆلیڤیا و بیونی حەوت هاورێ بوون لە منداڵیەوە تاوەکو زانکۆ وە پەیوەندی هاورێیەتیان زۆر بەهێز بوو ....... لە خۆشی و ناخۆشی پێکەوە بوون .... لە سەرکێشیەکی ژیانیان توشی کێشە ئەبن....... یەکەمین چیڕۆکی کوردی دوێت ...