part 19

215 45 255
                                    

suga pov...

چاوەکانم کردەوە و هەستم بە ماندووبون ئەکرد ، ئازارێکی بچوک و کەم لە ناوڕاستی پشتم و کەمێک لە ناوڕاستی شانەکانم ....

لە دەرگاکە درا وای کرد وردە وردە هەڵبستمەوە لەسەر سیسەمەکەم کاتێک هاوارم کرد (وەرە ژوورەوە..)

(بەیانیت باش ..) بیونی بەڕێزەوە دەرگاکەی کردەوە و بەیانی باشی لێکردم

(چیت ئەوێ ؟) ڕاشکاوەنا پرسیم کاتک هێشتا لەسەر سیسەمەکە دانیشتبووم دەستم کرد بە هەستانەوەیەکی تەواو کاتێک قاچم لە نێو پێڵاوەکانم دانا و کاری ڕۆتینی خۆمم ئەکرد ..

(م.. من تەنها هاتم ژوورەکە رێک بخەم ... ههەمووان هەستابوون تەنها تۆ مابووی ...)بیونی وتی ...
کاتێک سەیرم کرد چاوەکانی بەدەوری خۆیا ئەسووراند جوانتر بڵێم ئەو ئەیوێ ئاسۆی بنینی دوورخاتەوە لە من ..
وە کەم و کورتیەکی کەم لە قسەکانییی؟؟
بزەیەکی کەم لێوەکانی داگیر کردم بە بێ ویستی خۆم ...
(باشە بیونی لەوە ئەچێت من کەسێکی دوورە پەرێز و کەم دوو بم بەڵام ئەوە مانای ئەوە ئەگەیەنێ من گێل بم ؟؟ ...
بۆچی ئەوا شڵەژاوی تۆ ئەترسی .... یان سەرسامی من بوویتە ؟) ڕاشکاوەنە پێم وت کاتێک بەتەواوی لێی نزیک بووبوومەوە ...

ئەمە ڕەوشتی منە قسەکان نەگەرێنەوە .

هێندەی نەمابوو بکەوێت کەمەرە بچوکەکەیم گرت ڕێگربووم لە کەوتنی چاوەکانی تا دوا ئاست کرابوونەوە و بە تەواوی شڵەژابوو ...
پێکەنینێکی کەم و نزم م کرد بە بێ ویستی خۆم بەڵام بەڕاستی ئەم کچە کۆمیدیە...

(نااا ئااااهـ من سەرسام نیم بە تۆ خۆی هەر تۆ چیت هەیە تا من پێت سەرسام بم ها؟ بێ میشک ...)بە تورەییەوە وتی و دەستەکانی لە یەک ئەڵاند کاتێک هێشتا لە نێو دەستەکانی من بوو

دەستەکانم دوور خستەوە و وام کرد بە پشتا بکەوێت ...

هاواری کرد لە تاو ئازارا و دەستی بۆ بەشی دواوە برد ...
گەمژە..

(بۆچی بەرت دام ئەوە ئازری هەبوو؟؟...)وتی بە بۆڵە بۆڵەوە

(گەر تۆ سەرسامی من نەبی پێویست بە هیچ جوڵانەوەیەکی ڕۆمانسی ناکات ..)وتم ...، ئێستا کاتی تورەکردنی ئەم گاڵتەجارەیە هههـ

بێ وەڵام بوو بۆیە پرسیم (گەر تۆ سەرسامی من نەبی کەواتە بۆچی شڵەژاوی هەمیشە ؟ یان بۆستە ....تۆش وەکو ئەو جۆرە کچانەی کە هەستت بۆ هەموو ڕەگەزێکی بەرامبەر ئەبێ و ئەشڵەژێی؟؟؟ )دووبارە هەوڵی تورەکردنیم دا و دووبارە سەرکەوتم ..

(ئێێێهـــ نەخێر ئیتر گەمژە ، کوڕە هەی پیس من لێت ئەترسم باشە ...، تۆ دێوی دێو ...تۆ تاکە کەسی زلەت لێداوم و ئێستاش ئازاری هەیە ...
دەستەکانت وەکو ئاست وان هەڵیانگرە بۆ وردکردنی بەرد نەک لێدانی کچان ...
هەی کوڕی توڕەی دوورە پەرێز و وشک ...هاهـ) لە کۆتای قسەکانی هەناسەیەکی ئاسوودە بوونی داوە بەڵام دواتر کەمێک بە ترسەوە سەیری کردم وەکو ئەوەی قسەکانی هەڵە و توڕە کەر بن بەڵام بۆچی من هیچ توڕە نەبووم ،، بەلایەنی کەمەوە ئەمانە ڕاستن مرۆڤیش پێویستە کارێکتەرێ خۆی لە ژیانی خۆی قبووڵ بکات ...

we can't run away (ڕاگیراوە تا کاتێکی نادیار)Where stories live. Discover now