End biuny pov
Taehyung pov...
دوای تەواو بوون و باسکردنی تەواوی چیڕۆ و بابەتەکان و هەندێ قسەی سادە کچەکان گەڕانەوە بۆ ژوورەکانیان ...
هەستم بە جوڵەی پەپولەیەکی دڵخۆش و ئازاد ئەکرد لە دڵم ، هەستم ئەکرد ئێستا ئەتوانم هەناسە بەم وەکو ئەوەی پێشتر ئەو کارەم نەکردبێت ....
بەڕاستی ئەوە هێندە هەستێکی خۆشە کاتێک کەسانێک بتوانن متمانەت پێبکەن و پاڵپشتت بن ؟!
بۆچی ئێستا هاندانی مرۆڤەکان لەلایەن یەکترەوە بووەتە چیرۆکێکی خەیاڵی و تەنها بیرکردنەوەیەکی پوچ؟!
بەڵام هەرچۆنێک بێت لەقوڵایی دڵمەوە هیوادارم هەموو کەسێک ئەو هەستە تاقی کاتەوە ...
ئەتوانم بڵێم ئێستا هەست بە فرمێستی خۆشی ئەکەم لەڕێی قوڕگمەوە پاڵ ئەدرێت و ئەیەوێت بێتە دەرەوە و ئازاد بێت بەژداری بکات لە خۆشیەکە ...
هەستم بە دەستێک کرد لەسەر شانەکانم ،ئەتوانم بێ سەیرکردن بیناسمەوە ....
(هێی هاواری خۆشی لە لێدانەکانی دڵتەوە دێت کوڕم ...، دەی دەری ببرە ئەوە خۆشبەختیە) جیمین وتی کاتێک چاوێکی داگرت لەگەڵ بزە گەرمەکەی بەدوایا کەتێک چاوەکانی بچوک ئەکەن ڕوویەکی شیرین و گەرم و بێخەم خۆشی بەهەموو کەسێک ئەدات وەکو ئەوەی خۆی هیچ خەمێکی نەبێت ...
هێشتا بیرینی ڕیۆنا لە دڵی خوێنی لێ هەڵئەقوڵێت ، بەڵام دەری ناخات ...
ئەو شەوە پێش ئەوەی ڕیۆنا ون بێت ئاگادار بووم خۆی ئامادە ئەکرد چۆن گوڵێی سوری پێ بدات و بە دەقێک بڵێت ڕیۆنا لێوەکانت لەو گوڵە ئاڵ تر دەر ئەکەون ...بەڵام شەرمی لە خۆی ئەکرد لە پێش ئاوێنەکە ..
پێم وایە هەستی بۆی هەبوو ، ئەیویست ئەو شەوە دەست بکات بە دەربڕینی هەستەکانی بۆ خاتوونەکەی دڵی ...
بەڵام.....
تەواوی شتەکان پێچەوانەبوونەوە ...
چارەنووس تەنانەت ڕێگەی پێ نەدا هەنگاوێکیش بنێت ، یان وەڵامێک یان بزەیەک لەلایەن ڕیۆنا ببینێت ...
بۆچی هێندە دڵڕەقە ؟؟!!
(هێی سەیری چی ئەکەی ، خۆ نەکەوتوویتەتە داوی منەوە ؟ )جیمین بە پێکەنین و گاڵتەوە وتی کاتێک دەستی لە پێش ددانەکانی دا ئەنا ..
هیچم بۆ نەوترا جگە لە بزەیەکی دڵسوتاو بۆ برا بێ بەختەکەم ...
دوای نیوکاتژمێر لە گفتوگۆ کردن لە نێوان خۆمان بەڕێکەوتین بۆ پشودانێک و نووستنێک ..
لە دوای مردنی ڕیۆناوە ئێمەش لە هەمان ژوور ئەمێنینەوە بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو ..
.
.
.
.ئەوەندەی ئاگادارم بوون چاوەکانم کردەوە درەنگانێکی شەو بوو ...
دیارە خەوم لێکەوتووە ، تەنانەت نازانم چۆن؟!.
YOU ARE READING
we can't run away (ڕاگیراوە تا کاتێکی نادیار)
Romanceنونە ، زازا ، پریتی ، ریۆنا ، ئیلین ، ئۆلیڤیا و بیونی حەوت هاورێ بوون لە منداڵیەوە تاوەکو زانکۆ وە پەیوەندی هاورێیەتیان زۆر بەهێز بوو ....... لە خۆشی و ناخۆشی پێکەوە بوون .... لە سەرکێشیەکی ژیانیان توشی کێشە ئەبن....... یەکەمین چیڕۆکی کوردی دوێت ...