سەرەتا زۆر ببوورن بۆ دواکەوتنمان هیوادارین بتوانین قەرەبووتان بۆ بکەینەوە
nuna pov ..
زانێم لەو کاتەیا زۆر نزیک بووەوە لێم بەڵام نەمتوانی بجوڵێم پەو کۆتڕۆڵی کردم ؟؟!! یان من خۆم ناتوانم بجووڵێم ....دواتر ماچێکی ناوچەوانی کردم و قسکانی تەواوکرد و وتی (تەنها سەلامەت و ئاسودە بە بۆ من هەموو شتێکە ) دواتر ونبوو لە چاوترووکانێکا .....
.
.جۆنگکوک منی بە تەنهای هێشتەوە ...
ئەو ڕۆشت بێ ئەوەی وەڵامی من وەر بگرێت ...
بەڵام من مرۆڤم ئەویش شتێک کە تا ئێستا نازانم چیە ؟! ...باوکم هەمیشە پێی ئەوتم پەیوەندی نێوان
جن و مرۆڤەکان ..
شەیتانەکان
جادووگەرەکان و سەیروسەمەرەکان لەگەڵ مرۆڤ ئاساییە بەڵام هەتاوەکو پێت ئەکرێ لێیان دووربکەوە...هەرگیز ناتوانم بیر لە خۆشەویستی ئەو بکەمەوە گەر ئەو منی خۆشبوێ ..، بە داخەوەم بۆی چونکە من تەنها بە ئازاردەرێکی دڵی ئەمێنمەوە..
گەر خۆشی نەوێم ئەوا بڕیارەکەم هەروەکو خۆی ئەمێنێتەوە...
ڕەنگە ئەوە بۆ من ئاسانتر تێپەڕێت چونکە هەرگیز بیرم لە سەرسامبوون لەو نەکردۆتەوە ...چەند کاتژمێرێکم لە بیرکردنەوە و شۆک تێپەڕاند.....
دواتر بڕیارم دا وردە وردە بەرەو خوارەوە بڕۆم ....
ئەو شەوە دووبارە چاوم بە جۆنگکوک نەکەوتە . کۆتایم بە کارەکانی ئەم ڕۆشم هێنا دواتر
دواتر ڕۆشتم بۆ لای کچەکان بینیم هەموان لای پەنجەرەکە کۆ بوونەتەوە و بێزارن و دڵیان توندە
بۆیەویستم دڵیان بدەمەوە
(هێی کاتی نوستنە کێ دێتە باوەشی نونە؟)
وتم کاتێک لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوتم و قۆڵەکانم کردەوە....پریتی بە ڕاکردن و ئیلین و ئەوانی تر بەخێرای و پێشبرکێ و زازاش بە بۆڵەبۆڵی کە شوێنێک نەماوەتەوە بۆ ئەو ئێمە زۆرین
تاوەکو هەموومان بینایمان تاریک بوو و تا ئاگام لەخۆم نەما خەو بردیمیەوەend nuna pov
...
..
.
.
.RYONA pov
هەمووان خەوتبوون کاتێک خەبەرم بووەوە ، زۆر هەوڵمدا خەوم لێ نەکەوتەوە.....دواتر بڕیارمدا بڕۆم و ئاوێک بخۆمەوە ...
بەرەو چێشتخانە گەورەکە ڕۆشتم تاکو ئاوێک بەدەست بێنم بۆ خواردنەوە ، بەڵام لە ڕێگا بینیم دەرگا گەورەکە کراوەتەوە ....!!!
باشە ئەوە پێشتر نەئەکرایەوە کەواتە ئێستا چی بووە ؟
زۆر بیرم کردەوە ، پێموانیە هەرگیز دەرفەتێکی تری لەم جۆرەمان بۆ ڕێک بکەوێتەوە ، ئەگەر من ڕزگارم بێت ئەتوانم یارمەتی بۆ هەموویان بێنم هەموومان ڕزگارمان ئەبێت لێرە تەنها پێویستە خێرابم و کات بەفیڕۆ نەدەم پێویستە بەپەلە بڕۆم و بگەڕێمەوە پێش ئەوەی کچەکان ئازاریان پێ بگات.....
YOU ARE READING
we can't run away (ڕاگیراوە تا کاتێکی نادیار)
Romanceنونە ، زازا ، پریتی ، ریۆنا ، ئیلین ، ئۆلیڤیا و بیونی حەوت هاورێ بوون لە منداڵیەوە تاوەکو زانکۆ وە پەیوەندی هاورێیەتیان زۆر بەهێز بوو ....... لە خۆشی و ناخۆشی پێکەوە بوون .... لە سەرکێشیەکی ژیانیان توشی کێشە ئەبن....... یەکەمین چیڕۆکی کوردی دوێت ...