part 15

378 84 146
                                    

elin pov

کارەکانی خۆم بە نونە دا تاکو لەبری من بیکات ، چونکە بەڕاستی نامەوێت دووبارە چاوم بە نامجوون بکەوێتەوە ...
دڵم نەفرەتی خێرا لێئەدات کاتێک ئەیبینیم ، پلەی گەرمی لەشم بەرز ئەبێتەوە ..
بەتایبەتی دوای ئەوەی پارچەیەک لە دڵمان لەدەستدا  هەرگیز تاقەتی کەسێکی وەکو ئەوم نیە ، ڕەنگە بتوانم ئەوان بە هۆکار بزانم وایە؟ ! ، بەڵام هەرگیز فێرنەکراوم بۆ ڕووداوە ناخۆشەکانی ژیان کەسانێک تۆمەتبار بکەم چونکە ئەمە لاوازیت ئەنوێنێ، ڕاستە؟..

خۆشبەختانە نونە ڕازیبوو لەبری من کارەکانی هۆڵەکە بکات ، کچێکی سەیرە دڵنیام زانیویەتێ کە من لەبەر ئەو هۆکارە نامەوێت کارەکە بکەم بەڵام هەمیشە وا خۆی دەر ئەخات کە تێنەگەشتووە ، بێگومان بە دەست هێنانی کەسایەتیەکی وا قورسە ..

بیرم کردەوە ئێستا پێویستە لای  بیونی  بم بەتایبەتێ کاتێک ئێستا کارم نیە ..

بەرەو ژوورەکەی بیونی ئەڕۆیشتم و بیرم لەو ناخۆشیانە ئەکردەوە کە بەسەرمان هات و وا بەردەوامە ...
ئێمە چۆن بتوانین سەیری خێزانی ڕیۆنا بکەین ؟ چۆن بتوانین شوێنە بە تاڵەکەی ئەو پڕبکەینەوە ؟ دوای ئەم ڕووداوە هەرگیز نامەوێت ڕزگارم بێت لێرە چونکە ناتوانم ڕووبەڕووی خێزانەکەی ببمەوە ..، گەر ڕزگاریشمان نەبێت خوا ئەزانێت جاری داهاتوو  سرەی کامانە ؟ .. ڕەنگە یەک بە یەک لێرە تیابچێن ..

بەڵێ ، بەڵێ ، بەڵێ .. ئۆو کەواتە شەو پێویستە پێیان بڵێم لەئێستادا باشترین کار کە بیکەین کۆبوونەوەیە لە نێوان خۆمان ، ڕاستە؟ ..

بیرکردنەوەکانم بە کۆتا هێنا ،کاتێک چەند جارێک مشتەکۆڵە بچوکەکەم بە هێواشی لە دەرگاکە ئەدا بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی بیونی .

دەرگاکەم کردەوە و چەند هەنگاوێک چوومە ژوورەوە ، یەکەم شت کە تێبینیم کرد کچەکانی لێ نەبوو ، دیارە چەند خولەکێک پێش من ڕۆشتوون بۆ کارەکانیان بێگومان هەمووان کاریان هەیە ، یان ڕەنگە بیونی داوای کردبێ کە بەتەنها بێت .

چەند جارێک چاوەکانم سوڕاند بۆ گەڕان بەدوای بیونی ، بەڵام نەمتوانی بیدۆزمەوە .

گوێم لە دەنگی ئاو بوو ، ڕەنگە لە گەرماوەکە بێت .
لەدەرگای گەرماوەکەم دا و بە دەنگێکی کەمێک بەرز بانگم کرد تا بتوانێت گوێی لێم بێت .
دەنگی نەبوو بۆیە وتم کە دەچمە ژوورەوە ، دەرگاکەم کردەوە و بینیم ئاوی بانیۆکە کراوەتەوە و ئاو  هەموو شوێنێکی داپۆشیوە .
توانیم گوێم لە دەنگی هەنسکەکانی بێت ، دەرگاکەم داخست ، بینیم لە پشتەوەی دەرگاکە بوو و هەموو قژ و جلەکانی تەر بووبوو  ، چاوەکای سور هەڵگەڕابوو بەهۆی گریان ..
گازی لە قۆڵی بلوزەکەی گرتبوو و ئاسۆی بینینی تەنها بۆ بانیۆکە بوو  .، ئەگریا ، بەهێز ئەگریا ، بەهۆی زۆری گریانی هەناسەکانی قورس بووبوو ، هەنسکەکانی وەکو تیرێک بەر دڵم ئەکەوت ، بەبەراورد بە ڕابردوو کە پێکەنینەکەی شنەی دەریا بوو ...

we can't run away (ڕاگیراوە تا کاتێکی نادیار)Where stories live. Discover now