part 8

2.9K 279 21
                                    


.
Jimin pOv

وا نزیکەی سێ ساڵ دەبێت لەو شەوەوە سویۆنگم ون کردووە ، هـەموو شوێنکـ هەموو شارەکـانیـ ڪۆریـا هەموو ماڵێکـ و سوچو پەنایەک گەڕاوم بەڵام لە هیچ شوێنێک نەم دۆزیوەتەوە ئازاری ویژدان خەریکه دەمکوژێت ، لە دوای ئەو هەموو شەوێکم بۆتە گریان زۆر بیری دەکەم زۆر ناخـم دەسوتێت دڵمـ ئازاریـ هەیـە من چـۆن توانیومە ئـەو ئازار بـەم هەرگیز لەخـۆم خۆشـنابم گەر نـەیدۆزمەوە ، هەموو ڕۆژێکـ دەچم بـۆ بنڪەی پۆلیس بۆ ئەوەی بزانم هیچ هەواڵێکی هەیـە هەموو ڕوژێک هەمان قسە ، بێ ئەو ناژیم یـەک جار هەڵەم کرد بۆچی بەم شێوەیەم لێ هات خۆ من ئەوم خۆش ناویست ئێستا بۆچی وا بۆی دەسوتێمـ

ئەوانە تاقیکردنەوەی تۆیە خوایە ؟ پێم بڵێ سویۆنگم لە کوێیە  سوێند دەخۆم گەر بیدۆزمەوە ڕێگە نەدەم ئازار بە یەک تاڵە پرچی بگاتـ ، کچانی زۆر هەن ئاوات بە من دەخوازن بەڵام من تەنها بە ئەو ڕاهاتم ، نەفرەتم لێ بێت وەک چۆن کەسێک ئالودەی مادەی هۆشبەر دەبێت منیش ئالودەی ئەو ببوم هەموو شەوێک لەگەڵی دەبوم ڕاستە ئازارم دەدا بەڵام شەو بە شەو زیاتر هەستم بۆی دروست دەبوو، نەمدەزانی ڕۆژانێک دێت بەو شێوەیە خۆشم دەوێت!!

ئەمشەویش وەک شەوەکانی ترم بەردەوام دەگریام

جیمین/سویۆنگ لە کوێیت؟ من بێ تۆ ناژیم تکایە بگەڕێوە زۆر بیری تۆ دەکەم پەشیمانم لە کارەکانم.

بەردەوام دەگیام و بە دەم گریانەوە دەخەوتم.

.
.
.
.
.

Liza pOv

لەو شەوەوەی کە سویۆنگ ڕۆشتوە حاڵی بەڕێز جیمین زۆر خراپە وە تا بڕوات خراپ تریش دەبێت من هەرگیز بڕوام نەدەکرد ڕۆژێک ئەو ببینم بگری زۆر ئالودەی سویۆنگ بووە وە من تاکە کەسم بزانم سویۆنگ لە کوێیە بەڵام پێیم نەوتوە نەمتوانیوە ، وە چەند جار هەوڵم داوە پێی بڵێم چونکی حاڵی زۆر خراپ بوو بەڵام دواتر پەشیمان بوومەتەوە ، ئێستاش گوێم لە دەنگی گریانەکانی بوو وە دوای ئەوە خەوی لێ کەوت چوومە ژورەکەی و جلەکەی سویۆنگی لە ئامێز گردبوو وە منیش بە بەتانیەکە بانم یا ، بەڕاستی ئەو زۆر وێرانە نازانم چی بکەم.
.
لە ناکاو زەنگی مۆبایلەکەم لێی دا سەیرم کرد سویۆنگە ، خێرا لە ژوورەکەی جیمین چووما دەرەوە و پەیوەنیەکەم هەڵگرد

لیزا/ئەلو؟

سویۆنگ/سڵاو لیزا چۆنیت؟

لیزا/دەبێت چۆن بم کە هەموو ڕوژێک بەریز جیمین بەو شێوەیە دەـینم

سویۆنگ/ئەو دۆزەخی بە من نیشان دا ئێستاش با خۆی دۆزەخ ببینێت نەفرەتی پیسە*گریا*

هـاوسـەرە نـەفـرەتیـەڪەم💔💍Where stories live. Discover now