part 7

3.6K 298 17
                                    


.
.
.
.
Seong pOv

وا نزیکەی دوو مانگ دەبێت من لەم ژیانە ناخۆشەدام هەموو شەوێک دەست درێژی دەکاتە سەرم بەخراپی تەنانەت ڕۆژی وا هەیە بێ ئەوەی هیچم کردبێت لێم دەدات ، ئستا گەر جەستەمتان نیشان بدەم دڵنیام لێی دەترسن وە هیچ هەواڵێکی دایک و باوکم نازانم تەنانەت ناتوانم پەیوەندیشیان پێوە بکەم بە بەردەوامی دەگریم وە ڕۆژی یەک ژەم خواردن دەخۆم بە تەواوی لاواز بوومە نەفرەت لە جیمین دەکەم نەفرەت لەو ڕۆژە دەکەم کە هات بۆ ماڵی ئێمەو پێی ڕازی بووم بۆچی وەک کچانی دیکە نەبووم چیم لە ئەوان کەمتر بوو (خێزان)هـاا تەنها لەبەر ئەوەی خێزانێکی گەورەم نەبوو جگە لە دڵیک و باوکم ؟ بۆچی من هەمیشە وام بەسەر بێت ، چەند چاریش هەوڵی ڕاکردنم داوە بەڵام نەمتوانیوە ئەو زۆر وریاترە لە من وە جارێکیشی توانیم تا باخچەی کۆشکەکە بڕۆم بەڵام جیمین لە دواوە قژمی گرد و بردمەوە ژوورەوە و تا هێزی تێدابوو بە قایشەکەی لێی دام ، جەستەم زۆر بێهێز بووە ئاوات بە مردن دەخوازم ، وە من لەگەڵ لیزا ڕێکەوتم لیزا کچێکی زۆر باشە زۆر بڕوام پێی هەیە ئەمشەو یارمەتیم دەدات بۆ ئەوەی هەڵبێم لەم کۆشکە نەفرەتیە ، وە ئەمشەو پێویستە جیاواز بم لە شەوەکانی تر

بریارم داوە کە ئەم شەو بە دڵی ئەو هەڵسوکەوت بکەم وە بە ویستی خۆشم لەگەڵی بم هیچ شەوێک لەو شەوانە بە ویستی خۆم لەگەڵی نەبوومە بۆیە ئەمشەو وا دەکەم بۆ ئەوەی وا هەست بکات گۆراوم و دەرگاکە کلیل نەکات وە تەواوی سەرنجی لەسەر من بێت وە ئێستا کاتژمێر نۆی شەوە ئەو کاتژمێر یازدە دەگەڕێتەوە .
.
هەستامەوە لەسەر بێدەکە زە لاوازیەوە چووم دۆلابی جلەکانم کردەوە ، وە ئەو جلی ژێرەوەی شەوانەی زۆر بۆ کڕیوم هیچیم نەکردۆتە بەر ئەم شەو بۆ ئەوەی دلی بە دەست بێنم دەیکەمە بەرم ، پێم وابێت ئەم سورەیان گونجاوە ، دەرم هێناو کردمە بەرم چوومە بەردەم ئاوێنەکە دانیشتم لەسەر کورسیەکە جلەکە زۆر ڕووت بوو سینگم و تەواوی ملمو قۆڵم دیار بوو خۆشم هەستم کردبوو زۆر هۆت دەرکەوتوم ، وە سوراوێکی سورم دەرهێناو یام لە لێوم و دەستم کرد بە گریان بەزەیم بە حاڵی خۆمدا دەهاتەوە وە شوشەیەک مەی لێ بوو خستمە ناو پەرداخەوە ، دەرگاکە کلیل بوو لەم دیو دەرگاکەوە هاوارم بۆ لیزا کرد تا لە ژێر دەرگاکەوە دەرمانەکەم پێ بدات ئەویش لەژێر دەرگاکەوە پێمی دا.

ئەوە بەشێکە لە پلانەکەمان من داوام کرد کە دەرمانی خەو بهێنێت بۆ ئەوەی جیمین بە قولی خەوی لێ بکەوێت نەتوانێت من بگرێت ، خستمە ناو پەرداخەکەی ئەوەوە ، دوای پێنج خولەک گوێم لە کردنەوەی دەرگاکە بوو تەنانەت توانای ئاوڕ دانەوەشم نەبوو چونکی زۆر دەترسام دەمزانی ئەو نەفرەتیەیە ، هەر چۆنێک بێت پرچە ڕەشە بریقەدارەکەم بەردابۆیەوە و بە شێوەیەکی سەرنج ڕاکێش ئاوڕم یایەوە ، که وای کرد ئەو شۆک بێت و چاوەکانی وەک گەمژەیەک لە هەموو جەستەمی دەروانی ، منیش لێی نزیک بوومەوە و قۆڵم لە ملی ئاڵاند و سەیری نێو چاوەکانم دەکرد.

هـاوسـەرە نـەفـرەتیـەڪەم💔💍Where stories live. Discover now