دوای شەش مانگ.......
.
.
.
.من ئێستا کوڕێکم هەیە بە ناوی جینیۆنگ تەمەنی تەنها مانگێکە وە من بڕیارم دا کە تای ببێت بە باوکی منداڵەکەم بەڵام بەبێ هاوسەر گیری من هیچ ئەوم خۆش ناوێت لە ڕاستیدا ڕقم لێیە تەنها لەبەر ئەوەی هاوکاریم ئەکات هیچ ناڵێم وە من نامەوێت منداڵەکەم بەبێ باوک گەورە بێت من دەمەوێت ژیانێکی خوش بژی وەک دایکی نەبێت وە ئێستا تای لە ماڵی من دەمێنێتەوە تەنانەت قسەشی لەگەڵ ناکەم تا ئەو نەیکات تەنها لەبەر کورەکەم لەم ماڵە هێشتومەتەوە هیچی تر وە وەک گەمژەیەک بە خۆشەویستەکەم بانگم دەکات ئەو منی خۆش دەوێت بەڵام من نا بەڵکو لە دوای ئەوەی وتی خۆشم دەوێیت ڕقم بۆی دروست بوو ئەگینا پێشتر زۆر وا نەبووم
وە ئەم بەیانیەش بە دەنگی گرسانی کورەکەم هەستام و چوومە لایەوە
سو/ئاهـ جینیۆنگم برسیەتی وەرە با شیرت پێ بدەم
دەرم هێناو خستمە باوەشم و شیرم پێی ئەدا ئەو زۆر لە جیمین دەچێت ، چاوەکانی دەمی لوتی هەموو شوێنێکی لە ئەو دەچێت *دلۆپێک فرمێسک بە چاوەکانم هاتە خوارەوا و دڵم پڕ بوو*
سو/ئاهـ کوڕم زۆر بیری باوکت دەکەم بەڵام ئەو هەمیشە ئازاری ئەدام لێمی ئەدا زۆر خراپ بوو لەگەڵم ڕقم لێی دەبێتەوە بەڵام ئەم خۆشەویستیە نەفرەتیەی من هەر ماوە بۆ ئەو ، ئەمەوێت خۆشەویستیەکەم بگۆڕم بۆ ڕق بەڵام ناتوانم تکایە تۆ وەک باوکت مەبە تۆ کوڕێکی باش بە دڵی کەس مەشکێنە کەس ئازار مەدە وە ناهێلم هەرگیز پارک جیمین لێت نزیک ببێتەوە ناهێڵم بزانێ تۆ کوڕی ئەویت هەرگیز تۆ لەلای من گەورە دەبیت ئەو کورە کە ناوی تایهیۆنگە تەنها ڕۆڵی باوکت بۆ دەگێرێ و هیچی تر.
*بە دەم گریانە هێمنەکەمەوە ئەو قسانەم دەکرد دڵم پارچە پارچە دەبوو وەک مردنێکە بۆ من کە بیریشی لێ دەکەمەوە ، من ڕابردوویەکی ناخۆسم هەیە ئەمەوێت گستی تێ پەرێنم هەرچەندە ئێستاش ژیانم خۆش نیە بەڵام باشترە لەو کاتەی کە لەگەڵ جیمین بووم*
.
.
.
.
...******دووای سێ ساڵ******
ئەمڕۆ تایهیۆنگ وتی دەبێ جینیۆنگ بەرینە دەرەوە من هیچ پێم خۆش نیە بەڵام لەبەر کوڕەکەم ئەووە دەکەم بتم بەیانیە بەڵام بەیانیەکی خۆشە سەرەتای بەهارە وە جینیۆنگ ئامادە کرد و خۆم گۆڕی گوێم لە دەنگی دەرگا بوو
سو/ئاهـ دەبێ کێ بێت.
چووم و کردەوە بەڵام کێم بینی؟! چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوە جەستەم گەرم داهات و لەرز بە لەشمدا هات و بۆ ساتێک هەموو شتێکم بیر کرد

YOU ARE READING
هـاوسـەرە نـەفـرەتیـەڪەم💔💍
Боевикلـەمـ جـیـهـانـە گـەورەیـەدا بـۆچـیـ تـەنـهـا مـنـ ئـەمـ هـەمـوو ئـازارە بـبـیـنـمـ ، گـریـانـ هـەمـیـشـەیـ مـنـە ، دوایـ ئـەو هـەمـوو خـراپـەڪاریـ و خـیـانـەتـە '' پـەشـیـمـانـە ... بـەڵـامـ پـەشـیـمـانـیـ دوایـ چـیـ ...!؟ نوسەر/سالی.