بەشی(3)

3.5K 414 60
                                    

دوای 5کاتژمێر

خاتو جیۆن:ن/ت کچەکەم شیرینیەکە لەنێو فرنەکە بێنە دەرەوە
ن/ت:باشە دایکە
خاتو جیۆن :دەبێ شتێکمان لەبیر نەکردبێ ن/ت بۆ واهەست دەکەم شتێکم لەبیر کردوە
ئاا توبوکی ئایش چۆن لەبیرم کرد
ن/ت:دایکە تۆ ئامادەتکردوە
خاتو جیۆن:وایە راستدەکەی ن/ت کچەکەم من زۆر شلەژاوم نازانم چی بکەم ئەی ئەگەر هێشتا لێم تورە بێ ئەو بە تەلەفون قسەی لەگەل دەکردم بەلام خۆت دەزانی
ن/ت بزەیێکی کرد و دەستەکانی خاتو جیۆنی گرت و وتی
ن/ت:من دلنیام ئەو لێتخۆشبوە تەنانەت دەزانی چی لەوانەیە هەر تورە نەبوبێ وەک
ئەوەی نامجون باسی کردبێ ئەو تۆی زۆر خۆشدەوێ دلنیام تەنها لەبەر ئەوە
رۆشتوە تا تۆ زیاتر بیربکەیتەوە
خاتو جیۆن:تۆ نازانی هەرکاتێ دەستەکانی بۆ من درێژکردبێ من نەمگرتوە من
هۆکاری هەمو کێشەکانی ئەوم گەر من سنورێکم بۆ جیۆن دانابا نەی دەتوانی وا لە منالەکانم بکات
ن/ت:تۆ راست دەکەی بەلام ئەمە تاوانی تۆ نیە تۆتەنها بەکوێری ئەوت خۆشویست و نەتوانی لەدەستی بدەیت بەلام سەیرکە ئێستا تۆ ئەو کەسەی جاران نی و لای منالەکانتی و رێگە بەهیچ کەس نادەی ئازاریان پێ بگەیێنێ
خاتو جیۆن:بەدلنیایەوە رێگە نادەم
ن/ت:دەی باشە کۆتا خواردن ماوە دروستی دەکەین و مێزەکە دەرازێنینەوە هەم من دەبێ خۆم بگۆرم تۆ شێوەی منت بینیوە بێگومان هاوسەرەکەم بەمشێوەیە بمبینێ لێم
جیا دەبێتەوە
خاتو جیۆن:ههههه کورەکەم گەر بیشیەوێ ناتوانێ چون تۆ خەسوت لەپشتە بوکە خان

لەشوێنێکیتر
فرۆکەخانەی سیۆل

نامجون لە فرۆکەخانە چاوەرێی جۆنکوکە نزیکەی نیو کاتژمێر چاوەرێی کرد تا جۆنکوکی
بینی جلێکی رەشی لەبەردابو لەگەل چاویلکەیێکی رەش جانتاکەی بەدوای خۆیدا رادەکێشا
نامجون دەستی بەرزکردەوەوبەهاوارەوە وتی
نامجون:جۆنکوووک
جۆنکوک سەیری کردو نامجونی بینی تۆزێ شۆک بوو چونکە دەبو ئێستا لەنەخۆشخانە
بوایە سەرەتا لەباوەشی کرد چونکە زۆر بیری دەکرد دواتر بە دەنگێکی تۆزێ تورەوە وتی
جۆنکوک :تۆ چی دەکەی لێرە چۆن دایکم بەتەنیا جێدەهێلی ها
نامجون:بیرمدەکردی جۆنکوک
جۆنکوک:منیش هیۆنگ بەلام نەدەبو بێیت ئێستا ئەو بەتەنیایە ئەی
نامجون قسەکەی پێ بری و وتی
نامجون :شتێکت پێ دلێم تورە نەبە
جۆنکوک:باشە دەی
نامجون:بەلام تورە نەبی سەیرکە بەلێن بدە کە تورە نەبی

جۆنکوک:هیۆنگ:دەزانی خەریکە مێشکم لەدەست دەدەم خێرا قسە بکە

نامجون هەمو شتێکی بۆ جۆنکوک باسکرد جۆنکوک بەجۆرک سەیری نامجونی دەکرد وەک ئەوەی بلێ تۆ گالتە دەکەی وانیە
نامجون:ئایش جۆنکوک دەوا سەیرم مەکە گەر تۆ حالی دایکمت ببینیایە
هەرگیز وا سەیرمت نا ئەکرد هەم دەزانی تۆ زۆر خۆپەرستی چۆن وا لەئێمە دەکەی وەک ترسنۆکێک رۆشتی و راتکرد هەرگیز بیرت لەئێمە نەکردەوە جۆنکوک ئێستاش لەگەل من
یەیتە مالەوەو هیوادارم دوبارە بێ هیوامان نەکەی

عاشقی براژنەکەم بومJ.kحيث تعيش القصص. اكتشف الآن