بەشی ١٩

3.9K 407 260
                                    

رۆژی دواتر

جۆنکوک لەخەو هەلسا و هەر بە چاو داخراوی دەستی برد بۆ لایەکەی تری جێگاکەی هەرکە
زانی ن/ت لێ نیە بە خێرای چاوەکانی کردەوەو لەسەر جێگاکە هەلسایەوە
رۆشت و دەرگای ژورەکەی کردەوەو چوە هۆلەکەوە هەموان لەوێ بون وەک چۆن دوێنێ شەو جێیانی هێشتبوو بەلام هەر هەمویان بەتانیێکیان لەسەر بوو وە داپۆشرابوون
جۆنکوک دلی بە خێرای لێیدەدا و بە دوای ن/ت دەگەرا دەترسا کە پەشیمان بوبێتەوەو
رۆشتبێ رۆشتە مەتبەخەکەو لەوێ ئاسودە بوو کە بینی ن/ت خەریکی ئامادەکردنی خواردنی بەیانیە هەناسەیێکی ئاسودەی هەلمژی و بە هێواشی بێ ئەوەی ئاگادار بێت لە دواوە لێی نزیک بویەوەو لە باوەشی کرد هەرکە وایکرد ن/ت بزەیێکی کرد و دەستەکانی لەسەر دەستی دانا

جۆنکوک : بەیانی باش ن/تیەکەم

ن/ت بە شەرمەوە
ن/ت :بەیانی باش

جۆنکوک : خۆشەویستەکەی من چیەکا

ن/ت : خواردنی بەیانی
بەو پەری شەرمەوە وای وت هەرکە وای وت جۆنکوک دەستی بە پێکەنین کرد
و وایکرد ن/ت روی وەرگێرێو سەیری بکات هەرکە روی وەرگێرا ن/ت بە شەرمەوە
سەری نزم کردەوە
جۆنکوک : ههههه سەیرکەن کێ شەرمەکا ئەی تۆ نەبوی دوێنێ شەو خەریک بوو لێوەکانم لێکەیتەوە
هەرکە وای وت ن/ت بە شۆکەوە سەری بەرز کردەوە

ن/ت : واهـ تۆ تۆ تۆ درۆ دەکەیت چۆن  دەتوانی وابلێی ها سەیرک سەیرکە
لێوەکانم هەموی شەق شەق بوون بەهۆی تۆوە

هەرکە وای وت جۆنکوک بزەیێکی شەیتانی کرد وەک ئەوەی ئەوەی ویستی بەدەستی هێنابێ ئەو وایکرد ن/ت بۆ ساتێ بێ ئەوەی بیرکاتەوە قسە بکات وە ویستەکەی زۆر بەئاسانی هاتە دی هەرکە ن/ت بینی چۆن سەیری دەکات هەر زوو سەری نزم کردەوە
چونکە زانی ئەو بۆچی وایکردوە بە هێواشی مستێکی لە سنگی دا

ن/ت : جۆنکوک

جۆنکوک هەر زوو پێکەنینەکەی گۆری و بە بزەیێکی پر لە هەستەوە سەیری ن/ت کرد

جۆنکوک : بلێ دلی جۆنکوک

کە وای وت ن/ت سەری بەرز کردەوەو سەیری چاوەکانی دەکرد بێ ئەوەی هیچ بلێ
جۆنکوک دەستەکانی برد بۆ قژی و یاری پێدەکرد کە ن/ت هیچ ولامی نەبوو
دوبارە جۆنکوک دەستی بە قسەکردن کردەوە

جۆنکوک : دەترسم کە هەموو ئەمانە خەون بێت و وەک هەمیشە بە فرمێسکەوە لەنێو جێگاکەم هەلسمەوە

ن/ت نەیزانی چی بکات بۆیە لە باوەشی کرد و سەری لەسەر دلی دانا
ن/ت : خەون نیە من لێرەم وە ئیتر بۆ هەمیشە لێرەم ئیدی شوێنی من تەنها باوەشی تۆیە بۆ هەمیشە بێزارت دەکەم و وەک بنێشت پێتەوە دەنوسێم وادەکەم لێم بێزار بیت و ناهێلم جێمبێلی

عاشقی براژنەکەم بومJ.kحيث تعيش القصص. اكتشف الآن