هەموان لەسەر مێزی نانخواردن دانیشتون ن/ت نامجون لای یەک دانیشتون خاتو جیۆن و
جۆنکوکیش لای یەک دانیشتون و خەریکی خواردن بون با بلێین هەر سێکیان
چونکە جۆنکوک هەر خەریکی یاری کردنە بە خواردنەکە ئەو هێشتا لە شۆک دایە
ئەو کەسەی کە خۆشیدەویست و ئاشقی بو بەلێنی بەخۆی دابو کەوا بیکاتە هیخۆی و
سەر ناوی خۆی هاوسەری براکەیەتی هەموان دەیانویست قسەی لەگەل بکەن
بەلام ئەو تەنها ولامێکی کورتی دەدایەوە هەموان هەستیان بەوە دەکرد کەوا
نایەوێ قسە بکات ئەمەش خاتو جیۆنی زۆر خەمبار کرد چونکە وای دەزانی بەهۆی
ئەوەوەیە نەیدەزانی کورەکەی خەریکە خۆی بخواتەوە لەتاو ئەو ئازارەی
کە کەمێک پێش ئێستا پێی درا لەلایەن معشوقەکەی ن/ت هەستی بە خەمباری
خاتوجیۆن کرد بۆیە هەولی دا بەشکم بتوانێ کەمێک خاتوجیۆن دلخۆش بکات
ن/ت:جۆنکوک بۆچی خواردنەکە ناخۆی دەزانی من و خاتوجیۆن چەند پێیەوە
ماندو بوین لە نیوەرۆوە وەک بغبغە دەلێت کورەکەم دێتەوە کورەکەم دێتەوە
دەی تکایە یان خواردنەکانت بەدل نیە ها گەر وایە بیلێ شتێکی ترت بۆ ئامادە دەکەم
وای وت و هەستایەوەجۆنکوک شۆک بو کە ن/ت ناوی ئەوی هێنا سوێند دەخۆم ئیدی خۆشترین ناو لای ئەو
دوای ناوی ن/ت ناوەکەی خۆیەتی هەرگیز وا خۆش گوێی لە ناوی خۆی نەبوە پێی دەلێ
خواردن بخۆ وابە کیوتی وای وت و لێوەکانی هێنایە پێشەوە نازانێ ئەمە وادەکا
حالی جۆنکوک زۆر خراپتر بێت ئەمە وا دەکات بیر لەشتی وابکاتەوە کەوا بۆ ئەو رێگە
پێنەدراوە کەقسەکانی تەواو کرد جۆنکوک نەیزانی چی بلێ وەک ئەوەی هەمو وشەکانی دنیا بونی نەمابێ تەنها سەیری دەکرد دواتر بێ ئەوەی قسە بکات دەستی بە خوارن کرد
ن/ت ئەمەی زۆر پێ کیوت بو بۆیە دەستی بەقژی جۆنکوک هێناو وتی
ن/ت :ئایش تۆ زۆر کیوتی رێک وەک کەروێشک دەردەکەویت
کەوای کرد جۆنکوک زۆر شۆک بوو بەلام هەستێکی زۆر خۆشی هەبو وەک ئەوەی
چەندین پەپولە لەنێو سکیدا خەریکی فرین بن بەلام تەنها سەیری ن/ت دەکرد بە روخسارێکی زۆر سارد نەک وەک ئەو گرکانانەی کە لە نێویدا تەقینەوە تەنها بەدەست لێدانی قژی جۆنکوک لە خۆی دەپرسی دەبێ چ هەستێکی هەبێت کتێک کە ماچی دەکا لە باوەشی دەکات ئەمە تەنها دەستلێدانی قژیەتی ئەو هەمو هەستەی بۆ دروست کردوە
جۆنکوک لەدلی خۆی دەیوت تۆزێ بەزەیت بەدلم بێتەوە ئەی کچ
بەلام ئەمانە هەموی لە ناخی نەک لە روخساری
ن/ت کەبینی جۆنکوک وا سەیری دەکات هەستی کرد کە پێی ناخۆش بێت وای کردوە بێگومان وا هەست دەکات ئەوان تازە یەکتریان بینیوەو بەمجۆرە قسەی لەگەل دەکات بۆیە خێرا دەستی لابرد و داوای لێبوردنی کرد و لە شوێنی خۆی دانیشتەوەجۆنکوک هەمو خواردنەکەی تەواوکرد بێگومان تەواوی دەکات فریشتەکەی داوای لێ کردوە چۆن نایکات دواتر هەلسایەوەو وتی
جۆنکوک :من دەرۆمە ژورەکەم پشو دەدەم ئەمرۆ زۆر ماندو بوم
خاتوجیۆن:باشە کورەکەم
جۆنکوک ماچی دایکی کرد و سیرێکی ن/ت کرد و وتی
جۆنکوک:شەوتان شاد
وای وت و رۆشت
أنت تقرأ
عاشقی براژنەکەم بومJ.k
Short Storyوتم هەر چۆنێک بێ بەدەستی دەهێنم ئەگەر خۆشەویستی هەبێ ئەگەر هەوسەرگیری کردبێت ئەگەر مندالی هەبێت بەلام هاوسەری براکەم بوو