بەشی 15

3.2K 369 130
                                    

دوو رۆژ بەسەر هاتنەوەی ن/ت دا تێپەریوە

ن/ت بە نهێنیەوە هاتە ژورەوە هەرگیز بیری نەدەکردەوە لەو ماوە کورتە وا زۆر بیری
بکات هەموو رۆژوو شەوی بوە بە ئەو وەک ئەوەی لە پێش ئەو ژیان بونی نەبوبێ بەلام
هەمیشە خۆی رازی دەکات بەوەی کە ئەمە هەلەیەو بۆ جۆنکوک خراپە
چاوی بە ژورەکەی دا دەگێرا و دەستکاری هەر شتێکی دەکرد کە دەکەوتە بەردەمی
بەچاوی پر فرمێسکەوە کە لە سیسەمەکە نزیک بۆوە لە سەری دانیشت و دەستی پێی دا ئەهێنا لەوێ پالکەوتو سەرینەکەی کردە باوەشی و بۆنی دەکرد کە بۆنی ئەوی لێدەهات
بزەیێکی خەمباری کرد

ن/ت : وابزانم ئێستا رۆلەکان دەگۆرینەوە من لە تامەزرۆی تۆ دەبم تۆش لە لەبیر کردنی من

لە ژوری کارکردن

نامجون لەژوری کارکردن بوو لەوەتەی ن/ت هاتۆتەوە ئەو نەچوە بۆ سەر کار تەنها شت کە بیری لێدەکاتەوە ئەو بارودۆخەیە کە تێی کەوتوە ئەو نازانێ چ بریارێ بدات
لە لایێک ئەو کەسەی کە ئاشقیەتی و لە لایێک ئەو کەسەی کە پێویستی پێیەتی و
بەلێنی دلخۆشکردنی داوە وە دوای ئەوەی لەمردن گەرایەوە ئەمە کارەکەی بۆ قورس تر
کردوە هەر بیری لە روداوەکان دەکردەوە تا گوێی لە دەنگی دەرگا بوو

نامجون : وەرە ژورەوە

کە وای وت تشایۆنگ هاتە ژورەوە بە خەمباریەوە وتی

تشایۆنگ : دەمەوێ قسە بکەین

ئەو و نامجون بە هیچ جۆرێک قسەیان نەکردوە بەیێکەوە لە وتەی ن/ت هاتۆتەوە

نامجون : بەدلنیایەوە

وای وت  چوە سەر قەنەپەکە دانیشت و تشایۆنگ لای دانیشت
نامجون دەیزانی دەیەوە باسی چی بکات بۆیە سەرەتا دەستی پێکرد

نامجون : من بریارمدا هەمو شتێ بە ن/ت بلێم و

تشایۆنگ خێرا قسەکەی پێ بری

تشایۆنگ : هەرگیز نەکەی نامجون پێویست ناکا لەبەر من خێزانەکەت تێک بدەی
تۆ بەپێی پێویست یارمەتیت دام وە سوپاست دەکەم وە دلنیابە هەرکە بەتەواوی وازی لێهێنام من لەتۆ جیادەبمەوە

تشایۆنگ کە بینی نامجون بە خەمباریەوە سەیری دەکات وایدەزانی کە بەزەی پێیدا دێتەوە نەیدەزانی کە دلی خەریکە دەسوتێ بەهۆی وشەی جیابونەوە
بزەیێکی خەمباری کرد

تشایۆنگ : پێویست ناکا بەزەیت پێمدا بێتەوە مۆنی من خۆم دەزانم من تەنها یەدەگێک
بوم بەلام کە ن/ت هاتەوە ئیتر پێویستت بەم یەدەگە نیە من بەیانی دەرۆم وە هیوای
ژیانێکی خۆشت بۆ دەخوازم لەگەل هاوسەرەکەت

عاشقی براژنەکەم بومJ.kحيث تعيش القصص. اكتشف الآن