.PART1.

864 103 127
                                    


vote

and

comment

.""""""""""""""""""""""""""""""".

شیومین:دەی کچە جوانەکەم کاتی خەوە.(بە زەردەخەنە.)

یۆنسانگ:باشە باوکە.

شیومین کچە بچوکەکەی بردە ناو جێگاکەی.

شیومین:چ جۆرە چیرۆکێکت دەوێت؟؟.

یۆنسانگ:چیرۆکم ناوێت.

شیومین:ئەی چیت دەوێت؟؟.

یۆنسانگ:بۆچی ناوت لە من ناوە یۆنسانگ؟؟؟.

شیومین زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد.

شیومین:کە گەورەبووی پێت دەڵێم.

یۆنسانگ:دەی باوکە....هاورێکانم هەموو کات هۆکارەکەم لێ دەپرسن...منیش هیچ وەڵام پێنیە.(بە کیوتی)

شیومین بە کیوتی کچەکەی پێکەنی.

شیومین:ئەگەر ئێستا پێت بلێم هیچ شتێک تێناگەی...بۆیە کە گەورەبووی پێت دەڵێم.

یۆنسانگ:من گەورەم.

شیومین:تۆ تەنها هەشت ساڵی.

شیومین:بەڵێن بێ کە کاتی خۆی هات هەموو شتێکت پێ دەڵێم.(وتی پەنچەی بچوکی بەرز کردەوە بۆ یۆنسانگ)

یۆنسانگ کەمێک سەیری کرد و دواتر پەنجەی خۆی بەرز کردەوە لە پەنجەی باوکی ئاڵاند.

یۆنسانگ:باشە.

شیومین:دەی ئێستا بخەوە.

یۆنسانگ:لێرە بە تا دەخەوم.

شیومین:باشە.

دەستی بە سەری کچەکەی دا دەهێنا....سەیری دەکرد تا خەوی لێکەوت...شیومین هەستا و چوە دەرەوە کاتێک چوە دەرەوە بینی هاوسەرەکەی لەوێ وەستاوە زانی گوێی لە هەموو شتێک بووە.

شیومین:بۆچی نەخەوتوی؟؟.(بە زەردەخەنە)

هایوون:بێ تۆ خەوم لێنەکەوت.

شیومین:تۆ برۆ ژوورەکەمان من کەمێکی دی دێم.

هایوون:دەچیتە ژوورەکەی؟.(بە خەمباری)

شیومین تەنها سەری بە بەڵێ جوڵاند و رۆی.

لە بەردەم دەرگای ژوورێک وەستا.

بیری کەوتەوە هەموو بەیانیەک دەهاتە ئەم ژوورە بۆ هەستاندنی.

دەرگای ژوورەکەی کردەوە چوە ژوورەوە.

سەیری کرد.

ژوورێکی تاریک و سارد و بێ ناز وەک ناخی خاوەنەکەی.

شیومین لە سەر سیسیەمەکەی دانیشت.

سەیری کورسیەکەی دەکرد.

لە کاتی کتێب خوێندەوە لەوێ دادەنیشت و لە شیومین تورە دەبوو کە دەنگە دەنگی دەکرد.

شیومین خۆی دۆزییەوە کە زەردەخەنە دەکات.

پاشان لە وێنەیەک نزیک بۆوە هەڵیگرت.

شیومین و ئەو دڵخۆشن لە وێنەکە.

شیومین لە دڵەوە دڵخۆشە...بەڵام ئەو نا.

پێکنینێکی درۆ.

شیومین پێی وابوو کە دڵخۆشە بەڵام وا نەبوو.

پێی وابوو کە هەموو شتێکی لە بیر کردووە بەڵام وا نەبوو.

شەوان لەگەل خەمەکانی دەخەوت و لەگەل خەمەکانی هەڵدەستا.

ژیانی دەکرد لەکەل خەمەکانی.

هەموویان پەشیمانن.

بەڵام پەشیمانی دوای چی.

لە دوای مردنی دڵتەنگی و پەشیمانی ئەوانی بۆچیە.

کە لە ژیان بوو هەموویان پشتیان لێکرد وەک ئەوەی بوونی نەبێت لە ژیان.

دڵیان شکاند.

وەکو زبڵ فرێیان دا.

بەڵام وا ڕەفتاری دەکرد کە دڵخۆشترین کەسی دونیا بێت و هیچ خەمێکی نەبێت.

بەشێوەیەکی ئەوەندە جوان ڕەفتاری دەکرد کە شیومین نزیکترین کەسی ئەو بوو و هەموو شتێکی لە بارەی دەزانی وای دەزانی کە کەس لەو دڵخۆشر نیە.

شیومین:یۆنسانگ....ناوم لە کچەکەم نا یۆنسانگ ئەو لێمی پرسی کە بۆچی ناوم لێیناوە یۆنسانگ لەو کاتە هیچ وەڵامێکم پێ نەبوو.

شیومین:باسی ژیانی تۆی بکەم...کە چۆن ئاگاداری تۆ نەبووم.

شیومین:من گەمژەم....زۆریش گەمژەم.(بە گریان.)

بەردەوامە.



.WAITING.✔Where stories live. Discover now