.PART11.

567 83 103
                                    

vote

and

comment
."""""""""""""""""""""""""""".

دوای مانگێک.

لە ماوەی ئەم مانگە یۆنگی بە باشترین شێوە ڕەفتاری لەگەڵ یۆنسانگدا دەکرد.
خۆشەویستی پێی دەدا.

یۆنسانگیش زۆر دڵخۆش بوو کە یۆنگی خۆشی دەوێت و گرینگی پێدەدا.

بەڵام ئەم دڵخۆشیە بەردەوام دەبێ.....

یۆنگی:یۆنسانگ.

یۆنسانگ:بەڵێ باوکە.

یۆنگی:پێتچۆنە بچینە دەرەوە تەنها من و تۆ؟؟؟.

یۆنسانگ:بۆ کوێ؟؟؟.

یۆنگی:هم...شاری یاری.

یۆنسانگ:بەڵێ با بچین.(بە دڵخۆشی و هاوار.).

یۆنگی:دەی برۆ خۆت ئامادەبکە.

یۆنسانگ بە ڕاکردن چوە لای سانگ.

یۆنسانگ:دایکە....خێرا جلەکانم بگۆرە لەگەڵ باوکم دەرۆمە شاری یاری.(بە خێرای).

سانگ پێکەنی.

سانگ:باشە.

سانگ یۆنسانگی ئامادەکرد جلێکی جوانی لە بەر کرد.

یۆنسانگ:باوکە دەی با برۆین.

یۆنگی:باشە.

یۆنگی ڕووی کردە سانگ.

یۆنگی:جارێکی تر تۆش لەگەڵمان دێی.

سانگ:بێگومان.

یۆنگی و یۆنسانگ رۆیشتن.

لە ڕێگا.

یۆنسانگ سەیری یۆنگی دەکرد.

یۆنسانگ:بۆچی بەم شێوەیە؟؟.(لە نێو دڵی).

ڕوخسارێکی بێ هەست.

وەکو ڕابردوو.

یۆنسانگ بیری دەکردەوە ئەگەر وەکو ڕابردوو ڕەفتار بکا.

یۆنگی:گەیشتین.

یۆنسانگ بە پەلە دابەزی لە ئوتومبێلەکە.

یۆنسانگ:بەڵێ بەڵێ.(بە دڵخۆشی).

یۆنسانگ:دەی باوکە با یاری بکەین.

یۆنگی دەستی یۆنسانگی گرت.

بردیە بۆ لای ئەو یاریانەی کە حەزی لێیەتی.

یۆنسانگ:باوکە با وێنەیەک بگرین.

یۆنسانگ:باوکە پەشمەکم دەوێت.

یۆنسانگ ماندوو ببوو ئەوەندەی یاری بکات.

یۆنگی:دەی با برۆین دەبێت بچین بۆ شوێنێکی تر.

یۆنسانگ:بۆ کوێ؟؟؟.

یۆنگی:کە چوین ئەزانی.

بەردەوامە.

.WAITING.✔Where stories live. Discover now