vote
and
comment
.""""""""""""""""""""""""""""""""".شیومین بە ئارامی دانیشت بوو.
کتێبی دەخوێندەوە.
لەناکاو منداڵێک بە ڕاکردن هات.
منداڵەکە:شیومین....یۆنسانگ.(بە هەناسەبرکێ).
شیومین بە شڵەژانەوە هەڵسا.
شیومین:یۆنسانگ چی لێهاتووە؟؟.(بە ترس).
منداڵەکە:لە هۆشخۆی چوو.
شیومین یەکسەر ڕای کرد.
چوو بۆ بەشی فریاگوزاری هەتیوخانەکە.
بینی هیجین لە بەردەم ژورێک وەستاوە.
شیومین:پورێ....یۆنسانگ چیەتی؟؟.(بە هیجینی وت).
هیجین:منیش نازانم....دکتۆرەکان سەیری دەکەن.(بە نیگەرانی).
شیومین دەستی کردە گریان.
هیجین باوەشی لێدا.
هیجین:تەواو ئەو باش دەبێت.
دوای کاتژمێرێک.
هیجین:بۆچی وەڵامم نادەنەوە؟؟.
پەرستار:ببورە...هەتا پشکنینەکان دەرنەچن ناتوانم هیچ بڵێم.(وتی رۆیشت.)
هیجین چوە ئەو ژوورەی کە یۆنسانگی لێیە...هێشتا بێهۆشە.
شیومین لە تەنیشتی دانیشتووە...دەستی گرتووە.
ماچی دەستی دەکات.
دوای ماوەیەک دکتۆر هاتە ژوورەوە.
هیجین:یۆنسانگ چییەتی دکتۆر؟؟.
دکتۆرە سەیری شیومینی کرد وتی.
دکتۆر:دەبێت بە تەنها قسە بکەین.
هیجین و دکتۆرەکە چونە دەرەوە.
شیومین ئەوانی دەبینی لە پەنجەرەکە.
دکتۆرەکە هەندێک شتی بە هیجین وت.
پاشان رۆیشت.
هیجین بە خەمباری سەیری شیومینی کرد لە پەنجەرەکە.
شیومین تێگەشت.
شتێکی باش نیە.
بەردەوامە.
YOU ARE READING
.WAITING.✔
FanfictionCompleted✔ لــە چـــاوەڕوانــیـ"دا [هـــەمــیشـــە چـاوەڕێــم کــردی بــــاوکـــە بـــەڵـــام نـەهــاتـی !!] .Min SuGa. by/mini_queen7 coverd by/tudu_queen7