.PART12.

567 79 102
                                    

vote

and

comment
.""""""""""""""""""""""""""""""".

یۆنسانگ:ئێرە کوێیە باوکە؟؟.

یۆنگی:دایک و باوکان منداڵەکانیان دێنن بۆ ئێرە تا یاری بکەن....تۆ بۆ ماوەی هەفتەیەک لێرە دەبی.

یۆنسانک::تۆ دەرۆی؟؟.

یۆنگی:بەڵێ...بەڵام تۆ هاورێت دەبێ....دەتوانی یاریان لەگەڵ بکەی.

یۆنسانگ:کەی دەمبەیتەوە؟؟.

یونگی:هەینی.

یۆنگی و یۆنسانگ چونە ژوورەوە.

یۆنسانگ سەیری دیوارەکەی کرد هەندێک شتی لێنوسرابوو بەڵام یۆنسانگ نەچۆتە قوتابخانە چونکە هێشتا چوار ساڵە لێی تێنەدەگەشت.

یۆنگی ئەوی دایە دەست ئافرەتێک.

یۆنگی:ئەو لێرە دەبی.

؟؟؟ سەری بە بەڵێ جولاند....بە بەزەیی سەیری یۆنسانگی دەکرد.

یۆنگی:من دەرۆم.

یۆنسانگ باوەشی پێدا کرد.

یۆنسانگ:بیرت دەکەم باوکە.

یۆنگی بێ وتنی هیچ شتێک رۆی.

ئافرەتەکە دابەزییە ئاستی یۆنسانگ.

هیجین:سڵاو بچکۆلە....ناوم هیجینە.

یۆنسانگ:سڵاو..منیش یۆنسانگ.

هیجین:وەرە بتبەم بۆ لای منداڵی دیکە.

هیجین ئەوی بردە ژورێکی گەورەیە کە ژمارەیەکی زۆر منداڵی لێبوو.

هیجین:منداڵینە...هاورێیەکی نوێتان بۆ هاتوە.

یۆنسانگ بە دڵخۆشی سڵاوی لە منداڵەکان کرد.

بەڵام منداڵەکان وەڵامیان نەدا.

هیجین رۆیشتە لای کورێک.

هیجین:شیومین.

شیومین:بەڵی نوونا.

هیجین:ئەتوانی ئاگات لە یۆسانگ بێت؟؟.

شیومین سەیری یۆنسانگی کرد.

سەری بە بەڵێ جولاند.

هیجین یۆنسانگی هێنا لای شیومین خۆی رۆیشت.

یۆنسانگ:سڵاو.

شیومین:سڵاو.

یۆنسانگ:تۆ چەندە لێرەی؟؟.

شیومین:سێ ساڵ.

یۆنسانگ:زۆرە....دایک و باوکت بۆ نایەن بتبەنەوە؟؟.

شیومین:دایک و باوکی چی...من ئەو منداڵانەی ئێرە دایک و باوکمان نیە....ئێرە هەتیوخانەیە...تۆش تازە بوویت بە یەکێک لە ئێمە.

یۆنسانگ:نەخێر.....من دایک و باوکم هەیە....باوکم وتی هەینی دێت دەمباتەوە.

شیومین سەیری یۆنسانگی کرد و بێدەنگ بوو.

شیومین:منداڵی بێ تاوان.(لە نێو دڵی).

بەردەوامە.

.WAITING.✔Where stories live. Discover now