.
.
.
enjoy...
.
.
." ماوەیەک دەبێ چول ڕاهێنانی جەستەیی پێدەدرێ تاکوو لاشەی وەک باری جاران لێبێتەوە و بتوانێ بڕوا ئەویش لە لایەن باشترین پزیشکی کۆریا کە ئۆھ سێهون بۆی هێناوە (کیم سیۆکجین) ... ئەم ماوەیە چول وەک شازادە هەڵسوکەوتی لەگەڵ کراوە .. بەردەوام بۆ هەموو شوێنێ بە باوەشی سێهون ئەڕۆی چول خۆی ئەوەی ئەویست .. سێهون لەبەر خزمەتکردنی چول زۆر گرنگی بە کۆمپانیا نەدەدا زیاتر پشتی بە جۆنگکوک بەستبوو بۆ کۆمپانیا .. وە بێگومان بۆ شتە تایبەتەکانی چول خزمەتکاری تازەی هێنابوو ئەویش پارک چایۆنگ بوو
(چایۆنگ.. ویستم ڕۆزێ بێت بەس وتم ئێستا ئەیکەن بە شیپ و فەرتەنە .. نا با خۆم دوور گرم باشترە 😑.. بەس قەینا لە دڵی خۆم هەر ڕۆزێیە )
" چایۆنگ کاری خۆی بە باشی دەکرد و گرنگی زۆری بە چول دەدا ... وە پەیوەندیەکی باشی هەبوو لەگەڵ چول چونکە هاو تەمەنن .. جۆنگکوک ئەو هەمیشە لە کۆمپانیایە زۆر بە دەگمەن ئەگەڕێتەوە ماڵەوە .. ئەو زۆر هیلاک و ماندوو ئەبێت .. سێهون هەستی کردووە بەس ناچارە وە ئەیەوێ تۆزێ باری شانی کەم کاتەوەو هەنێ لە کارەکان بگرێتەوە ئەستۆ لە ماڵەوە کارەکان بکات تا ئەویش بتوانێ تۆزێ ماندوێتی کەم کاتەوە ..."
چایۆنگ: چول ئامادەی ... دکتۆر جین هاتووە
چول: ئامادەم ..
جین ڕاهێنانی بە چول دەکرد لە کاتێکا سێهون دانیشتوەو سەیر دەکات زوو زوو چاوی ئەچوە سەر ئەو بەرکەوتنانەی کە جین دەستی بەر جەستەی چول دەکەو ئەو تەنها بە گرژیەوە سەیری دەکردن چایۆنگیش سەیری سەرنجەکانی سێهونی دەکرد بۆ چول زوو زوو پێکەنین دەیگرت بە حاڵی ئەو دوانە
لە کاتی ڕاهێنانەکان چول بە خراپی کەوت سێهون و چایۆنگ ڕایان کرد بەرەو پیری چول سێهون نەیهێشت کەس دەستی بۆ بەرێ خۆی کردیە باوەش و کردیە سەر قەنەفەکان
سێهون: تۆ باشیت
وتی لە کاتێ بە هەردوو دەستی ڕومەتی چولی گرتبوو
؛ من باشم .. تۆ ئەم ماوەیە سەیر هەڵسوکەوت ئەکەیت .. بۆچی
: وەکو .. من هەر وەک خۆمم .. نەگۆڕاوم
YOU ARE READING
BEGGAR OSH
Fanfictionمن هیچ کام لەوانە نیم کە تۆ ئەیڵێی پێم من تەنها بێکەسێکم و کەسم نیە بۆیە لەو بارودۆخەم من تەنها پارەم نیە بۆیە بەو چاوە سەیر دەکرێم start: 4/6/2021 . . . end: 17/8/2021 #ohsehun #beggar #savin