B : 11

463 84 101
                                    

.
.
.
enjoy...
.
.
.












جۆنگکوک بە هەمان زەردەخەنەوە لێی چووە پێشەوە
چایۆنگ لەگەڵ هەنگاوەکانی ئەو دەچووە دواوە تا کەوتە ئەرزەکەو هەموو گیانی بووە قوڕ بەهۆی ئەوەی باخچەکە تازە ئاو درابوو
جۆنگکوک دەستی کردە گیرفانیوو بە زەردەخەنەوە سەیری دەکرد

: هەستەوە

: ئاھ دەستم ئازاری هەیە

: چاوەڕێی من مەکە دەستت بگرم .. خۆت هەستەوە

: من چاوەڕێی هیچ شتێ لە تۆ ناکەم ... گەمژەی لە خۆبایی

چایۆنگ ڕستەی کۆتایی لە ژێر لێوەوە وت

: وتت چی

جۆنگکوک پرسی وەک ئەوەی گوێی لێ نەبوبێ

: هیچ .. من کوا هیچم وتووە

: ترسنۆک .. ئۆکەی .. هەستەوەو خۆت پاکەوە .. چول بەرە ژورەوە با سەرمای نەبێ

چایۆنگ بە زەحمەت هەستایەوە تۆزێک خۆی تەکاند و ڕۆشتە ژورەوە بۆ خۆ پاکردنەوە

؛ ئۆپا تۆ خراپی لەگەڵ چایۆنگ .. بۆ یارمەتیت نەدا

: بۆ یارمەتی بەم خۆی کەوت

؛ بەڵام تۆ کەواندت

: ئەوە خەریکە لەسەر کچێک ئەمانکوژێ

؛ بەڵام ئەو تەنها کچێک نیە .. ئەو خوشکمە

: ئا باشە باشە .. ببورە .. من کۆڵەیەم .. دەی ئەچمە دەرەوە هیچت ناوێ

؛ ئهم .. تکایە کەمێک سناک

: ئۆکەی

ـــــــــــــ

جۆنگکوک چووە سەرەوە تا خۆی بگۆڕێ بۆ دەرەوە بەلای ژورەکەی چایۆنگا ڕۆی بینی سوچێکی کراوەتەوە
تۆزێک کردیەوەو سەیری کرد .. مەراقی کردبوو تا بزانێ چۆنه
بینی چایۆنگ خەریکی لەبەر کردنی بۆدیەکەیەتی کە کەمێک سکی بە دەرەوە بوو .. جۆنگکوک کاتێ تێبینی کرد خێرا شڵەژا و چاوی لابرد .. دوبارە مەراقی کرد و سەیری کردەوە بینی کە ئەم جارە پانتۆڵەکەی ئەگۆڕێ ویستی کە چاو لاباتەوە بەڵام جەستەی سەرنجی ڕاکێشا .. سەرنجی کردەوە سەری و سەیری کرد .. تا دوای ماوەیەک یەکێ دەستی خستە سەر شانی جۆنگکوک بە شڵەژاویەوە ئاوڕی دایەوە بینی کە سێهونە ..

: چیەکەی ..  سەیری چیەکەی

: ئا هیچ .. ئێ تۆ چیتەوێ

BEGGAR     OSHWhere stories live. Discover now