.
.
.
enjoy...
.
.
.؛ جۆنگکوک ئۆپا بەخێربێیتەوە ..
: سوپاس .. هیۆنگ چۆنە
؛ کەمێک لەمەوپێش دکتۆرەکەی ڕۆی .. وتی کە بەرەو باشی ئەچێ .. چاوەڕێ دەکەین تا هۆشی بێتەوە
: سوپاس بۆ خوا .. ئەی کوا چایۆنگ
؛ ئەو لە لای سێهونە
: ئەچمە لای هیۆنگ
ــــــــــــــــ
" هەمووان لە ژوورەکەی سێهونین ... کاتێ سەیری سێهون ئەکەم ئەمەوێ بگریم .. ئەمەوێ تا هەناسە ئەیەم بگریم .. من ئەو بە تاکە کەس و خێزانی خۆم ئەزانم جگە لەو زیاتر کەسی تر شک نابەم .. هەرگیز باوەڕ ناکەم ڕۆژێ لە ڕۆژان کەسێک جێی ئەوم بۆ بگرێتەوە بتوانێ ببێ بە خێزان و بە ئەشقیش بۆم .. ناتوانم بە بێ ئەو هەنگاوێک بهاوێژم لە ژیان ... دووبارەو سێ بارە فرمێسکەکانم کەوتن .. ئاگام لێیە جۆنگکوک و چایۆنگ بە چاوی بەزەییەوە سەیرم دەکەن .. گرنگی نادەم تەنها با چاوەکانی بکاتەوە .. گەر چارەسەر ئەوەبێت من تا ماوم فرمێسک بڕژم ئەوە ئەیڕژم یاخود گیانمی بوێ ئەیدەمێ بێ دوودڵی .. تەنها با چاوەکانی ببینمەوە "
: دەی چول تۆش هیلاکی بڕۆ پشوو بدە
؛ نەخێر من ناڕۆم تا چاوەکانی نەکاتەوە .. من لێرە ئەخەوم
: کەواتە ئێمە ئەڕۆین تۆش پشوو بدە .. دەی چایۆنگ با بڕۆین
: ئهم
end pov chul
ـــــــــــــــــ
: چایۆنگ
: بەڵێ
: بۆ کوێ
: دەچم دەخەوم .. کات درەنگە
: باشە .. کەواتە وەرە لەگەڵ من بخەوە
: چ.. چییی
: هێی .. مێشکت بۆ کوێ ڕۆشت .. نچ نچ .. تەنها ئەخەوین
: جا با واشبێت من بۆ لای تۆ بخەوم
جۆنگکوک بە بێزاری چاوی لێ سوڕاند
: ئەزانی زۆر قسەت کرد من خۆم هیلاکم دەی ..
دەستی چایۆنگی گرت و بردی لەگەڵ خۆیا بۆ ژوورەکەی
دەرگاکەی کردەوە و بردی لەسەر بێدەکە داینا
: لێرە دانیشە تا یەمەوە .. ڕۆتینێک دەکەم و دێمەوە
چایۆنگ تەنها سەری لەقاند
ـــــــــــــــ
جۆنگکوک هاتەوە لەسەر بێدەکە ڕاکشا سەیری چایۆنگی کرد کە هێشتا وەک بەردێ لە جێی خۆی سڕە
دەستەکانی بۆ کردەوە وەک هێمای باوەش .. چایۆنگ سەیری کرد کەمێک دواتر خۆی هەڵدایە باوەشی .. توند خۆی خستبۆوە باوەشی جۆنگکوک .. ئەویش توند باوەشی لێدابوو
YOU ARE READING
BEGGAR OSH
Fanfictionمن هیچ کام لەوانە نیم کە تۆ ئەیڵێی پێم من تەنها بێکەسێکم و کەسم نیە بۆیە لەو بارودۆخەم من تەنها پارەم نیە بۆیە بەو چاوە سەیر دەکرێم start: 4/6/2021 . . . end: 17/8/2021 #ohsehun #beggar #savin