B : 12

483 81 155
                                    

.
.
.
enjoy...
.
.
.

















: بڕۆ ژورەکەت و ئەو درێسە بگۆڕە

: چی بەڵام بۆچی

: تەنها ئەوەبکە .. دەی

جۆنگکوک دووبارە بە گڕی وتی

: یاا .. ئەوە بە تۆ چیی .. جلی من بە تۆ چیی

: وام لێمەکە خۆم بۆت بگۆڕم .. تەنها پێنج دەقە کاتت هەیە یەمە ژوورەوە

: یااا .. تۆ دڕندەی

: یەک .. دوو ..

: ڕۆشتم .. ڕۆشتم ..

چایۆنگ ڕۆشتە ژورەکەو خۆی بگۆڕێ

دوای پێنج دەقەکە جۆنگکوک بەبێ دوودڵی دەرگاکەی کردەوە و چووە ژوورەوە .. بینی کە تەنها پانتۆڵێکی لەبەر بوو لەگەڵ جلی بەشی سەرەوەی واتە بێ بۆدی کە خەریکی لەبەرکردنی بوو

چایۆنگ یەکسەر هاواری کرد

: ئاااا .. بێشەرم بڕۆ دەرەوە ..

: هێواش کەڕ بووم .. من وتم کە پێنج دەقە کاتت هەیە وە تەواو بوو کاتەکە

: بەڵام مانای ئەوە نیە یەکسەر خۆو بکەی بە ژورا

: بە من چیی .. وە ئەوە تۆی بێشەرم بویت .. ئێستا وشەی گەورەم یان بەڕێزم نەماوە لە بری ئەوە قسەم پێدەڵێی

: من کەی قسەم بە تۆ وتووە .. هەرگیز .. ئێستاش بەڕێز جۆنگکوک بابڕۆینە دەرەوە

: ئم ..

چایۆنگ بە دوایا دەڕۆی بەردەوام لە دواوە بۆڵەی دەهات و قسەی پێ دەوت جۆنگکوک گوێی لە هەندێکیان بوو خەندەی دەکرد بۆ قسەکانی

چونە باخچەکە بۆ لای چول

: چول .. چیبووە بۆ وا دڵت پڕە

؛ ئۆپا .. تکایە بڕۆ سێهون بپارێزە .. ئەو چوو تا کەسێک بە ناوی جونکیوو ببینێ پێم وابێ ئەیکوژێ چەکی برد

: چیی ..

جۆنگکوک دوای ئەو قسەیە ڕای کرد بۆ لای سێهون

ــــــــ

: خەمبار مەبە گیانی من دڵنیام بە سەلامەتی ئەگەڕێنەوە

چول بە هەنسکەوە

؛ ئەگەر شتێ بەسەر سێهون بێت ... من ناژیم

: یاا .. هیچی بەسەر نایەت ... تەنها نزا بکە بۆیان

؛ سوپاس کە هەیت

ـــــــــ

ئەو پیاوە وەک مردوویەکی لێهاتبوو لە بەردەستیا هێندەی لێدان بخوات .. وەستا لە لێدانی .. ماندوو ببوو ...

: هێشتا ئامادە نیت هیچم پێ بڵێی ... بڵێ بێ نرخ .. بەیکهیۆن لە کوێیە .. چیتر دووبارەی ناکەمەوە

BEGGAR     OSHWhere stories live. Discover now