B : 15

427 76 116
                                    

.
.
.
enjoy...
.
.
.


















: کامە ماڵەکەیە ..

: ئەوەیانە گەورەم ..

ـــــ

جۆنگکوک ئێستا لە ئەمەریکایە لە بەردەم ئەو ماڵەی کە بەیکهیۆن گەورەترین نهێنی خۆیی لێ شاردۆتەوە

چووە ناو ماڵەکەوە بە چەکەوە هاواری کرد کە کێی لێیە دەنگ نەبوو دووبارە هاواری کردەوە ئەمجارە ئافرەتێکی کەمێک بەتەمەن هات تەمەنی لە دەوری چل بۆ چل و پێنج ساڵ دەبوو

: ئێوە کێن .. چیدەکەن لێرە

جۆنگکوک چەکەکەی دانا زانی کە شتێکی مەترسی نیە بە چاو ئیشارەتی بۆ پاسەوانەکانی کرد کە ژنەکە بگرن

وایان کرد .. بە زۆر ژنەکەیان گرت و دایان نیشاند لەسەر کورسیەک بۆ لێپرسینەوە

: سەیرکە پورێ .. ڕێزت دەگرم چونکە تەمەنت هەیە .. هیلاکمان مەکەو زوو وەڵامی پرسیارەکانمان بدەوە .. باشە ..

: ئێوە چیتان لە کەسێکی وەک من دەوێ .. بەرم بدەن .. من هیچ شتێک نازانم

جۆنگکوک زەردەخەنەیەکی لاری کرد لە کاتێکدا پەست دیار بوو

: من وتم کە هیلاکم مەکە ... تۆ پەیوەندیت چیە بە بیۆن بەیکهیۆن .. بۆچی لێرە تۆی شاردۆتەوەو پارەت لێ خەرج دەکات

: من نازانم تۆ باسی چیەکەی .. بەرم بەن

جۆنگکوک لە توڕەییا ددانەکانی دا بەیەکا و شەویلگەی توند کردەوە و هاواری لەسەر کرد

: پێت وایە چیت .. من وتم کاتم نیە و خێرا قسەکانت بکە .. سوێند دەخۆم گۆشتت پارچە پارچە دەکەم ئەوکات دەڕۆم بۆیە خێرا قسە بکە

لە پڕێکا دەنگی مناڵێک هات لە دواوە و قسەی کرد

: ئێوە کێن چی لە پورێی من ئەکەن

جۆنگکوک بە سەرسامی ئاوڕی دایەوە دواتر خەندەیەکی نەگریسی کرد بۆ منداڵەکە دووبارە ئیشارەتی کرد کە ئەویش بگرن

: ئۆو .. یاریەکە گەرم بوو منداڵی تێکەوت .. دەی ئێستاش ئامادە نیت قسە بکەی

: تکایە وازمان لێبێنن

ئافرەتەکە بە تکا و پاڕانەوە دەیوت

: سەیرکە .. من هیچم لە ئێوە ناوێ تەنها بڵێن چی ئەو هەتیوەن .. وە دواتر من براکەی خۆم وەردەگرمەوە و ئێوەش ئازادن

: بەڵێن دەدەی

ئافرەتەکە بە ترسەوە وتی

: بەڵێن بێت .. دەی ئێستاش هەمووی باسبکە

ئافرەتەکە قسەی کرد چی هەبوو بە جۆنگکوکی وت

: من .. تەنها دایەنێکم .. ئەو مناڵە بەخێو ئەکەم .. ئەوە نزیکەی شەش ساڵە لێرەین .. گەورەم ئەو منداڵەی پێ سپاردم لە بەرامبەر پارەیەکی زۆر

BEGGAR     OSHWhere stories live. Discover now