Chapter 7: شەڕ؟

205 33 110
                                    


-Vote& Comment-

*Enjoy*

Jaerim's pov

لە دواوەی لای، ناتوانم یارمەتیت بدەم بەڵام تەنها بۆ ئەوەی بێدەنگ بم.

"تۆ بۆ شەو لە ژووری میوان دا دەمێنیتەوە" لەی وتی، بێ ئەوەی تەنانەت ڕوولە من بکات.

"ئۆه، باشە بەهەرحاڵ، کای لەکوێیە؟" پرسیم ، هێشتا هەست بە خراپی دەکەم بۆ هەر کارێک کە کردم بەرامبەر ئەو گەمژە هەستیارە ملهوڕوە.

"دەبێت هەر ئێستا لە ژوورەکەی بێت ، خەمت نەبێ ، جەریم.تۆ و کای بەم زووانە باش دەبن" وتی.

من تەنها ئاهێکم هەڵمژی و وەڵامم نەدایەوە کاتێک کە ئێمە بەرەو سەرەوە چووین بە درێژایی ڕاڕەوەکە ڕۆیشتین،پاشان وەستا کاتێک گەیشتینە دەرگای ژووری نوستنەکە،دەرگای بۆ کردمەوە و سەرەتا چوومە ژوورەوە.

"ئەم ژوورەت بەدڵبوو یان دەبێت بڕۆین ژورەکانی تری میوان بپشکنین؟"لەی ووتی پشتی بە دەرگاکەوە بوو.

"ئاا من ئەم ژوورەم بە دڵە"وتم، بە شەرمەوە پێدەکەنيم.

"باشە، باشە!! هەر شتێکت پێویستە لێرە فڵچەی ددان، هەویری ددان، جل...بەڵام ئەگەر شتێکی ترت پێویست بوو تەنها پەیوەندی بکە بە خزمەتکارەوە لە خوارەوە، باشە؟"

من تەنها سەرم نەوی کرد و ئەو دوای زەردەخەنەی بۆم کرد دواتر ڕۆشت. ئەو دەرگایەی داخست، کە منی لێرە بەتەنیا بەجێهێشت.

واو!! ئەم ژوورە وەک ژوورەکانی هۆتێلێکی 5 ئەستێرە وایە، زۆر باشە وە ئەوان هەموو شتێکیان هەیە کە میوان لێرە پێویستی پێبێت.... تەنها واو ئەم ماڵە— مەبەستم کۆشکە، سەرسامم پێی هاها!!

بەرەو گەرماوەکە ڕۆشتم ، تا بتوانم تازە ببمەوە و جلەکانم بگۆڕم.

دوای شۆردنێکی کورت 10 خولەک من، بە خێرایی جلەکەم گۆڕی بۆ جلێکی سپی شەو، هەر ئێستا لە دۆڵابی جل و بەرگ دۆزیمەوە، دوای ئەوەی بە بەکارهێنانی وشککەرەوەیەکی قژ..قژم وشک کردەوە، لە ناو چەکمەجەکە دۆزیمەوە و لەسەر جێگاکەم پشووم دا، لە کۆتاییدا هەندێک پشوو! *ئاه.

همم؟ بە پەرۆشم بەیانی دەبێ کاردانەوەی چۆن دەبێت ئەگەر لێرە بمبینێت؟ تچ.

Kai's pov

تچچ!!من بەڕاستی ڕقم لەو کچە هەژاریە ، دەزانم کە من ئەوەندە زیرەک نیم ، بەڵام نەفرەت،ئەو تەنها ئەو ڕاستییەی وت کە "زیرەک نیم" ئایششش!! ئەو کچێکی بێ دڵە!!!

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jul 15, 2021 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Falling In Love With a Stalker|| Kim JonginWhere stories live. Discover now