Chapter 1: دەستپێك

510 56 3
                                    

-لەسەرەتای دەستپێکی بەشی یەکەم ڤۆیت بکەن-

-Enjoy-


سڵاو~من سۆنگ جەیریم. هەژدە ساڵم قوتابییەکم لە قۆناغی ئامادەیی سیئۆل جیگۆک.

ژیانم ئەفسانەیی نییە وەکو هەر کچێکی تر، بەسادەی دەژیم وە بەتەنیا. هەروەها من وەک کارگوزار لە قاوەخانەیەك کار دەکەم وەک کاری کات بەش بۆ ئەوەی بتوانم هیچ نەبێت پارەیەکم بە تەنیا هەبێت، ئەوە زۆر هیلاکە بەڵام ئێستا ڕاهاتووم. دەربارەی خێزانەکەم ،تاقانەم ،دایکم دوای لەدایکبوونی من مرد، هەر لەو کاتەوەی دایکم مرد، باوکم لە خودی ئاسایی خۆیدا نەبوو هەمیشە لە دەرەوە و هەمیشە سەرخۆش بوو، من وامزانی کە ئەو لە ڕووی دەروونییەوە ناجێگیرە دوای مردنی دایکم بەڵام ئەوە تەنها خەمۆکی بوو و کاتێک تەمەنم 14 ساڵ بوو، باوکم چاوی بەو ژنە جوانە چینیە و تەمەن مامناوەندە دەکەوێت کە کوڕێکی باڵا بەرز و قۆزی هەیە. کە ئەو ژنەی ژیانی باوکمی گۆڕی و کردی بە ژیانێکی جوان وە دوای ئەوە لە چین هاوسەرگیریان کرد و لەوێ بە خۆشی دەژین کە لێرە بەجێی هێشتم لە کۆریا، بە تەنها. باوکم هیچ کات پەیوەندی پێوە نەکردم و سەردانی نەکردم دوای ئەوەی هاوسەرگیریان کرد. یەکتریشمان نەبینیەوە.

شتی باش، من زڕبرایەکی زۆر جوانم هەیە کەنەدییەکی چینیە و زۆر باڵا بەرز و قۆزە، ناوی وو یی فان'ە بەڵام من پێی ئەڵێم کریس. تەنها ئەو ئاگای لە من دەبێت و یارمەتیم دەدات لەگەڵ هەموو پێویستیە داراییەکانم تەنانەت ئەگەر ئێستا لە کەنەدا بێت وە لەگەڵ کچە 3 ساڵانەکەی، شەین. ئەو ساڵی پار بە هۆکارێکی نادیار جیابووەوە لە هاوسەرەکەی کە ئەو پێشووتر کاری مۆدێلی ئەکرد.

شتێکی تر دەربارەی من ئەوەیە....

من چاودێرکەرێکی(stalker) سەرلێشێواوم

چاودێرکەری کەسێکی زۆر قۆز-ئۆه-زۆر بەناوبانگ ژانگ ییشینگ یان دەبێت بڵێم لەی

هەمووی 3 ساڵ لەمەوپێش دەستی پێکرد، کاتێک چووم بەدوای کریس ئۆپا لە فڕۆکەخانە.

~Flashback~
گەیشتمە فڕۆکەخانە بۆ لای کریس،ئەو دەبێ گەیشتبێتە کۆریا پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکات. وتی زۆر سەرقاڵ دەبێ لەگەڵ خێزانەکەی بەم زوانە و دوای هاوسەرگیری ڕەنگە چیتر سەردانی من نەکا.

کاتێک من بە ئارامی چاوەرێی کریس بووم، گەمژەیەکی توورەم بینی لە دوورەوە، گەمژەیەکی توورە، کە لە ناوەندی یەوە هاوپۆلمە تا ئێستا کە ئێمە لە ئامادەییین.ئایگووو. ئەو چی دەکات لێرە؟ پێم مەڵێ تەنانەت لێرەش دەبێت بەرگەی ئەو بێزارکەرەی ئەو بگرم؟ بیرم لە خۆم کردەوە.

من بەڕاستی ڕقم لەو گەمژەیە، ئەو هەر لە سەرەتای بینینی من لە ناوەندی قوتابخانە دا ئەو زۆر چێژی لە سوکایەتی کردن وەرەگرت لە بەرامبەر خەڵکیدا. تەنانەت ئەگەر چی جوانیش بێت، ئەوە گرنگ نییە، ئەو هێشتا بۆ من دێوە ناوی کیم جۆنگینە -کای-، پێویستە بڵێم. وەک منە، هیچ هاوڕێیەکمان نییە.

Falling In Love With a Stalker|| Kim JonginWhere stories live. Discover now