ونــبــوو /1/

496 87 1K
                                    

ئەندامەکانی بانگتان لە کۆبوونەوەی بینینی هەوادارەکانیان گەڕانەوە.

لەڕاستیدا ئەوان ئەم ماوەیە خشتەیەکی سەرقاڵیان هەیە، ئەوان زۆر ماندوون.

ئەوان گەڕانەوە ماڵەکەیان بە ماندووی، ئەوان بەکەمی کاتیان هەبوو بۆ خەوتن و پشوودان.

کاتێك گەڕانەوە ماڵەوە ڕاستەوخۆ هەریەکەو بۆ شتێك ڕۆیشت وەك خواردن، خەوتن، گەرماو...

لە چێشتخانەکەدا جۆنگکووک خەریکی ئامادەکردنی ڕامیۆن بوو.... بەهاوارەوە وتی
:کێ دەیەوێت ڕامیۆن بخوات؟

لەڕاستیدا ئەو پرسیاری کرد چونکە ئەو دەیزانی ئەوان هەموو ماندوون و برسین، ئەوکاتەی کە بۆ نانخواردن دادەنیشن نایەوێت پەلەی لێبکرێت یان داوای لێدەکەن خواردنیان بۆ تێبکەن، نایەوێت ئەوە ڕووبدات، نەک حەزی لێنەبێت خواردن ئامادەبکات بەڵکو  بە شێوازی خۆی حەزی لێیەتی نەک بەقوربانی دانی قاپێکی ڕامیۆن دوای ڕۆژێکی کوشندە و پڕ لە ماندووبوون.

وەك چۆن پێشبینی دەکرد هەموویان هاواریان دەکرد
بە (بەڵێ) لەبەشە جیاوازەکانی ماڵەکەوە.

جۆنگکووک ئاهێکی کردوو دواتر چەند دانەیەک ڕامیۆنی دەرهێنا بۆ ئەوەی بەشی هەمووان بکات لە چاوەڕوانی گەرم بوونی ئاوەکە وەستابوو تا باش بکوڵێت، ئەو دەزانێت جین هیۆنگی بەم کارەڕازی نابێت بەڵام دوای ڕۆژێکی سەرقاڵ چی بکات؟.

زۆربەی کات ئەو دێت بۆ چێشتخانەکە بۆ ئەوەی خواردنمان بۆ دروست بکات بەڵام وادیارە زۆر ماندووە کە بەبێ ئەوەی هیچ بڵێت بچیتە ژوورەکەی.

چەند خولەکێك دواتر جۆنگکووک تەواوبوو لە ئامادەکردنی ڕامیۆنەکان بۆ هەمووان و دانانی لەسەر مێزەکە کە ئەندامەکان تازە دانیشتوون.

یۆنگی برۆکانی بەرز کردەوە سەیری کورسی بەتاڵەکەی دەکات و دەڵێت
:جین هیۆنگ لە کوێیە؟

هەموویان بە سەرسامییەوە سەیری شوێنە بە تاڵەکەیان کرد پاشان بۆ یۆنگی لەبەر ئەوەی ئەو هاوژوورەکەی بوو.

جۆنگکووک بەسەرسامیەوە وەڵامی دایەوە
:من وامزانی ئەو لەگەڵ تۆیە لە ژوورەکەتان.

یۆنگی ڕەتی کردەوە وتی
:ئەو لەوێ نەبوو، وامزانی لەگەڵ تۆ خواردن
ئامادە دەکات.

جیمین هەستا بە هەندێك دڵەڕاوکێوە وتی
:لەوانەیە ئەو لە یەکێك لە گەرماوەکان یان ژوورەکانی تر بێت.

چەند خولەکێك دواتر جیمین بە بێئومێدی گەڕایەوە وتی
:ئەو لەماڵەوە نییە!.

نامجون وتی
:بوەستە ئەی ئەو لەگەڵ ئێوە نەبوو لەناو ئۆتۆمبێلەکە؟

پرسیاری لە تایهیۆنگ و هۆسۆک و جۆنگکووک کرد چونکە ئەوان پێکەوە لەیەک ئۆتۆمبێلدابوون.

هۆسۆک وتی
:نەخێر...... وامانزانی لەگەڵ ئێوەیە!.

نامجون و یۆنگی و جیمین بە سەرسامی و نیگەرانیەوە سەیری یەکتریان کرد

نامجون خۆی ئارام کردەوە وتی
: هەوڵ دەدەم پەیوەندی پێوەبکەم.
تەلەفۆنەکەی لە گیرفانی پانتۆڵەکەی دەرهێناو پەیوەندی بە جینەوە کرد........ بەڵام وەڵام نەبوو........ دووبارەی کردەوە دووبارە وەڵام نەبوو.

تەلەفۆنەکەی لە گوێی دوور خستەوە هیچی نەگوت ئەندامەکان هەستیان کرد سیۆکجین وەڵامی نەدایەوە پاشان تایهیۆنگ سەری بەرز کردەوە بە چاوی فرمێسکەوە پرسیاری کرد
:ئایا ئەو باشە؟
ئایا لە شوێنێك نەکەوتوە و ئازاری هەبێت وە کەس نەبووبێت یارمەتی بدات؟

ئەو توڕە نییە چونکە ئێمە بەردەوامین لە قەرزکردنی کەلوپەلەکانی بەبێ مۆڵەت و نەگەڕانەوەی لەشوێنی خۆی؟
من مەبەستم ئەوە نەبوو کە یاریەکەی لەکاتی بەکارهێنانی ئەم بەیانیەدا تێکبدەم!
ئەو ئێمە جێ ناهێڵێت بەبێ ئەوەی هیچ شتێك بڵێت وایە؟

هەموویان بە سەرسامییەوە سەیری کوڕە جوانەکەی بەردەمیان دەکرد، هەرچەندە ترسیشیان هەبوو و ترسێکی هاوشێوە بەڵام بەسەر لێشێواویی پێدەکەنین.

جیمین شانی تایهیۆنگ گرت و بە زەردەخەنەیەکی ناسکەوە زەردەخەنەی کرد کە چاوەکانی شاردەوە وتی
:نیگەران مەبە تای! هیۆنگ گەورەیەو دەتوانێت ئاگاداری خۆی بێت، لەوانەیە ئەو چووبێت بینای کۆمپانیاکە...
خۆت دەزانیت کە ئەو کەمێك نیگەرانە دەربارەی ڕاهێنانەکان وە زۆرجار مەشق بە زیادەوە ئەنجام دەدات.

بەڵام بۆچی وەڵامی پەیوەندیەکانمان ناداتەوە؟!

لەوانەیە گوێی لێنەبێت یان تەلەفونەکەی لە شوێنێك لەبیر کردبێت...... نیگەران مەبە تای دڵنیابە دەگەڕێتەوە.

ئەویتر بە بێ باوەڕی سەری هەژاند، بەڵام هیچ کام لە ئەندامەکان لۆمەی نەکرد.
هەمووان لە ڕووی سۆزەوە ماندوو بوون و لە هەر کاتێكدابێت دەتەقینەوە لە گریان.
ئەوە عادەتی جین نییە کە پێیان نەڵێت ئەگەر بەرەو هەر شوێنێك دەڕوات، ئەوان هیوا خوازن کە هیچ شتێك بەسەر ئەو نەهاتبێت.

ئەو دەگەڕێتەوە وایە؟

___________________________________________

ئەو چیڕۆکەم کردۆتەوە کوردی
هیوادارم زۆرترین خۆشەویستی پێ ببەخشن.

/ونــبــــــوو/𝑲𝑺𝑱/✔️( کــۆتـــای هــاتــووە)حيث تعيش القصص. اكتشف الآن