ونــبــوو /7/

152 51 222
                                    

سیۆکجین لە گەرماوەکە وەستاوە بە ڕووخسارێکی ماندوو ترساو، کراسەکەی هەلکێشا و سەیری گەدەی کرد چەند جارێك دەستی پێداهێنا نەیتوانی وەسفی بکات.

بەڵام پێی وابوو کاڵ دەبێتەوە.....

تەواوی شوێنە بچووکەکانی پێستی کە دیارنەماوو بوون وەك شتێك هەرگیز بوونی نەبووبێت پێشتر.

ئەو بە نیگەرانییەوە دەستی لەخۆی دەدات بەڵام وەك لە ژووری ڕازاندنەوەکەبوو هیچ هەستی بە ئازار نەدەکرد.

لەژێر لێویەوە وتی
لەکوێ تەرمەکەم ونبووە.

چاوەکانی داخست بە تووندی پێش ئەوەی ئاوی مەخسەلەکە بە ڕووخساری دابکات دوای تۆزێك ئاوەکەی بە ڕووخساری داکرد بەخێرای وتی
چەند بیری هەستکردن بە ئاوم کردوە، هەستکردن بە کەرستەکان وە پارچە شتەکان.

ئاوەکەی داخست و جارێکی تر کردیەوە دەستی بە بەلوحەی ئاوە گرتوو ئاهێکی هەڵکێشا پرسیاری لەخۆی کرد وتی
:من چیم بەسەر دێت؟!

چەند ساتێك بەم شێوەیەمایەوە دواتر ڕۆیشتە دەرەوەی گەرماوەکە ڕووناکیەکانی کوژابوونەوە
جگە لە ڕووناکییەکی کەم کە لە شەودا بەکاریان دەهێنا وە کوڕەکان خەوتبوون.

جین سەر لێشێواو بوو نەی دەزانی دەتوانێت بخەوێت.

بە ماندوویی ڕۆیشتەوە بۆ ژووری نووستنەکەو لەسەر جێگاکە ڕاکشا.

بۆ چەند خولەکێک سەیری تاریکی ژوورەکەی کرد و پاشان ویستی هەموو ئەو بیرۆکانە وەلابنێت و چاوەکانی دابخات بەڵام لەناکاو شتێك ڕوویدا کە هەموو جەستەیی بە ترسەوە لەرزی گوێی لە کەسێك بوو کە چرپانی لە نزیك گوێی وتی.

تۆ چێژ لە باقی کاتەکەت وەردەگریت سیۆکجین!.
بەم زووانە تۆ بە تەواوەتی ون دەبیت.

جین بەخێرای لەشوێنی خۆی دانیشتوو پاشان بەدەنگێکی لەرزۆکەوە قسەی کرد وتی
:تـــ تـۆ کـێی؟ چــ چیـت دەوێ لـە من؟!

نەیدەتوانی کەسەکە ببینێ بەڵام هەستی بە پێکەنینێک کرد پێش ئەوەی بۆ جارێکی تر لە گوێی دووەمیدا
چرپە بکات. جین بە خێرایی دابەزی لەسەر بێدەکەی بەترسوو دڵەڕاوکێیەوە.

کەسەکە وتی
هیچ شتێك، ئەوە چارەنووسی تۆیە سیۆکجین
بەیانی هەموو جیهان تۆ لەبیر دەکەن جگە لەم شەشە.

چـ چـی؟!
سیۆکجین وتی بەتێنەگەیشتنەوە.

دووبارە پرسیاری کردەوە بەڵام هیچ وەڵامێکی وەرنەگرت.

جین لەتاریکی مایەوە لەگەڵ بیرکردنەوەکانی.

بـــــــــەیــــــــــانـــــــــــیــ

هیۆنگ هیچ شتێکت پێویستە؟ ئێمە ئێستا دەچینە دەرەوە.

نووسی/نــا، سـوپـاسـ نـامجون، بەسەلامەتی بگەن:))

زەردەخەنەی کرد بە نیشاندانی چاڵەکانی گۆنای و سەیری ئەو شوێنەی کرد کە سیۆکجین لێیە وتی
:زۆر باشە، ئەمڕۆ بە بەڕێوبەرەکە دەڵێن کە چی ڕوویداوە بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدات، ئەوەت بەلاوە ئاساییە وایە؟

بڕۆکانی تێکناو خەریکبوو بۆی بنوسێت بەڵام دەنگەکەی دوێنی بەبیر هاتەوە هەستی بە دوو دڵی کرد.

لەبەر خۆیەوە وتی

ئایا بەڕاستی جیهان لەبیرم دەکات؟

ئەچی دەربارەی بەڕێوبەر و ئەوانی تر لە کۆمپانیاکە؟!
ئەوان بەدڵنیایەوە دەمناسنەوە وایە؟.

ئەو کاتەی ئەندامەکان دەزانن دەبێت کاردانەوەیان چۆن بێت؟

جین بە دڵنیایەوە دەیەوێت بزانێت بەڕاستی لەبیر کراوە بۆیە بەخێرای دەستی بەنووسین کرد

سەیرێکی نامجون کرد کە چۆن بە نیشانەی پرسیار لەسەر ڕووخساری دەر کەوتوە بەهۆی دواکەوتنی نامەکە.

نووسی /ئــاساییە نـامـجـونـــااا

نامجون دووبارە زەردەخەنەی کردەوە، پاشان ماڵئاواییان کردوو چوونە دەرەوە دەرگاکەیان قوفل کرد..

سیۆکجین کۆتا زەردەخەنەی پێشتەش بە گەنجترینیان کرد وەك ماڵئاوای هەرچەندە ئەو نەبینی.

جین ئەژنۆکانی لە ئامێز گرتوو ئاهێکی هەڵکێشا و وتی
:دەمـەوێـت بـگـەڕێـمـەوە.

________________________________________

دەگریم تەواو 😭

ئایا جیهان جین لەبیر دەکات بەقسەی کەسە
نادیارەکە بێت؟

/ونــبــــــوو/𝑲𝑺𝑱/✔️( کــۆتـــای هــاتــووە)حيث تعيش القصص. اكتشف الآن