ونــبــوو /9/

164 47 222
                                    

لەو ڕۆژەوە دۆزەخی ئێمە دەستی پێکرد.

بەشێوەیەکی سەیری وە ڕوون نییە هەموو کەس هیۆنگی لە بیر کرد!
بەڕیوبەر و کارمەندەکان و ئایۆڵەکانیش.....
لە هەمووانمان پرسی

هەوڵماندا بوونی بسەلمێنین بەو ڤیدۆ و وێنە زۆرانەی کە بڵاو کراوەتەوە بەڵام ئەویش بەشێوەیەکی سەیر لە هەموو شوێنێکەوە ونبووە!
بە هەمان شێوە ئەو ڤیدۆ میوزیکانەی کە کۆمپانیاکە بڵاوی کردۆتەوە!

ئەمە شتانەیە چۆن ئەمە ڕوودەدات؟!
بۆچی هەموو ئەم شتانەی پەیوەندی بە هیۆنگەوە هەیە ون دەبێت؟!

هیچ کامێکمان نەیدەتوانی  تێبگات، بەڵام هەموومان دوای ئەم ڕووداوە وەك شێت واین.

هــیــۆنــگ

ڕۆیشـــت

ئێمە ڕویشتین بۆ ماڵەوەش وە هیچ شوێنەوارێکی ئەومان نەدۆزیەوە ڕاستە ئێمە ئەومان نەدەبینی بەڵام ئێمە بەشێوەیەك ئاگاداری بوونی ئەو بووین، بەڵام ئەم جارە لەهیچ شوێنێکی ماڵەکە نەبوو.

هەوڵماندا تەلەفۆنی پێوە بکەین

بێ سوود بوو.

نامەمان بۆی نار
هیچ دەنگێکی نەبوو.

بەدوای تەلەفۆنەکەیدا گەڕاین ئەویش ونببوو
هەموومان شێت بووین.



بـــــەیـــــانـــی ڕۆژیـ دواتــــر

جۆنگکووک گەنجترینیان ئەوەی ڕوویدا هەمووی لە بیر چوو بوویەوە ئەوە سەیر و کوشندە بوو.

جۆنگکووک بە پێکەنینەوە لە خەو هەستا کاتێك ئێمەی بینی بە ئاسای پرسیاری کرد وتی
:شتێک ڕوویداوە؟
بۆچی ئێوە خەمبارن؟

هەستم بەشکانی بەشێك لە دڵم کرد....
ئایا ئێمەش لەبیری دەکەین؟

نامجون بە چاوی ماندووە پرسیاری کرد وتی
:کووکی.... کێ گەورەترینە لە ئێمەیە؟

ئەو بەبێ گڕینگی دان وەڵامی دایەوە بەڵام تەنها وەڵامەکەی ئێمەی سەرسوڕماوو کرد وتی
:بێگومان یۆنگی هیۆنگ. ئەم پرسیارە چییە؟!

ئێمە چەند نیگایەکی دڵتەزێنمان گۆڕیەوە، کەس بوێری ئەوەی نەبوو بۆی ڕوون بکاتەوە کە هیۆنگ لە یادەوەری نەماوە.

لەبیرکردنی لە جیهان کارەساتێکی گەورەیە بەڵام بۆ ئێمە لە بیر کردنی کارەساتێکی گەورەترە وە ئێمە ناتوانین ڕوبەڕووی ببینەوە.
بۆیە ئێمە تەنها لە وتنی ئەو ڕاستیەدا بێدەنگ
بووین.

هەموو ڕۆژەکان و هەفتەکان کە تێدەپەڕین بەشێک بوو لە شکاندنی دڵم.

ئێمە زۆر کاتمان بەسەر برد باسی ئەومان دەکرد و بەبیری خۆمان دەهێنایەوە وا دەردەکەوت بگەڕێتەوە بۆ لامان بەڵام هەموو ڕۆژێك کەسێكی نوێ لە بیری دەکرد

تایهیۆنگ

جیمین

نامجون

هۆسۆك.....

وە بەیانی نۆڕەی من دێت...

لە ڕۆژەکانی ڕابردوو ئەوانیش لەگەڵ مندا باسیان دەکرد بەڵام هەر ڕۆژەو یەکێك لەبیری دەکرد
ئێمە هەموومان سەیرکردنی نیگەرانیان ئاڵوگۆڕ دەکرد.

من و هۆسۆك بەبێ ئەوەی هیچ کامێکمان قسە بکەین دەمان زانی کەچی ڕوودەدات.

ئەمڕۆ هەست دەکەم دەخنکێم لە دژی ئەم جیهانە
من بە گاڵتەوە زەردەخەنە دەکەم وە لە شێتێ دەچم چونکە شتێکم لە بیرە کە کەسی تر  بیری ناکەوێتەوە.
بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە ئەم جیهانەی کە هیۆنگی ون کرد شێتە، هەرچەندە ساتەکان تێپەڕبوون وای لێکردم گومان لە خۆم بکەم بەڵام بوونی ئەو ئەوەندە ڕاستەقینە بوو کە منی گەڕاندەوە بۆ ئەو یادگاریانەکە لەگەڵ ئەو هەم بوون.

بەهەرحاڵ من ئەم تێبینیە دەنووسم کە لەهەفتەی ڕابردووە دەستم بە نووسی کردەوە هەرچەندە گومانم هەیە لە مانەوەی نامەوێت ئەوەش وەك خۆی ون بێت وەك چۆن ئەو شتانەی ئێ ئەو بوون ونبوون.

هیوادارم هیچ کام لەمانە ڕوونەدات.

هیۆنگ نازانم چی ڕوودەدات یان چۆنیت
دوای لێبوردن دەکەم ئەگەر تۆم لەبیر کردبێت، ببورە کە نەمتوانی تۆ بگەڕێنمەوە.

ببورە کەنەم توانی ڕاستیەکە بە کوڕەکان بڵێم.

هیوادارم ئەگەر سبەی لە خەو هەستام هەموو ئەمانەی ڕوویدان کابوسێکی ناخۆش بووبێت، تۆ لە جێگاکەی تەنیشتم بدۆزمەوە.

بەهەموو توانام ئەمە دەنووسم بە هیوای ئەوەی ببێتە ڕاستی....

یــۆنــگـی"

________________________________________

پارتی داهاتوو کۆتاییە.

هیچ پرسیارێکتان هەیە؟

/ونــبــــــوو/𝑲𝑺𝑱/✔️( کــۆتـــای هــاتــووە)حيث تعيش القصص. اكتشف الآن