ونــبــوو /4/

162 54 222
                                    

جین نەیدەزانی چی بەسەر هاتووە.

دواین شت کە بیری دەکەوێتەوە ئەو هەستی بە خەوێکی زۆر کرد کاتێك کە ئامادە بوو بۆ چوونە دەرەوە لە ژووری ڕازاندنەوەکە لەگەڵ ئەندامەکان.

دوای ئەوەی جیمین جانتاکەی هەڵگرتوو ڕۆیشت بۆ دەرەوە جین هەستی کرد کە جەستەی وەك جەلی وایە سڕیەکی سەیر لە خانەکانیدا وای لێکرد لەسەر قەنەفەکە جێگیربێت و لەبەر خۆیەوە وتی
: تەنها چەند خولەکێك پشوو دەدەم  دواتر دەڕمە دەرەوە.

بەڵام لەچەند ساتێکدا بەرەو دونیای خەودا ڕۆیشت بە بێ ئەوەی هەستی پێ بکات.

چاوەکانی کردەوە بۆی دەرکەوت هێشتان لە ژووری ڕازاندنەوەکەیە، چاوەکانی داپۆشی و ناڵەیەکی مامناوەند لە لێوی دەرچوو وتی لەوانەیە ئەندامەکان ئەوەندە چاوەڕێیان کردبێت.
بەپەلە هەستایەوە.

بۆ ساتێك لە ئاوێنەکەی ڕوانی برۆکانی گرژ کرد بەشۆکەوە.
هیچ شتێکی نەبینی!

ئەو دەزانێت لێرە وەستاوە
بەڵام بۆچی لە ئاوێنەکەدا هیچ نابینێت؟!

جین نکۆڵی لێکرد لەوەی بۆچی جەستەی لە ئاوێنەکە دەرناکەوێت بۆیە نزیك بویەوە دەستی درێژ کرد، ئەو بەچاویخۆی، خۆیدەبینێت بەڵام نەک لەسەر ئاوێنەکە!.

دەستەکەی لەسەر ئاوێنەکە وەستاند بەڵام لە ئاوێنەکەدا ڕەنگی نەدایەوە هەوڵێدا پاڵی زیاتر بدات و لەگەڵ ئەوەی تێوەچوونەکانی پەنجەی بینی بەڵام هەستی بە هیچ شتێك ڕاستەقینە نەدەکرد لەسەر پێستی.

بە نیگەرانییەوە دەستی دوور خستەوە.

هەوڵیدا دەست لە جەستەی بدات، هەستێکی سەیربوو هەر وەك چۆن لە ئاوێنەکەدا هەستی پێ کرد وابوو، ئەو دەزانێت ئەندامەکانی جەستەی لەوێن وە دەجوڵێن.
بەشێوەیەك لەشێوەکان ڕاوەستاوە، بەڵام بەڕاستی هەست بە پێستی ناکات!

ئایا مردووم بۆیە نەبیندراوم لە ئاوێنەکە؟ بەڵام ئەگەر مردبم ئێستا تەنها ڕۆحێک دەبووم.
ئەی نابێت جەستەم لەسەر قەنەفەکە بێت؟

دڵی شێتانە لە قەفەزی سینگی دەدا.
ئەو بەتەواوی نازانێت مردن چییە،بەڵام لەوانەیە مردبێت وایە؟

جین هەستی بە ترس و نیگەرانی کرد
چی بەسەر ئەو دادێت؟ کوڕەکان ئێستا چی دەکەن؟
وە چی بەسەر هەموویاندا دێت؟

دەبێت بگەڕێتەوە لای شەش براکەی بۆ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە کە چی بەسەر هاتووە بۆ ئەوەی دڵنیایان بکاتەوە و داوای یارمەتیان لێبکات.

دەستی درێژ کردوە بۆ گیرفانی بۆ مۆبایلەکەی بەڵام بیری کەوتەوە مۆبایلەکەی لە جانتاکەیدابوو.
ئاهێکی هەڵکێشا و بڕیاریدا سەرەتا لە بیناکە
بچێتە دەرەوە.

بەرەو دەرگای دەرەوەی ژوورەوە ڕۆیشت دەستێکی خستە سەر دەسکی دەرگاکە بەبێ ئەوەی پەستانی بخاتە سەر دەستێکی تری بە پەستانەوە خستە سەر لێوی دیوارەکە هاوارێك لەدەمی دەرچوو بەترسەوە سەیری ئەو دەستەی کرد کە لەسەر دیوارەکە بوو
بینی دەستەکەی ڕۆیشتۆتە ناوەوەی دیوارەکە!

/ونــبــــــوو/𝑲𝑺𝑱/✔️( کــۆتـــای هــاتــووە)حيث تعيش القصص. اكتشف الآن