ونــبــوو /5/

156 50 222
                                    

چەند ساتێك دواتر جین دیوارەکەی بڕی و ڕۆیشتە ژوورەوە چاوی بڕیە هۆڵەکە کە چوار کوڕەکە دانیشتوون لەوێ بێجگە لە یۆنگی و نامجون.

چۆن دەبێت؟!
ئەگەر هیۆنگ لە ژوورەکە هاتبێتە دەرەوە دەبێت لە کامێراکان دەرکەوتبێت وە ئەگەر دەرنەچووبێت دەبێت هێشتان لە ناوەوەبێت، بەڵام ئەو دوو شتە ڕووینەدا!
کەواتە لە کوێ ونبووە؟!

جین لەسەر زەویەکە لەبەردەم کووک دانیشتوو وتی
:کووکی من لێرەم!

بەدڵنیاییەوە کەس نەیتوانی ببیستێت......

تۆ ڕاست دەکەیت کووک...... بەڵام با هیوا خوازبین کە لێکۆلینەوەکانی پۆلیس ئەنجامێکی جیاوازی هەبێت.... لەوانەیە کامێراکان خوار بووبێت یان شتێك لەم بابەتە.
هۆسۆك گەورەترینەکە لەو ساتەدا لەنێوان ئەو چوارەکەدا هەوڵیدەدا دڵنیایان بکاتەوە.

یان دەکرێت لە ژوورەکە ڕێڕەوێکی نهێنی هەبێت؟
تایهیۆنگ بە جدیەوە گوتی.

پێش ئەوەی کەس وەڵام بداتەوە نامجون و یۆنگی دەرگای شوقەکەیان کردەوە هاتنە ژوورەوە، ئەوانەی لەوێ بوون چاوەکانیان بەرز کردەوە بەڕووی ئەو دووە.

بەڵام دووەکە بەبێ دەنگی دانیشتن.

دواتر نامجون قسەی کردوو وتی
:ئێمە ڕاپۆڕتی ونبوونی جینمان پێشکەشی پۆلیس کرد وە لێکۆلینەوەکان دەست پێدەکات.

جۆنگکووک بەخەمباریەوە سەیری زەویەکەی دەکرد و توڕەی خۆی دەخواردەوە لەبەر خۆیەوە وتی
:وەک ئەوەی جیاوازی دروست بکات.....

جیمین لە تەنیشتی دانیشتبوو تەنها ئەو گوێی لێبوو لێی نزیك بویەوە باوەشی لێگرت بۆ ئەوەی بتوانێت لەو تووڕەیی و سەرلێشێواوییەکەی کەم بکاتەوە ئەو تێدەگات لە هەستی گەنجترینیان ئەوەش وای لێکرد لە فرمێسکدا بتەقێتەوە.

جین بەرگەی زیاتری نەگرت

ئەو دەیهەوێت ئەوان لەوە تێبگەن کە لێرەیە
(هاواری کرد)
هەوڵی دا دانە دانە دەستیان لێبدات بەڵام بێ سوود بوو، لە هۆڵەکە بۆ هەر شتێك دەگەڕا بۆ ئەوەی یارمەتی بدات، دواتر چوو بۆ ژوورە هاوبەشەکەی لەگەڵ یۆنگی بۆ دۆزینەوەی جانتاکەی
بینی جانتاکەی داندراوە لەسەر کورسی بەردەم مێزەکەی وە مۆبایلەکەی لەسەر مێزەکە بوو ڕاستەوخۆ هەڵیگرت و مۆبایلەکەی کردەوە دڵخۆش بوو بەوەی پاتری پڕ بوو.
لەبەر خۆیەوە وتی
:لەوانەیە کوڕەکان ئەوەیان کردبێت.

بۆ چەند ساتێك سەیری مۆبایلەکەی کرد پێش ئەوەی وشەی نهێنیەکەی لێبدات لەقوڵای دڵیەوە هیوای خواست کوڕەکان باوەڕی پێ بکەن.

ڕۆیشت بۆ گروپ چاتەکەیان نووسی

جین/سڵاو.

ڕاستەوخۆ گوێی لە هاواری تایهیۆنگ بوو دواتر ئەندامەکانی تر دواتر کۆمەڵێك نامەی بۆ هات لەلایەن ئەوانی ترەوە نوسرابوو.

تایهیۆنگ /هیۆنگ!!

نامجون /هیۆنگ لە کوێت؟

هۆسۆك/ئایا گەڕایتەوە؟

یۆنگی/چاوەڕێبە چۆن دەتوانیت مۆبایلەکە بەکاربێنیت؟!
ئەو لە ماڵەوەیە!

جین/لەشوێنی خۆتان بمێننەوە ئێستا پێتان دەڵێم.

جین/من لە ماڵەوەم..... بەڵام شتێك ڕوویدا.....

سێ گەنجەکە نەیانتوانی بوەستن بۆیە ڕاستەوخۆ ڕایان کرد بۆ ژوورەکە دەیانزانی مۆبایلەکە لە وێیە، لەبەردەم دەرگاکە هەرسێکیان بەبێ باوەڕیەوە لەشوێنی خۆیان بەستیان.

جیمین بەدەستەکانی دەستی تایهیۆنگ دەگرێتوو دەڵێت.
:تــ تـای ئەو شتە دەبینی کە من دەبینم؟

بەچاوی شۆکەوە سەری هەژاند بۆ دوانەکەی تر.

جۆنگکووک پرسی
:تۆش دەبینی کە مۆبایلەکە لە هەوادا وەستاوە؟

یۆنگی بەدەنگێکی ئاسای دەلێت
:ئەو شتەی کە تۆ دەیڵێت مانای هەیە؟ ئـــ......

ئەوکاتەی لەگەڵ نامجون و هۆسۆك هاتن بۆ ئەوێ وایوت بەڵام کاتێك ئەوانیش بینیان بەهەمان شێوەی یەکەم جاری بچووکەکان لەشوێنی خۆیان بەستیان.

نامجون چاوەکانی داخست و کردەوە
:باوەڕ ناکەم.....

بەڵام هۆسۆك وەك پشیلەی ترساوبوو کە بە هەردووک دەستەکانی تیشێرتەکەی نامجونی گرتبوو.

جین/بە ئێوەم وت کە ئێستا نەیەن! بەڵێ مۆبایلەکەم لە هەوادایە لە لایەن ئێوە..... چونکە من ئەو کەسەم کە نادیارم من مۆبایلەکەم گرتوە.

یۆنگی بە پێکەنینێکی بێ باوەڕەوە سەیری نامەکەی کرد سێ گەنجەکە بەردەوام بوون لە سەیر کردن، نامجون بڕۆکانی گرژ کرد لەبێ باوەڕیان.
هۆسۆك دەستی کرد بە لێدانی شەقی هێواش لە دەموچاوی.

نەفرەت..... ئایا تۆ هەوڵدەدەیت باوەڕ بەم شتە بێمانایە بکەین؟
یۆنگی وتی.

یان ڕاستر ئێستا جیهانی پێشکەوتنە ئەگەر ئەندامەکان باوەڕیش نەکەن ئەوە شتێکی ئاساییە.

جین خەمباربوو.
هەرچەندە ئەوان نەیان دەبینی.

نامجون هەوڵی هێور کردنەوەی خۆی دەدایەوە هەناسەیەکی قوڵی دایەوە دواتر وتی
:ئەگەر ئەوە ڕاستە، دەتوانیت بۆمان ڕوون بکەیتەوە؟

________________________________________

جین دەتوانێت بۆیان ڕوون بکاتەوە؟

/ونــبــــــوو/𝑲𝑺𝑱/✔️( کــۆتـــای هــاتــووە)حيث تعيش القصص. اكتشف الآن