ونــبــوو /2/

223 60 622
                                    

جەیهۆپ خۆبەخشانە چاوەڕێی جین دەکات لەسەر قەنەفەی هۆڵەکە.

دەڵێن ئەگەر چاوەڕی گەڕانەوەی کەسێك بکەیت ئەوە بە دڵنیاییەوە دەگەڕێتەوە وایە؟

سبەی هەموویان لەخەو هەڵدەستن و جین دەدۆزنەوە کەلە چێشتخانەکە وەستاوە نانی بەیانیان بۆ دروست دەکات، ئەو بە دڵنیاییەوە هەر کاتێك لەخەودان دەگەڕێتەوە، ئەوە ئەو شتەیە کە ئەوان دەیانویست و هەوڵیاندەدا باوەڕ بەخۆیان بێنن کە وادەبێت.

(بەیانی)

جیمین بە بۆنی چێشتلێنان لە خەو هەستا، سەری لەسەرینەکەی ناشت هێشتان خەمبار بوو بەڵام لەناکاو لە جێگاکەی هاتە دەرەوە و دوێنێ بەبیر هاتەوە جین هیۆنگ گەڕاوەتەوە؟.

بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە هەنگاوی خێرای بۆ ناو چێشتخانەکە دەڕۆیشت، دەمووچاوی هێشتان  خەواڵووبوون، دڵی زۆر بەسەختی لەسنگی دەدا
ئەو گەڕاوەتەوە وایە؟

بەڵام زەردەخەنەکەی بوو بە نائومێدی و دڵتەنگی کاتێك بینی جەیهۆپ لە چێشتخانەکەوە وەستاوە خواردن ئامادە دەکات.

هیوای گروپەکە سوڕایەوە سەیری کوڕە جوان و وردەکەی کرد کە لە دەرگای چێشتخانەکە وەستاوە
وتی
:بەیانیت باش جیمین.

هەرچەندە ئەو بە شێوازی دڵخۆشی خۆی دەیوت بەڵام شتێك جیاوازی هەبوو چاوەکانی خەم و دڵەڕاوکێی هەڵگرتبوو.

ئەوی تر کەمێك زەردەخەنەی کرد، ئەوە خەتای جەیهۆپ نییە کە بەیانیان بە خەمباری چاوی پێبکەوێت وتی
:بەیانیت باش هۆپی هیۆنگ، جین هیۆنگ نەگەڕایەوە؟

ئـاهـ، نا هێشتان.

پێش ئەوەی جیمین لەخەو بێداربێت جەیهۆپ لە کاتژمێر حەوتدا لە خەو هەستا بەخێرای لە بەردەم چێشتخانەکە وەستا و کەسی نەبینی

دواتر چوو بۆ ژووری هاوبەشی جین و یۆنگی بە هێمنی دەرگاکەی کردەوە دڵی بەپەلە لێیدا کاتێك بینی جێگای جین وەك خۆیەتی بەهەمان شێوەی دوێنێ.

لەدوای هەوڵیدا لەبەردەم دەگای ماڵەکە وەستا
هیچ پێڵاوێکی جیاواز نییە لە ئی دوێنێ، ئایا دەکرێت هێشتان نەگەڕابێتەوە؟!

بەخێرای تەلەفۆنەکەی دەرهێناو گەڕایەوە بۆ هۆڵەکە گوێشی لە هەموو ترپەکانی دڵی بوو کە چۆن بەخێرای لیدەدا لەچاوەڕوانی وەڵامدانەوەدا بەڵام هیچ وەڵامێك نەبوو جگە لە بێدەنگی دوای ئەوەی هێلەکە تەواو بوو و پچڕا.

ئـاهــ، هیۆنگ بۆکوێ ڕۆیشتی؟! بەڵام تۆ ئێمە جێ ناهێڵیت لەم دۆخە نائومێدی و دڵەڕاوکێیەدا، هەرچەند تووڕەبیت وایە؟

ڕۆیشت نانی بەیانی بۆ ئەوانی تر ئامادەبکات، هەرچەندە یۆنگی دەتوانێت چێشت ئامادەبکات بەڵام ئەو خەوتووە وە کەس بوێری ئەوەی نییە بە ئاگای بهێنێت وە نامجون چێشتخانەکە تێکدەشکێنێت، ئەو سێ بچووکەش دەبێت سەرگەرمی و ئاژاوە، نانی بەیانیش دەبێتە نانی نیوەڕۆ یان لەوانەیە نانی ئێوارە، وە لەوانەیە خواردنەکە بەکەڵکی خواردن نێت.

جەیهۆپ وتی
:دەی جیمین بڕۆ ئەوانیتر بە ئاگا بهێنە بۆ خواردنی نانی بەیانی.

جیمین سەری بە باشە جوڵاندوو دواتر ڕۆیشت بە ئاگایان بهێنێت، دوای چارەکە کاتژمێرێك هەموویان لەسەر مێزەکە کۆبوونەوە.

بەم شێوەیە کە لەگەڵ جیمین ڕوویدا کەسەرەتا بە جۆش و خڕۆشەوە هەستان بەڵام دەموچاویان ڕووی لە خەم و دڵەڕاوکێ کرد کاتێك بۆیان دەرکەوت کە هیۆنگەکەیان نەگەڕاوەتەوە لە دوێنێوە وە پەیوەندی نەکردوە!

هیۆنگ پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەین؟

تۆ دەزانیت کووکی، ناتوانین تا 24 کاتژمێر دوای دیارنەمانەکەوە هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی ئابڕوو چوون بۆیە پێویستە سەرەتا لەگەڵ کۆمپانیاکە قسە بکەم.

بچووکەکە سەری دانواند بۆ پێش قاپەکەی سەرنجی چاوەکانی تەنها لەسەر ناوەڕۆکی قاپەکە بوو.

جەیهۆپ بەدەستەکانی چەپڵەیەکی لێدا و هەوڵیدا لەم جەوە جەمبارە دەریان بهێنێت وتی
:دەی دەی نانەکەتان بخۆن، جین هیۆنگ توڕە دەبێت ئەگەر ئێمە بەم شێوەیە ببینێت.

تایهیۆنگ بە هەنسکەوە کە هەوڵی دەدا فرمێسکەکانی ڕابگرێت وتی
:هۆپی هیۆنگ! بەم شێوەیە باسی ئەو مەکە وەك ئەوەی مردووە و ناگەڕێتەوە.

جەیهۆپ لەشوێنی خۆیدا بەستی دوای قسەکەی تایهیۆنگ ئەو هەرگیز مەبەستی ئەوە نەبوو وتی
:تای من.....

یۆنگی قسەکەی پێ بڕی وتی
:ئەو ئەم مەبەستەی نەبوو منداڵی گەمژە، دەی خواردنەکەت بخۆ.

سەڕەڕای شێوازی ساردی بەڵام ئەو بەتوندی نەیگووت بەڵکو بە بایەخەوە، ئەمەش وای لە تای کرد کە سەری خۆی دابخاتوو سەیری خواردنەکەی بکات.

نامجون تێبینی بێ ئومێدی کوڕەکانی کردوو قسەی کرد وتی
:هەرشتێك ببێت ئێمە جین هیۆنگ دەدۆزینەوە، دەزانم ئەوە جێی نیگەرانیە بەڵام ئێمە دەبێت بەهێزبین بۆ ئەو بۆ هەوادارانمان....... ئەگەر ئەو تا ئێوارە نەگەڕایەوە ئەوە بەڵێنتان پێ دەدەم پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکەین، وەك چۆن هۆپی هیۆنگ وتی پێتان وایە خەم و پەژارەی ئێمە ئەو دەگەڕێنێتەوە یان دڵخۆشی دەکات؟

با بەهێزبین لەبەر ئەو وە چاوەڕێی بکەین، با متمانەی پێ بکەین، ئێوە دەزانن کە هیۆنگ ئێمە بەم شێوەیە بەجێ ناهێڵێت، بەدڵنیاییەوە ئەو دەگەڕێتەوە و هەموو شتێکمان پێدەڵێت وە ئێمە لێی قبوڵ دەکەین چونکە ئێمە بانگتانین کوڕانی دژە گولەین.

وەك هەمیشە قسەکانی بەشێوەیەک دڵیان دڵنیادەکردەوە وەك مڕۆڤێکی بێ ڕەنگ کە ڕەنگ دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی.

هەمووان  هاوڕابوون لەگەڵ قسەکانی نامجون بوون ، کەمێك گەڕانەوە بۆ چاڵاکی ئاسای خۆیان و لەکاتی نانخواردندا قسەیان دەربارەی خشتەی کاری ئەمڕۆیان دەکرد کە ئەویش سەمابوو.

با متمانە بکەین بە هیۆنگ کە دەگەڕێتەوە.

_______________________________________

کەواتە پێشنیارتان چییە؟

ئایا جین دەگەڕێتەوە؟

/ونــبــــــوو/𝑲𝑺𝑱/✔️( کــۆتـــای هــاتــووە)حيث تعيش القصص. اكتشف الآن