چاپتەری ۱: کەسێکی بێدەنگ !

569 95 15
                                    

ئیسپانیا ساڵی۱۹۱۰ ...

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا وێستگەی شەمەندەفەر دروست کرا

بەهۆی ئەوە وە شارۆچکەکە جەنجاڵی زۆری تێ کەوتبوو

وە زیاتر لە خەڵکی شارۆچکەکە بازرگانەکان دەبینران

کاتژمێر 05:00 ی سەر لە بەیانی بوو ...

( سەرنشینانی ئازیز ئاگادارتان ئەکەینەوە پێنج خولەکی تر بەڕێ دەکەوین تکایە لە شوێنەکانی خۆتان دابنیشن تا هیچ زیانێکتات پێ نەگات) دەنگی یەکێک لە کارمەندەکان هەموو خەڵکەکەی بە ئاگا هێنایەوە و بەرەو شەمەندەفەرەکە بەڕێ کەوتم بە خێرایی

درگاکە بەهۆی هەندێک پیاوەوە کە پێدەچوو خانەدان بن گیرابوو

نەمدەتوانی سەر بکەوم وە کاتیشم زۆر کەم بوو

( دور بکەوە گەمژە ) یەکێک لە پیاوەکان پاڵی بە شانی ئان ە وە ناو چەند ئینجێک دوری خستەوە لە درگاکە

بەرە بەرە شەمەندەفەرەکە دەستی کرد بە ڕۆیشتن

( نا تکایە بوەستە ) ئان وتی و دەستی کرد بە ڕاکردن بەرەو درگاکە کە کەسی لەسەر نەما

بە خێرایی ڕایدەکرد بەناو جەنجاڵیەکە و شانی بەر خەڵکی سەر ڕێگاکە دەکەوت

وە قسەی پێ دەوترا بەهۆی ئەو کردارەوە

گەیشت بە درگای شەمەندەفەرەکە بەڵام بەهۆی قورسی جانتاکەی دەستی و عەزیە فشەکە نەیدەتوانی سەر شەمەندەفەرەکە بکەوێت

یەکێک لە ناو شەمەندەفەرەکە دەستی بۆی درێژ کرد تا یارمەتی بات

وە ئان دەستەکەی تری پێدا کە جانتاکەی پێ هەڵگرتبوو و توانی سەر بکەوێتە سەر شەمەندەفەرەکە

هەناسەی توند و خێرا ببو بەهۆی ڕاکردنەوە

دەستەکانی لەسەر ئەژنۆکانی دانا تا هەناسەی جێگیر بکاتەوە و هێزی بێتەوە بەر

سەری بەرز کردەوە و سەیری ئەو کەسەی کرد کە یارمەتی دا تا سەر شەمەندەفەرەکە بکەوێت

( سوپاس.. ) بە هەناسە بڕی وتی و زەردەخەنەیەکی کرد
ئەویش تەنیا زەردەخەنەیەکی کورتی کرد و ڕۆیشت

سەیری بلیتەکەی دەستمم کرد و گەڕام بە دوای ژمارەی ئەو کورسییەی لەسەری دادەنیشم

لە کۆتاییدا کورسیەکەی دۆزیەوە کە دوو کەسی تریشی لێ بوو  و دانیشت وە جانتاکەی لەنزیک قاچەکانی دانا

لە وێستگەی شەمەندەفەر لە شارۆچکەی ( پۆترۆ ) وە بەڕێ کەوتم بەرەو ( مەدرید )

هەستێکی ناخۆشم هەبوو کە زۆرێک لە هاوڕێکانمم بێ ئاگادار کردنەوە بەجێ هێشت

بەڵام ئەوەم پێ باشتر بوو بە بێدەنگی... 

ڕێگاکە زۆر دوور و درێژ بوو

کۆتــــا دیــــدارWhere stories live. Discover now