چاپتەری 2 : کڵێسا !

449 82 48
                                    

( سڵاو باوکە ) وتم کاتێک لەسەر پەیژە مۆدێرنیەکە دەهاتمە خوارەوە

بەڕێز فرانک لە نزیک درگای هاتنە ژورەوە وەستابوو و چاکەتەکەی لە بەری دەکردەوە

بە زەردەخەنەیەکی ساختەوە بەرەو ڕوی باوکم ڕۆیشتم و وەک ڕێزێک بۆی کەمێک چەمامەوە

( کچەکەم ، زۆر بیرم دەکردی ) بەڕێز فرانک ئەوەی وت کاتێک بە دڵێکی پڕەوە سەیری کچە پێگەیشتووە کەی دەکرد کە چەندە گەورە بووە

چەند هەنگاوێک بەرەو ڕوی ئان ڕۆیشت تا لە ئامێزی بگرێت

بەڵام کاردانەوەکەی ئان وەستاندی

( پێویست بەوە ناکات باوکە )ئان وتی و هەوڵی ئەدا کۆنتڕۆڵی هەستەکانی بکات

چونکە وەک دۆزەخ گریان لە ناخیدا هەڵدەقوڵی بە بینینی باوکی دوای ماوەیەکی زۆر

( پێویست بە چی ناکات ئان ؟ ) بەڕێز فرانک بە بێهیوایی ئەوەی وت

( پێویست ناکات باوەشی بەزەیی پێدا هاتنەوە بە من دا بکەیت ، چونکە پێویستیم پێی نییە !!) ئان بە دڵێکی توندەوە وەڵامی دایەوە و بەرەو چێشتخانەکە ڕۆیشت ...

بە زۆر هێزی بە دەستە لەرزاوەکانی خۆی دەبەخشی تا پەرداخە شوشەییە کە هەڵگرن و قومێک ئاوی پێ بخوات

بە قورسی دەیتوانی هەناسە بدات و دڵی بە خێرایی لێیدەدا

کاتێک بیری هاتەوە باوکی چەند بێبەزەیی بوو لەگەڵی

وە تەواوی ئەو کاتەی کە دایکی مرد

جوانتر بڵێم کوژرا !

بۆ ساتێک چاوەکانی داخست و هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا

بۆ چەند خولەکێک ئەوەی دووبارە کردوە تا یەکێک بەئاگای هێنا ..!

خانمەکەم تۆ باشیت ؟ ) دەنگێکی هێمن و لەسەر خۆ لە پشتییەوە هات

وە وای لێ کرد بە ئارامی چاوەکانی بکاتەوە ..

بە هێواشی ئاوڕی بۆ دواوە دایەوە و زەردەخەنەیەکی بچوکی کرد

هانا ! ) بە دەنگێکی پڕ لە غەریب کردنەوە ئەوەی وت

تاکە هاوڕێی منداڵیم ئێستا چەند گەورە بووە !

خودا من چیم لە دەست چووە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی ڕابردوو دا !

ئەی خوایە ئان ئەوە تۆیت ؟! ) هانا بە پەرۆشی وتی و بەخێرایی باوەشی بە ئان دا کرد

حەسرەتی چەند ساڵ غەریبی کردن لە چاوەکانی کەوتنە خوارەوە و بەر جلەکانی ئان دەکەوت

ئان بە دڵسۆزیەوە باوەشەکەی پێدا کردەوە و زیاتر هەناسەکانی توند تر دەبوو

چی دەبوو گەر ئەوەندە ساڵە لەیەک دوور نەبوونایە ؟

( چەند دڵخۆشم بە گەڕانەوەت ئان )هانا وتی و باوەشەکەی پچڕاند

کۆتــــا دیــــدارWhere stories live. Discover now