چاپتەری 4 شەوە تاریکەکان

422 71 59
                                    


سڵاو ئان...!

دەنگە هێمن و ناسکەکەی وای لە ئان کرد لە خوێندنەوەی ئەو کتێبە بوەستێت کە دەیویست هیچ هێزێک توانای وەستاندنی نەبێت لە خوێندنەوەی !

زەردەخەنەیەکی کرد و سەری بۆ ئاراستەی دەنگەکە جوڵاند

پاشان بە خێرایی لە شوێنەکەی خۆی هەڵسایەوە و بە توندی باوەشی لەو کەسە دا کە چەندین ساڵە بە تامەزرۆی بینینەوەیەتی !

لیندا " زۆر بیرم دەکردی ) ئان بە دڵێکی پڕەوە ئەوەی وت کاتێک باوەشەکەی پچراند

ئازیزم ئان منیش زۆر بیری تۆم دەکرد ، حاڵت چۆنە ؟ لیندا بە زەردەخەنەوە ئەوەی وت

من باشم ، تۆ چۆنیت ؟ ماوەیەکی زۆرە بێئاگام لێت هیوادارم هیچ شتێکی ناخۆش روینەدابێت ! ئان ئەوەی وت کاتێک لەسەر جێگەکەی دانیش و لیندا ش لە بەرامبەری

لە راستیدا شتێک ڕوی دا ! ) لیندا بە کەمێک شەرمەزارییەوە ئەوەی وت

چی شتێک؟ ) ئان پرسی

لیندا زەردەخەنەیەکی کیوتی کرد و دەستی خۆی نیشانی ئان دا

تەدااا ) لیندا وتی کاتێک دەستی بۆ ئاراستەی روخساری ئان نزیک کردەوە

ئەی خوایاااا ، لیندا زۆر دڵخۆش بووم .. ) ئان بە کەمێک شۆک و زەردەخەنە وە وتی

کێیە ؟ ئایا من دەیناسم ؟) ئان پرسی

لە کۆلێژ ناسیم ، کوڕێکی زۆر نەرم و نیانە ، نزیکەی ساڵێک دەبوو یەکترمان دەناسی وە دواتر بڕیاری هاوسەرگیریمان دا وە هەفتەی پێشوو ئەڵقەمان گۆڕینەوە) لیندا بە زەردەخەنەوە وتی

هیوادارم بەیەکەوە دڵخۆش بن ئازیزم ) ئان بە دڵخۆشیەوە ئەوەی وت

بەراست ! چۆنە لێرەیت ؟ ) ئان دوای ماوەیەک ئەوەی پرسی

باوکی دەزگیرانەکەم لەگەڵ باوکت هاوبەشیان هەیە لە کار دا ، بانگهێشتی ئاهەنگەکەی ئەمشەو کراوین لە لایەن خاتوو مارینێتەوە ) لیندا وەڵامی دایەوە

بۆ یەکەم جار کارێکی باشی کرد ! ) ئان لەبەر خۆیەوە وتی و سەری داوەشاند

لینداش بە تێنەگەیشتویی سەری رادەوەشاند بۆی ....

......

لە هۆڵە گەورە کە دا کە بەتایبەتی ئامادە کرابوو بۆ ئاهەنگە کە هەموو میوانەکان لە گفتوگۆ دا بوون لەبارەی هەر شتێک کە بە مێشکیان بهاتایە

هەر کەسێک ماسکێکی پۆشیبوو

تەنانەت ئەو پیاوە بە تەمەنەش کە کەلە دەقی دەکرد و دەیوت من تەمەنێکم هەیە چۆن ئەو شتە لە چاو بکەم

ناسکەکەی من و لیندا سپی بوو

بەڵام جیاوازیان زۆر بوو

ئەوەی لیندا لە لای چەپی چەند پەڕێک هەبوو و بە کریستاڵی بچووک رازێندرابۆیەوە

کۆتــــا دیــــدارWhere stories live. Discover now