چاپتەری 3 : کتێبێکی ناوازە..

286 61 96
                                    


(بیری منت دەکرد ؟)
بە دڵتەنگییەوە ئەوەی وت کاتێک لە تەنیشت گۆڕەکەی دایکی دانیشت.

( ههههه پرسیارێکی گەمژانە بوو دەزانم ، بە هەر حاڵ منیش بیرم دەکردی)
ئەوەی وت کاتێک دڵۆپێک لە فرمێسک کەوتە سەر دەستەکانی

( ماوەیەکی زۆر دەبێت تۆم نەبینیوە ، وە پڕم لە قسە بۆت دەمەوێت تەنها گوێگرێک نەبیت بەڵکو لە هەمان کاتدا ئامۆژگاریم پێ بدەیت سەبارەت بەوەی چی بکەم و چی نەکەم ، لەم ڕۆژانەدا بە بارودۆخێکی دەرونی قورسدا تێدەپەڕم بەزۆر خۆم وا دەردەخەم کە هیچ شتێکم نییە، بەڵام راستییەکەی ئەوەیە کە من هیچ باش نیم دایکە زۆر ماندووم لە ژیان وە لە خۆم هەر هیواو ئاواتێک کە هەمبوو ئێستا لەژێر پێیەکانمدا بە وردو خاش کراوی دەیانبینم وەها بوونەتە پارچەی بچووک بە ئەستەم دەتوانم دووبارە بەدەستیان بهێنمەوە ...)

هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشاو بە لێوە لەرزیوەکانی کە پڕ بوون لە هاوار و ئازار بە چرپەیەک وتی

( چی دەبوو گەر لام بایت؟ )

_____

نزیک ئێوارە بوو و دووبارە بەرەو ماڵەوە بە هێمنی پیاسەی دەکرد
بەهۆی گریانی زۆرەوە چاوەکانی سوور ببونەوە و سەری ئازاری زۆر هەبوو

لە قەراغی دەریاچەکە بۆ ساتێک وەستا و سەیری خۆی دەکرد لە ئاوەکەدا

( چەند گۆراوم ... ) تاکە شتێک بوو لە دەمی هاتە دەر دوای چەند کاتژمێرێک

سەری بۆ ئاسمان بەرز کردەوە کە خەریک بوو خۆر ئاوا دەبوو

وە رەنگە شینەکەی بەرەو و پەمەیی و پرتەقاڵی دەرۆیشت

ئاسمانێکی وەها جوان بوو کە دەیویست خۆی تێدا نقوم بکات وەک ئۆقیانووسێک

چاوەکانی داخست و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی بێ ئەوەی بیداتەوە

.
بێدەنگی

.
بێدەنگی
.

بێدەنگی
.

بێدەنگی
.

بێدەنگی

هۆۆۆۆھ خۆ خەریک بوو بخنکێم ...

___

لە دوای نانی ئێوارە راستەوخۆ هاتمە ژورەکەم بێ ئەوەی لەکاتی نان خواردنیش یەک وشە لە دەمم هاتبێتە دەرەوە

لە نزیک پەنجەرەکەوە دانیشتبووم کتێبێکی شیعر م دەخوێندەوە کە لەم سەردەمە کەمێک تاک بوو

کاتێک دەگەرامەوە لە وێستگەی شەمەندەفەرەکە دۆزیمەوە

نازانم بۆ بەڵام سوپاس گوزار بووم کە لەسەر یەکێک لە کورسیەکان لەبیر کرابوو

لە یەکەم لاپەڕەی کتێبەکە شتێک نوسراوە کە من ناتوانم لێی تێ بگەم ..

Последняя встреча между тобой и мной

کۆتــــا دیــــدارWhere stories live. Discover now