چاپتەری 5 سەرسام بوو؟

96 26 16
                                    


ئان

ئان

ئان
خۆشحاڵم بە سەما کردن لەگەڵت خاتوو ئان ....

هێیییی ئاااننن " دەنگە بەرزەکەی لیندا دایچڵەکاندم و وای کرد لە شوێنی خۆم بەرز ببمەوە

چ.چیی . چی بوو ؟ ) بە بێ ئاگایی وتی و سەیری دەورو بەری دەکرد

خەیاڵت لە کوێیە کچێ ؟ ) بە نیگایەکی گاڵتەجاریەوە ئەوەی وت و بە هەمان شێوەی ئان سەیری قەرەباڵغیەکەی ناو هۆڵەکەی دەکرد

وە دواتر ئان بۆی دەرکەوت کە چەند شڵەژاوی پێوە دیارە

کەمێک بێدەنگ بوو و پاشان بە هێمنی وتی

هیچ شتێک، چیت دەوێت؟ ) بە زۆری زەردەخەنەیەکم خستە سەر روخسارە شڵەژاویەکەم

جلەکانم خواردنەوەی بەسەر ڕژا ، ئەتوانی یەکێک لە کراسەکانی خۆتم پێ بدەیت بیپۆشم ؟ ) بە کیوتی روخساری خەمبار نیشان دەدا تا بەزەییم پیایدا بێتەوە

زەردەخەنەیەکی گەورەم بۆی کرد

ساختە نا

بەڵکو زەردەخەنەیەکی پڕ لە دڵسۆزی ..

بە دڵنیاییەوە ، با بچینە ژورەکەم ) ئەوەم وت و دەستی گرتم تا هەڵبستێتەوە

بەناو قەرەباڵغی هۆڵەکەدا تێپەڕ بووین تا گەیشتینە پلیکانەکانی نهۆمی دووەم

بە زۆری هەوڵم دەدا سەیری هیچ کەسێک نەکەم

چونکە لە هەر چرکەیەک دا چاوەکانی ئەو کەسەم دەهاتەوە بیر کە سەمای لەگەڵم کرد

بە تووندی هەناسەیەگی قوڵی هەڵکێشا. و بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن

هەر بەراست تۆ هیچ بە کچێکی ئاسایی ناچیت ! ) لیندا توانجێکی هاویشت

مەبەستت چییه ؟ ) بە لاچاوێکەوە سەیرم کرد

مەبەستم لەوەیە هیچ کراسێکی جوانت نییە ، هیچ بەوە ناچیت کچی پیاوێکی خانەدان بیت ئان ! ) کۆتا وشەی بە گاڵتە جاڕیەوە وت

چی شتێکی هەڵە هەیە ؟ من جلوبەرگەکانی خۆمم بە دڵە ! ) بە بێزارییەوە وەڵامم دایەوە

بەڵێ ئەزانم تۆ بە دڵتە ، بەڵام رەنگە ئەو بەڕێزە بە دڵی نەبێ ! ) بە خەندەیەکی زۆرزانیەوە وتی و یەکێک لە کراسەکانی هەڵبژارد

تێنەگەیشتم .. کام بەڕێز؟ ) وتم کاتێک دۆڵابی جلەکانمم داخست

ئەوەی کۆتا جار سەمات لەگەڵی کرد ) بە راستگۆیی وەڵامی دایەوە

بۆ ماوەیەک بێدەنگ بووم
پێش ئەوەی بڵێم
جا چ گرنگیەکی هەیە سەما لەگەڵ کێ بکەم ؟ ، لە کۆتاییدا هەموویان وەک باوکم بێ کەڵک دێنە پێش چاوم .. )

لیندا هاتە بەردەمم و پشتی لێم کرد

بێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێت زنجیرەی کراسەکەیم بۆی داخست

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: May 28 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

کۆتــــا دیــــدارWhere stories live. Discover now