یادگاری ئازیز...
من ماندوم!!
Don't forget vote and comment sweet heart ♥️
ڕای خۆتان لە نێوان دێڕەکان بنوسن
______________________________
TAEHYUNGs POV
"تێهیۆنگ"
بەڕاستی دانی پێدا دەنێم کە ئەم کچە هەموو شتێکی سەرنج ڕاکێشە
دەنگی، شێوەی، تەنانەت ئەو شێوازەشی کە ئێستا هەناسەکانی قورس بووە و سنگی بە خێرای بەرز و نزم دەبێتەوەلە ڕاستیدا کەوتبومە خەیاڵەوە بەڵام زۆری نەخایەند بە هاواری لیڤیا دەرهاتم لە خەیاڵەکانم
"کارینۆ بۆچی هاوار دەکەی"
منیش ئەوەم بە هاوارەوە وت"هێی تۆ بەڕاستی تێهیۆنگی؟؟!"
وادیارە بەڕاستی بە پەرۆشی بینینی من بووە"یانیش جیمینی سوێند دەخۆم ئەگەر جیمین بیت و گاڵتە بکەیت کەوڵت دەکەم"
و ئەمەشی زیاد کرد بۆ قسەکانی بەڵام ئەو کیوتە زۆریش من ئارەزووی یاری کردن دەکەم لەگەڵیدا"دەی ئەگەر جیمینیش بم چی دەبێت"
بە کەمێک لووت بەرزیەوە وتم کە ئەوەش بەس بوو بۆ ئەوەی لیڤیا بە ڕاکردن بە دوام بکەوێت و بە دەنگی بەرز جوێنم پێبدات پاش نزیکی پێنج خولەک ڕاکردن من وەستام لیڤیاش لە بەرامبەرم سوێند دەخۆم بە چاوەکانی هەڕەشەی مردنی لێدەکردم"گەمژە گەمژە من نامەوێ تۆ ببینم من تێیم دەوێت تۆم ناوێت"
بە بۆڵە بۆڵەوە دەیوت و دەیکێشا بە سنگمدا و قورگی گیرا بوو کە وای دەکرد وەکو ئەوە دەری بخات کە نزیکە لە گریان بەڵام بۆستە من دەمەوێ زیاتر یاری لەگەڵ بکەم
"هێی من کێشەم چییە قۆزم نایابم سەرنجڕاکێشم"
ئەم قسانەم بە پۆزەوە دەکرد و لیڤیاش وەکو پشیلەیەکی برسی سەیری دەکردم
YOU ARE READING
Let mE be sUre |KTH
Actionlas redes sociales no siempre son malas * * * * * * Todo esto es obra de emociones هەموو ئەمانە کاری هەستەکانە Taehyung & livia 🖤⛓. ئەمە یەکەم چیرۆکمە هیوادارم چێژ ببینن لە خوێندنەوەی🍓❤️