+ئاواتی دڵت چییە؟
- ئەو
+جگە لە ئەو؟!
- جارێکی تر ئەو💍🥺..!Don't forget vote and comment
«ڕای خۆت لە نێوان دێڕەکان جێبێڵە»«———————————————————-»
«~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~»
«______________»iN thE morNinG
LIVIAs POV
کاژمێر 3:00 هەستام لە خەو بێگومان ژوانەکەمان لە بەرەبەیاندایە بەڕێز تای حەزی لە بەرەبەیانە ئۆف نامەوێ هەڵسمهەرچۆنێک بێت هەڵسام خۆم شوشت هاتمە دەرەوە قژم وشک کردەوە تەنورەیەکی زۆر کورتی ڕەشم هەڵبژارد کە نەخشی گوڵی گەورە گەورەی ڕەشی لەسەر بوو لەگەڵ کراسێکی سپی کە درێژ بوو قۆڵی کراسەکەم کەمێک هەڵکرد قژیشم بەردایەوە پەرچەمە تەنکەکەم خۆم زۆرم بە دڵە دەمەوێ بزانم تایش بە دڵیەتی و بڕیارم دا دوبارە چاکەتەکەی تای بکەمەوە بەرم
{هەروەها ناشیدەمەوە ئیتر هی منە}
وە دوێنێ نینۆکم دانا بەڵام هی درێژ نا وە ڕەنگی مۆر و پەمەیە بەڵام زۆر زۆر کاڵ و ناسکە مستیلەکەیەی ناسکم دەرکرد و کردمە پەنجە گەورەی دەستی چەپم لەگەڵ دەسبەندێکی زنجیری زیو ئەویشم کردە دەستی چەپم
کاتژمێر بوو بە چوار چاکەتە ڕەشەکەی تایم بە دەستەوە گرت و چومە دەرەوە بە هێواشی بۆ ئەوەی دایک و باوکم بەئاگا نەکەمەوە چومە دەرەوە تایم بینی پاڵی دابوو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە و بە زەردەخەنەوە لێی دەڕوانیم ئاهـ ئەو بەڕاستی وروژێنەرە لەبەردەمی وەستام ئەو زۆر بە خۆشەویستەوە سەیری دەکردم- سڵاو تای
{دەستم ڕاوەشاند بە مانای سڵاو تای لەناکاو باوەشی کردم من سوپرایز بووم }تای: سڵاو کارینۆ
{دەنگی بۆوا پیاوانەیە من دەمرم کاتێک کە دەڵێ کارینۆ(ئازیزەکەم) من هەناسەم پێ نامێنێت ئەم کوڕە نەفرەتیە چییە }تای: بۆ باوەشەکەم لەگەڵ ناگۆڕیتەوە لیڤیای بێ هەست
وەکو مناڵ ڕەفتاری کرد بەڵام بەجددی چۆن ئەتوانێت ئەوەنە بێ شەرم بێێت سەرم لێی ڕاوەشاند و دەستم بە هێواشی بەرز کردەوە و لەسەر پشتی بەنەرمی و کەمی دامنا بۆنی تای بێ هۆشکەرە ...!باوەشەکەم پچڕاند و دورکەوتمەوە وە قورگم پاک کردەوە دەستم لە پەرچەمەکەم دەدا بە مەبەستی چاکردنی بەڵام لە ڕاستیدا مەبەستم ئەوە بوو کە تای ڕای خۆی لەسەری بڵێ
YOU ARE READING
Let mE be sUre |KTH
Acciónlas redes sociales no siempre son malas * * * * * * Todo esto es obra de emociones هەموو ئەمانە کاری هەستەکانە Taehyung & livia 🖤⛓. ئەمە یەکەم چیرۆکمە هیوادارم چێژ ببینن لە خوێندنەوەی🍓❤️