Part 31

242 41 254
                                    

‎ئارەزووی هیچم نەماوە ویستم تەنها تەواو بوونی ڕۆژەکەیە
✨!




















————————————————————-
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
_______________
————————
~~~~~~



‎چومە ماڵەوە ئەو ماڵەی ماوەی ئەم شەش ساڵە لێی دەژیم چومە هۆڵەکە و کۆمپیوتەرەکەم پێکرد و سێرچم بۆ ناوی کرد

‎ئێدواردۆ مۆراتا بەڵام شۆک بووم کە وێنەی تێیهیۆنگیشم بینی

‎"خێزانی مۆراتا خانەوادەیەکی گەورەی ئیسپانی مافیان پابلۆ گەورەی خێزانەکەیە کە نزیکەی دە ڕۆژ لەمەو بەر گیانی لە دەستدا و خاوەنی دوو کوڕە ئێدواردۆ مۆراتا و لۆرێنزۆ مۆراتا ئێدواردۆ کوڕە گەورەکەیەتی و لە خوێنی خۆیەتی بەڵام لۆرێنزۆ لە خوێنی خۆی نییە بەڵکو هەڵگیراوەتەوە خۆی لە بنچینەدا کۆری باشوریە و لە تەمەنی حەوت ساڵیدا هەڵگیراوەتەوە، پابلۆ زیاتر کارەکانی بە لۆرێنزۆ ڕادەپەڕێنێت نەک ئێدواردۆ، لۆرێنزۆ ڕاوێژکاری یاسای یانیش پارێزەری خێزانی مۆراتایە، و لە ئێستادا ئێدواردۆ خێزانەکە بەڕێوە دەبات"


‎دوای خوێندنەوەی ئەو ڕاپۆرتە نوقمی شۆکێکی گەورە بووم

‎واتە تێیهیۆنگ مافیایە..؟! بۆستە بۆستە یانی من دۆسیەکی دژی براکەی -
تێیهیۆنگم وەرگرتوە؟!... من دۆسیەکی دژی مافیایەک وەرگرتوە؟ بۆستە واتە من پێشتر خۆشەویستی مافیایەک بووم..؟! بۆیە هەرگیز دەربارەی خۆی پێی نەوتم

‎ئەم قسانەم بەبەر خۆمەوە دەکرد دوای تەواو بوونی لێوی خۆمم گەست بڕیارم دا دەربارەی کەسایەتیەکی تای بخوێنمەوە و بە پێشینەی لۆرێنزۆ مۆراتا بچم

‎دوای گەڕانێکی زۆر هیچ پێشینەیەکی خراپم لەسەر نەدۆزیەوە بەڵام بێگومان ئەگەر مافیا بێت هەر کاری خراپیشی هەیە تەنها دای پۆشیوە

‎ئێدواردۆ زۆر قۆزە بەڵام هێشتا وەک ورچە نییە

‎دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر و هەڵگیرساندی جەنگێک لە مێشکمدا بڕیارم دا دۆسیەکە وەر بگرم و لەبەر ئەوەش دەبێت گەشت بکەم بۆ مەدرید نەفرەت

‎چووم بۆ ئۆفیس هیۆنگ سیکیشی لێبوو دانیشتم لەسەر کورسیە جوڵاوەکەم

‎- من ئەو دۆسیە وەر ئەگرم و ئەو ئێدواردۆیە زڕبرای تێیهیۆنگە و مافیاشن
‎قسەم دەکرد و قەڵەمەکەی دەستم بە توندی دەگوشی


‎هیۆنگ سیک: بۆستە بۆستە تۆ دۆسیەک وەر ئەگریت کە دژی برایەکی تێیهیۆنگە..؟!

‎- گەمژە خۆ من نیگەرانی ئەوە نییم کە برایەتی نیگەرانی ئەوەم کە مافیایە
‎سەرم خستە سەر مێزەکە


Let mE be sUre |KTHWhere stories live. Discover now