ئاگاداری خۆت بە لەبەر خۆت نا لەبەر من🥺😂
forget vote and comment
ڕای خۆتان لە نێوان دێرەکان بنووسن————————————————————-
{~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~}4:00AM
LIVIAs POV
بە دەنگی دەنگە دەنگێک بەئاگا هاتم ئەوە بەردە!! کێ دەیکێشێت بە پەنجەرەی مندا سوێند دەخۆم ئەوەی منی لە خەو کردوە بە نەفرەتی ئەکەم
هەڵسامەوە لە جێگاکەم پەردە تەنکەکەم لادا لەسەر پەنجەرەکە ئەوە تایە!!
پەنجەرەکەم کردەوە- هێی تای بەم کاتە چی دەکەی لێرە؟!
بەڕاستی من دڵخۆش بووم بە بینینی ئەو چاوانەی کە وام لێدەکات لە ناویدا نوقم بم ئاهــ ناکرێ من کەوتبێتمە خۆشەویستی تایەوە دانەیەکم کێشا بەسەرمدا بۆ ئەوەی ئەو بیرکردنەوەیە نەهێڵم و تایش پێم پێدەکەنی ئایا ئەوەنە کۆمیدی دەر دەکەوم گەمژە-_-تای:کارینۆ دەتوانی بێیتە خوارەوە
تای هاواری بۆم کرد چونکە ژورەکەی من لە نهۆمی دووەمە پێویست بوو هاوار بکات بۆ ئەوەی گوێم لێی بێت- تای نابێت ئەی ئەگەر باوکم بزانێت
وام وت بە پێکەنینەوە وە هاوارش بێگومانتای: دەی تۆ هەفتەی داهاتوو دەڕۆی تەنها ئەم هەفتەیە با بەسەر بەرم لەگەڵت
وای وت بە توڕە بونێکی کیوتەوە- تێهیۆنگ کاتەکەی گونجاو نییە بەڕاستی
تای: کارینۆ دەی تۆ بەڵێنت پێدام کە پیاسەی بەیانی زووم لەگەڵ بکەی نەمزانی لەو جۆرانەی کە بەڵێن نابەنە سەر
تێهیۆنگ ئەو قسانەی بۆ ئەوە دەکرد بۆ ئەوەی توڕەم بکات و بڕۆم لەگەڵی ویستم قسە بکەم بەڵام گوێم لە دەنگی پێ بوو کە نزیک دەبۆوە لە ژورەکەم خێرا ڕامکردە سەر سیسەمەکەم و خۆم وەکو خەوتوێک لێ کرد باوکم پێش ئەوەی بێتە ژورەوە؛ کچم بۆ هاوار دەکەی
ئۆپس پێی زانیم دەی چی بکەم خۆی خەوی سوکە بەردەوام بووم لەوەی خۆم وەکو خەوتوێک دەربخەم بەڵام بەڕاستی پێکەنینم دەهات
باوکم هاتە ژورەوە
؛ لیڤیا تۆ خەوتویت بەڕاستی؟
قسەم نەکرد هەر خۆم بە خەوتوی هێشتەوە؛ کچم بۆ پەنجەرەکەت دا نەخستوە دواتریش بڵێ نەخۆشم
وای دەوت بە بۆڵە بۆڵەوە من بەزۆر خۆم گرتبوو پێنەکەنم ڕووم وەرگێڕا بۆ لایەکی تر ڕووم ئێستا لە دیوارەکەیە باوکم دیار بوو کە هێشتا تەواو باوەڕی نەکردوە کە بەڕاستی نەخەوتوم باوکم باش شارەزامە بەڵام هەر خۆم وەکو خەوتو دەرخست بێگومان لیڤیا ڕۆدریگۆ خۆی نادا بە دەستەوە بۆ تۆ لویس ڕۆدریگۆ
YOU ARE READING
Let mE be sUre |KTH
Actionlas redes sociales no siempre son malas * * * * * * Todo esto es obra de emociones هەموو ئەمانە کاری هەستەکانە Taehyung & livia 🖤⛓. ئەمە یەکەم چیرۆکمە هیوادارم چێژ ببینن لە خوێندنەوەی🍓❤️