پـەڕەی یـەکـەم

1.4K 134 51
                                    

"پێـویـسـتە بێـیـتە دەرەوە لـەو ژوورە هـەمـووان لـە باخچـەڪە چـاوەڕێـت دەڪەن "
دایـڪە سـپی پۆشـەڪە وتـی ڪاتێـڪ درگـای ژوورەڪـەی ڪردەوە
ئـەوەی بـەرامبـەر ئـاوێـنەڪە ڪە درێـسـێـڪی سـپی جەسـتەی داپۆشیـبوو ، ڕووخسـارە بـێ ئومێـدیـەڪەی وەرگێـڕا بـەرەو پەنجـەرەڪـە ، پاشـان درگـاڪە داخرا

بـاسـڪردن لەلـایـەن نـاری

بـەم جلـانـەوە ، چـاوەڪانـم قێـزم لێ ئەڪاتـەوە
بـە دەسـتە لەرزیـوەڪانم زوو زوو ئەمەوێـت بـەم پارچـە قێـزەونـەی بـەرم شانـەکـانـم بشـارمـەوە کـە لەبـەر سـەرمـا بـەرەو بەسـتن ئەڕۆن
و بـە سـووراوە سـورەڪەم ئەمەوێـت لێـوە وشـڪبـووە قڵیـشاوەڪـەم بشـارمـەوە و بریـقەی بدەمێ ، ئەم هـەموو میـکیـاجـە زۆرەی بۆم کراوە لـە تـەمـەنم گـەورەتـر دەریـخسـتووم
باشـە ناری ، ئـەمـه تـەنهـا ڕۆژێـڪە

نەخێـر ئـەمـە تەنـها چـەنـد ڪاتژمێـرێـڪە ڪە بە زووی تـەواو ئەبێـت
هـەمـوو شتـەڪان باشـتر ئەبن و ئەگەڕێـنـەوە باری ئاسـایی

بەڵـێ
بێـگومـان باش ئەبـن ، هیـچ شتێـک بە خراپـی ناڕوات
"هـەموو شتێـڪ باشـە ناری ، هـەموو شتێـڪ باشـە ، هـەمـوو شتێـڪ باشـە ، هـەمـوو شتێـڪ باشـە "

نەخێـر ...
هیـچ شتێـڪ بەرەو باشی ناڕوات

تـەواوی تـەمـەنـم زیـنـدانی ئەڪرێـم لە قەفـەزی هاوسـەرگیـری

"نـاری"
درگـاڪە کرایـەوە و دووبـارە بە ڕووخسـارە توڕەڪەی ئاگـاداری کردمـەوە ڪە پێـویـستـە بچمە دەرەوە
قـاچـە لەرزیـوەڪانم جێـگیر ڪرد بـەو پێـڵاوە پاژنـە بەرزەی ڕۆیشـنتم قـورس تـر دەڪات
بـە دەسـتەڪـانم بەشێـڪ لە درێـسـەڪەمم هەڵگـرت و هـەناسـەیـەڪی قوڵم هەڵمژی

هەناسـەیـەڪ وەڪ ڪۆتـا هەنـاسـەی ئازادی

درگـاڪە ڪرایـەوە .. و هەنـگاوم نا بـەرەو دۆزەخـی ژیـانـم

"بەخێـر بێـن بـۆ ئاهـەنـگی هاوسـەرگیـری ڪیـم نـاری و لـی فلێـڪس"

دەنـگی چـەپڵـەڪان بەرز بۆیـەوە و هەمووان دڵـخۆشی و پەرۆشـیـان دەرئـەبڕی
تـەنـانـەت هەسـتێـڪیش نیـیە ڪە لێـیـان بپرسێـت ئـایـا ڪلـارا دڵخـۆشـە ؟! ئایـا بەڕاسـتی ئەمـە ئەوەیـە کـە ئەیەوێـت؟!

"لـی فلێـکس .. ئایـا تـۆ ئامادەیـت ببیـتە هاوسـەری ڪیـم نـاری بەبـێ هیـچ فشـارێـڪ و تـەواوی ئەرڪەڪانی هاوسـەرێـتی جێـبەجێ بکەیـت؟"
"بـەڵـێے"
"ڪیـم نـاری .. ئایـا تـۆ ئامادەیـت ببیـتە هاوسـەری لی فلێـڪس بەبـێ هیـچ فشـارێـڪ و تـەواوی ئەرڪەڪانی هاوسـەرێـتی جێـبەجێ بکەیـت؟"

...
هـەمووان بێـدەنـگ بوون و چـاوەڕێـی وەڵـام بوون لە منـەوە
وەڵـامێـڪ ڪە تـەواوی ئازادیـیـەڪانی ژیـانـمم لێ وەرئەگرێـتەوە
وەڵامێـڪ ڪە منـداڵیـم لێ وەرئەگرێـتەوە .. خـۆمم لێ وەرئەگرێـتـەوە

ئێسـتا چـاوەکـانـم بەدوای تۆسـقاڵێـک بەزەیی ئەگەڕێـت
دڵـم بۆ هیـوایـەڪ ئەگەڕێـت ڪە ئازادی بەدیـبـڪرێت

بەڵـام .. ئێسـتـا درگایـەڪ بۆمـن ڪراوەتـەوە
ڪێ ئەزانێـت ؟
لەوانـەیـە ئەمـە ئەو یارمەتیـەی خودا بێـت ڪە بۆی پاڕاومـەتـەوە
لـەوانەیـە چونـە دەرەوە لـەم درگایـە ئازادیـم پێ ببەخشێـتـەوە
لەوانەیـە داهاتـووم بگەشێـنێـتـەوە

"نـاری؟ تـۆ باشیـت؟"

بەبێـدەنـگی هەنگـاوم بۆ دواوە دەنـا
هەمـووان تەنهـا بێـدەنگ و سەرسـام بووبـوون
تـا ئـەو ڪاتەی بە ڕاڪردن لـه درگـاڪە چوومـە دەرەوە
بێـدەنگـیە قوڵـەڪە گۆڕدرا بـۆ ژاوە ژاوێـکی قەرەباڵـغی
بەڵـام مـن تەنـها ڕام ئـەڪرد
ڕاستـە ، بوێـری ئەوەم نییـە سەیری پشـتـەوەم بڪەم
بەڵـام نامەوێـت بـیـسـت سـاڵـے تـەمەنـم بخـەمـە زبڵـدانێـڪەوە
منیـش وەڪ هەر ڪچێـڪی تر خـەونـم هەیـە
و هەسـتم هەیـە
هەر بۆیـەش من ئـەم شـەو هەوڵی گـۆڕانـی چـارەنـووسـم ئەدەم
گرنـگ نیـیـە چـارەنـووس چـەنـد جار مـن ئەڪەوێـنێـت
مـن ئەزانـم چۆن هـەڵبسـتـمەوە
و دووبـارە بەردەوام بـم لە ڕاڪـردن

"ئـۆتـۆمبێـلەڪە"
وتـم بە هەناسـە بـڕڪێـوە کاتێـک ئۆتۆمبێـلێـڪم بینی لەبەردەم فرۆشـتگـایـەك ڪە درگـاڪەی بە ڪراویـی مـابۆیـەوە
داوای لێـبووردن ئەڪەم لەخـاوەنەڪەی ، ئەمـە بە مەبەسـتی دزی نابـەم ، بـۆ ڕزگار ڪردنی ژیـانمـە
بێـگـومـان ئەیگەڕێـنمـەوە











"هێـی ... هێـی"
سـەرم بەرز ڪردەوە ڪاتێـڪ زانیـم قسـەم لەگەڵ ئەڪات
"خـۆت لەگـەڵـم یەیـت بۆلـای پۆلیـس یانیـش بانگیـان بڪەمە ئێـرە"
پێـڪدادانێـڪی بچـوڪ بوو ..
بەڵـام وتـم ڪە قەرەبـووی ئەڪەمـەوە ... مرۆڤ چـۆن دەڪرێ هێـندە کەلەڕەق بێـت
"نـا بەڕێـزم ، بەڕاسـتی قەرەبـووی ئەڪەمەوە ، تڪایـە بێـخـەمبـە و متـمانـەم پێـبـڪە "
"متـمانـە بە چ شتێـڪ بڪەم ؟! تـۆ ئـۆتۆمبێـلەڪەی منـت دزی "
دووبـارە ڪوڕەڪەی بەرامبـەرم ڪە خاوەنـی چاوێـڪی قاوەیـی و بەڵـایـەڪی بەرز و دوو شـانـی پان و قژێـڪی ڕەش بـوو ڪە بەشێـڪی ڕووخسـاری داگیـر ڪردبـوو وتی

"ئـەوە دزی نەبـوو"
"ڪەواتـە چیـبوو؟ ئەتویسـت پیاسـەیـەڪ بڪەیـت؟"
"بەڕێـزم دڵنیـات ئەڪەمەوە قـەرەبووی ئەڪەمەوە ، بەڕاسـتی پێـویـست بوو ئەوە بڪەم"
"ڪەواتـە هەر ئەم شـەو قەرەبـووەڪەم ئەوێـتـەوە"
"هەر ئەمشـەو؟؟! بـمبورە بەڵـام ئەمشـەو گونجـاونییـە "
"ڪەواتـە ڪەی؟!"

بــــــــــــــــــەردەوامــــــــــــــــە




||ئاهـەنگـی هاوسـەرگیـریەڪە||✔️Where stories live. Discover now