پـەڕەی حەوتـەم

662 95 13
                                    

بـەخێـرایـی بەشێـڪی چـاڪەتـەی گرتـم و چـەنـد ساتێـڪ تەنهـا لە سـەرنجـی چـاوەڪانمـدا بوو
پاشـان هەڵسـایـە سەرپـێ و مەودایـەڪی ڪەمی لە نێـوانمان هێشـتەوە
"چـی ئەڪەیـت؟"
"ئـەگەڕێـمەوە بۆ باشـترڪردنی ژیـانـە بێـنرخـەڪەم"
پـاش تەواوڪردنی ڕسـتەڪانم هەنگـاوم نـا بۆ دوورڪەوتنـەوە بەڵـام بەخێـرایی و تـوندی هەردوو قۆڵـمی گرت و لە خۆیی نزیـڪ کردمەوە بەجۆرێـڪ نووسـانـدمی بە سـنگیـەوە
چـاوەڪانم ڪەمێـڪ فراوان بـوو بەهـۆی ڪارەڪەی
گرنگـیم نەئەدا بە هەناسـە قوورسـەڪانی خۆم ، بەڵـام تێـبینی هەمان شـتم ڪرد لە هەناسـەڪانی ئەویـش
هەسـت بە ئارەقـەیـەڪی سارد و لێـدانێـڪی زۆری دڵـم ئەڪرد
وەڪ ئەوەی دڵـم دەهـۆڵ لێ بـدات ، خەریـڪ بوو لە سینـەم ئەهاتـە دەرەوە
پاش چـەنـد ساتێـڪ مانەوە بـەو جۆرە ڕسـتەیەڪی پێشـڪەش ڪردم
"ئـەگەڕێیـتەوە بـۆلـای ئەو ناپیـاوە؟"
"لـەوە زیاتـر ئەتـوانـم چـی بڪەم ، هیـچ چارەیـەڪم نییـە هەر چۆنێـڪ بێـت ئـەو ئەمدۆزێـتەوە "
"چارە هەیـە .....
بەڵێـنت پێ ئـەدەم ڪە چارەیـەڪ هەیـە"
ناتـوانـم چیـتر بەرگـەی ڕفـتار و قسـەڪانی بڪەم بۆیـە لێی دوورڪەوتـمەوە و دووبارە هەوڵـی ڕۆیشـتنمـدا بە خۆزگـەی ئەوەی واز لە دڵـە بێـچارەڪەم بهێنێـت و ڕێـگەمـبدات بڕۆم
بەڵـام دووبارە هاتـەوە سەر ڕێـم و قۆڵـەڪانی گرتـم
ڕفـتارەڪانی زۆر جیـاوازتـرە لـەو ڪەسەی چـەنـد ڪاتژمێـرێـڪ پێش ئێسـتا ، ئـەوە زۆر تـوشی سەر سوڕمانـم ئەڪات
بەهـاوارێـكی بـەرز ڪە وای ڪرد لە شوێـنی خۆم ڕابچـڵەڪم قسـەی ڪرد
هاوارێـڪ بەجۆرێـڪ هەستـم بە بڕیـنی قوڕگی ئەڪرد
"ڪەواتـە بۆچـی لە سـەرەتـاوە هەڵـهاتیـت؟ ، بـۆچی هاتیـتە لای مـن ؟ بـۆچی بە پێشـنیارەڪەم ڕازی بـوویـت ؟ ئەبوایـە تەنـها بڕۆیـشتیـتایە بۆچی مایـتەوە ؟"
وەڪ ئـەوەی فرمێسـڪەڪانم لە مانـەوە لە چاوەڪانمدا بێـزار بوو بوون ، بەخێـرای و یەڪ لە دوای یەڪ ڕێـچڪەیان بەسـت بۆ سـەر ڪوڵمـەڪانم
تەنـها شتێـڪ ڪە هەسـتم پێ ئەڪرد لێـدانە خێـراڪانی دڵم بوو ، و هەستێـڪ ڪە لە بەشـی خوارەوەی ڪەمەرم و دەورووبـەری هەسـتم پێ ئەڪرد ، هەستێـڪ بوو ڪە یـەڪەمجارم بوو لە ژیـانمدا هەسـتی پێـبڪەم ، لەگەڵ هەر بـەرڪەوتنێـڪی جەسـتەمـان وەڪ ئەوەی ڪۆمـەڵێـڪ پەپـولـە لە نێـو جەسـتەمـدا یاری بڪەن هەسـتم دەڪرد

نـازانـم ڪە لەم بارودۆخـەدا پێویسـتە چیـبڪەم ، تەنـها ئەزانـم ڪە زیـاتر سەرنجـدانی چـاوەڪانی زیـاتر بارودۆخـم خراپ ئەڪات

بەهێـواشـی خۆر خـۆی لە زەوی شـاردەوە و مانـگی پـڕی ناردە شوێـنی خۆی

وە ئێـمە هێشـتا لـە پەیـوەندی چـاوی سەیـردا بوویـن
بەخێـرایی خـۆم و دەستـەڪانم لێ دوور ڪردەوە و سەیـری دەووروبـەرم ڪرد
پاشـان دووبارە سەیـرم ڪردەوە و بە دەنگێـڪی هێواش و نزم قسـەم ڪرد
"بـا لـەمە زیـاتر درێـژەی پێـنەدەیـن"
زەرفـەڪەمم لەسەر زەویـەڪە هەڵگـرتەوە و دووبارە قسـەم ڪرد
"خـوات لـەگەڵ"
بـە خێـراییـەڪ ڪە لە خێـرایی ڪەوتنـە خوارەوەی شـووشـەیـەڪ و شـڪاندی خێـرا تـربوو
ڕایڪێشـامـە نێـو بـاوەشـی و بـە دەسـتی سەرمی لەسـەر سـنگی جێـگیر ڪرد
ئـاگادار بووم لە تـرپەڪانی دڵی ، ترسـم هەیـە ڪە ئاخـۆ ئەویـش بەو شێـوەیـە هەسـت بە لێـدانـە شەرمەزار ڪەرەڪانی دڵـم بڪات
دووبـارە سووتـان تـەواوی جەسـتەمی گرتـەوە ، دڵـم دەسـتی ڪردەوە بە دەهـۆڵ لێـدان و پەپولـەڪانی سـڪم هەڵسـانـەوە
هەستـم بە گەرمـی جەسـتەی و بۆنـە پیـاوانـەڪەیم ئەڪرد
پاشـان بە دەنگـە هێـواش و لەسەرخۆڪەی تەزووی زیـاتر خسـتە جەسـتەمـەوە
"بـەتـەواوی منـت خسـتە داوی خۆشـەویسـتیـتەوە ، تەنـانـەت بەبێ ئەوەی هەوڵیـش بدەیـت

چـەنـد هەستێـڪت پێـدام ڪە پێشـتر هەسـتم پێ نەڪردبوو "

باسـڪردن لەلایـەن جۆنـگـڪوك
پـاش تـەواوڪردنی قسـەڪانم هەسـتم بـه پاڵـنانێـڪی بەهێـز و بـەئازار ڪرد ڪاتێـڪ بەرەو سـنگـم ڪەوت
لـە دوورڪەوتنـەوەی لێـم دڵـۆپە فرمێسـڪەڪانیم بیـنی لەسـەر ڪووڵمـە سوور بووەڪانی
هەستێـڪی ئازارم پێ ئەبەخشێـت ڪاتێڪ فرمێسـڪە شووشـەییـەڪانی بەردەوام لەچاوەڪانی ئەڪەونـە خوارەوە
هەمیشـە فرمێسـڪەڪانی ئامادەیـە بـۆ هاتنـە خوارەوە
بەخێـرایی ڕایـڪرد و لـە باخـچـەڪە چووە دەرەوە
و منیـش بەدوای ڪەوتم ، تەنهـا نامەوێـت ڕێـگە بدەم ژیـانی وێـران بـڪات بە لەگـەڵ بوونی ناپیاوێـڪ



*بــــــــــــــەردەوامــــــــــــــە*

||ئاهـەنگـی هاوسـەرگیـریەڪە||✔️Where stories live. Discover now